جام کوردی:
که‌متر له یه‌ک ساڵی دیکه تا به‌ڕیوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا ماوه و زۆربه‌ی کاندیده‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، له ئێستاوه هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی ده‌که‌ن له ئه‌گه‌ری گه‌یشتنیان به کۆشکی سپی.
له‌م ڕۆژانه‌دا باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا کۆتا مانگه‌کانی خۆی له کۆشکی سپی تێپه‌ڕ ده‌کات و خولی دواتری هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار له ماوه‌ی که‌متر له یه‌ک ساڵی دیکه به‌ڕێوه ده‌چێت. به پێی یاسا، ئۆباما وه‌ک که‌سی ژماره یه‌کی کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی له ماوه‌ی دوو خولی پێشوو، ناتوانێت وه‌ک کاندید به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو بکات.
هه‌ڵبژاردنه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به گشتی له ژێر کاریگه‌ری دوو پارتی کۆماریخواز و دیمۆکرات دایه و ئه‌و کاندیدانه‌ی که به ده‌ر له‌م دوو پارته ئاماده‌ی کێبه‌ڕکێی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌بن، وه‌ک پارتی سێهه‌م ناو ده‌برێن.
له بارودۆخی ئێستادا و له سه‌روبه‌ندی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و هاوکات به گرنگیدان به هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا، یه‌کێک له پرسه گرنگه‌کان، ئه‌وه‌یه که سه‌رۆک کۆماری داهاتووی ئه‌مریکا وه‌ک یه‌کێک له وڵاتانی کۆمه‌ڵه‌ی 1+5 دید و تێڕوانینی سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی چۆن ده‌بێت. ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کاندیده‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه له ماوه‌ی ڕابردوو به چڕ و پڕی پێیان ناوه‌ته گۆڕه‌پانی بانگه‌شه و کێبه‌ڕکێی تایبه‌ت و ئه‌و بابه‌ته‌ش که زیاتر به‌رچاو ده‌که‌وێت، تێڕوانینی نه‌رێنی ئه‌و کاندیدانه به تایبه‌ت کۆماریخوازه‌کان به‌رامبه‌ر به ڕێکه‌تننامه‌ی ناوه‌کییه له گه‌ڵ ئێران. لێدوانی هه‌ندێک له‌م کاندیدانه له‌م ماوه‌دا وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک ئاماژه‌ی پێ ده‌درێت.
ئێران نابێت له هێرشه‌کانی ئه‌مریکا پارێزراو بێت/ ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی، بێ وێنه بۆ ئێران و مه‌ترسیدار بۆ جیهان
” ڕاند پاڤێڵ “ سیناتۆری دیمۆکراتی ویلایه‌تی کنتاکی ئه‌مریکا، هه‌ر چه‌نده ماوه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا بێده‌نگیی هه‌ڵبژاردبوو، پاش واژۆکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی له به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند: به ڕای من، پێویسته هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی هه‌رده‌م له گه‌ڵ دیپلۆماسی بمێنێته‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که دیپلۆماسی به بێ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی کاریگه‌ری نابێت.
به‌ڵام سیناتۆری به‌ڕه‌گه‌ز کوبایی ویلایه‌تی فلۆریدا، ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی وه‌ک سه‌رکه‌وتنێکی باراک ئۆباما ده‌زانێت که بۆ کۆشکی سپی ده‌سکه‌وتێکی ئه‌وتۆی نابێت.
” مارکۆ ڕوبیۆ “ ده‌ڵێت که ئێران له به‌ڵێنه‌کانی سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش به بیانوویه‌ک له درووشمه‌کانیدا به کار دێنێت که سه‌رۆک کۆماری داهاتووی ئه‌مریکا پێویسته هه‌ل و مه‌رجێک دابین بکات که ئێران له هێرشه‌کانی ئه‌مریکا پارێزراو نه‌بێت.
” بن کارسۆن “ کاندیدی دیکه‌ی کۆماریخوازه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا ده‌ڵێت: به توندی دژایه‌تی ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه ده‌که‌م، هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران پێش ئه‌وه‌ی که هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌کی به ته‌واوی چاره‌سه‌ر بکرێت کاره‌ساته. کارسۆن له درێژه‌دا ده‌ڵێت: هه‌ر چه‌شنه ڕێکه‌وتنێک له گه‌ڵ ئێران که ده‌رفه‌تی پیتاندنی یۆرانیۆم به‌وان بدات، مه‌ترسیداره و قبووڵکراو نابێت. ئه‌مه‌ش ڕێکه‌وتنێکی بێ وێنه بۆ ئێران و مه‌ترسیداره بۆ جیهانیان، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئێرانی خاوه‌ن هێزی ناوه‌کی نه‌ک ته‌نیا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئیسرائیل، به‌ڵکوو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان ده‌بێت.
له‌م نێوه‌نده‌دا به‌ره‌ی چواره‌می سیاسه‌توانانی بنه‌ماڵه‌ی بۆش، به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌کان، سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی له گه‌ڵ ئێران، تا ڕاده‌یه‌ک نه‌رمی بۆ ئه‌وانه ده‌بینرێت.
“جه‌ب بۆش” برای بچووکی سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئه‌مریکا به ئاماژه به‌وه‌ی که به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێک له کاندیده‌کانی دیکه، نایه‌وێت له هه‌مان سه‌ره‌تای خولی سه‌رۆکایه‌تی خۆی ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ده‌ڵێت: هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێکه‌وتننامه له گه‌ڵ ئێران هه‌ر چه‌نده بژارده‌یه‌کی گرنگه، به‌ڵام پێویسته به ڕاوێژی هاوبه‌ش له گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانمان بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که بابه‌تێکی هه‌ستیاره و پێویست به‌وه ده‌کات به تێفکرینی هاوبه‌ش له گه‌ڵ ئه‌وان بڕیاری له سه‌ر بده‌ین. هه‌ر چه‌نده ناوبراو پێش له ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندبوو که له هه‌ل و مه‌رجێکدا که ئێرانییه‌کان به‌رده‌وام درووشمی مردن بۆ ئه‌مریکا سه‌ر ده‌ده‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ش له ئیسرائیل ده‌که‌ن، وه‌ها ڕێکه‌وتنێک نه‌خوازراو و بێ کاریگه‌ر ده‌بێت.
” دوناڵد ترامپ “ بازرگان و نووسه‌ری کۆماریخوازی ئه‌مریکی که لێدوانه‌کانی سه‌باره‌ت به ئیسلام و ئێران پیشان ده‌دات که گرنگی به ڕێز و بنه‌ماکانی پێویست له سیاسه‌تدا نادات، له دژبه‌رانی دیکه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کییه. ئه‌و به‌م دواییانه له لێدوانێکی نامرۆڤانه‌دا، ئێرانییه‌کانی به‌و تیرۆریستانه‌ی ناو بردبوو که پاش ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی بوونه‌ته خاوه‌ن پاره. ڕاشیگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر ببێته سه‌رۆکی داهاتووی ئه‌مریکا، هیچ کات پاره بلۆک کراوه‌کانی ئێران ناگهڕینێتهوه. ناوبراو پێشتریش، ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کیی به گرێبه‌ستێکی خه‌راپ ناو بردبوو و سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌شی ڕایگه‌یاندبوو که وه‌ها پلانێکی نییه، به‌ڵام بۆ مانه‌وه‌ی پێویست به دانوستانی نوێی و هه‌ندێک بڕگه‌ی دژواتر ده‌کات.
ته‌نیا ژنی کۆماریخوازی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا، هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران به ڕووداوێکی مه‌ترسیدار ده‌زانێت.
” کارلی فیۆرینا “ به ئاماژه به‌وه‌ی که تاران ساڵه‌هایه هه‌وڵی ده‌سخستنی چه‌کی ناوه‌کی ده‌دات، ڕایگه‌یاندووه که ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه، ئاراسته‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی ڕووبه‌ڕووی واشنتن کردووه‌ته‌وه و ئێمه ناتوانین به‌و ڕێکه‌وتنه‌ی که ئه‌وان واژۆیان کردووه، دڵنیاییمان هه‌بێت. من ڕیکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا به مایه‌ی شانازی ئه‌مریکا نازانم.
ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌که له لایه‌ن ئه‌مریکاوه ههنگاوێکی مه‌ترسیداره / دانوستان باشتره تا بژارده‌ی سه‌ربازی
له به‌رامبه‌ر لێدوانه بێ بنه‌ماکانی ئه‌م گرووپه له کاندیده‌کانی کۆماریخوازه‌کان که چه‌کی توندڕۆییان نه‌ک بۆ دانیشتووانی ئێران، که‌چی هه‌ڕه‌شه‌یه له سه‌ر ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی دانیشتووانی ئه‌مریکا، کاندیده‌کانی دیمۆکراته‌کان به تێڕوانینی میانهڕۆیانه له‌م ڕێکه‌وتنه و داهاتووه‌که‌شی ده‌ڕوانن.
” هیلاری کلینتۆن “ کاندیدی دیمۆکراتی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئه‌مریکا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌و وڵاته له وتارێکیدا، وێڕای پاڵپشتی له ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی، دیپلۆماسیه‌تی به کارامه‌ترین چاره‌سه‌ری دۆسیه‌ی ناوه‌کی ئێران ناو بردووه. ناوبراو ده‌ڵێت: ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی له لایه‌ن ئه‌مریکاوه، ههنگاوێکی مه‌ترسیدار ده‌بێت و پێویسته ئێمه پابه‌ندی به‌ڵێنه‌کانمان بین.
” برنی ساندرز “ له کاندیده‌کانی دیکه‌ی دیمۆکراته‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی ئه‌مریکا، به لایه‌نگری ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی ئێوان ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 داده‌نرێت. ناوبراو له بابه‌تێکدا به ناونیشانی ” هۆکاری پشتیوانیم له ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی ئێران ” ده‌نووسێت: من پشتیوانی له‌م ڕێکه‌وتنه ده‌که‌م ، له به‌ر ئه‌وه‌ی که به ڕای من گونجاوترین ڕێگایه بۆ ڕێگری کردن له ئێرانێکی خاوه‌ن چه‌کی ناوه‌کی.
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێت: به تێڕوانینی من، سه‌رکه‌وتنی ئه‌مریکا وه‌ک زلهێزێک، ئه‌وه نییه که چه‌ندین شه‌ڕی له کارنامه‌دایه، به‌ڵکوو پێویسته بزانین که چه‌ندین کێشه‌ی به ئاشتیانه و له ڕێگای دیپلۆماسیه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر کردووه. ساندرز له‌و بڕوایه‌دایه که بژارده‌ی سه‌ربازی پێویسته هه‌رده‌م له سه‌ر مێزی سه‌رۆکی ئه‌مریکا بێت، به‌ڵام تا کاتێک که هه‌لی دانوستان هه‌یه، بژارده‌ی سه‌ربازی پێویسته کۆتا هه‌ڵبژاردن بێت.
مانه‌وه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی به‌نده به بڕیاری براوه‌ی داهاتووی کۆشکی سپی؟
پاش ئاماژه‌دان به لێدوان و تێڕوانینی کاندیده‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی، ئه‌م پرسیاره دێته ئاراوه که ئایا ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به ته‌نیایی ده‌توانێت چاره‌نووسی ئه‌م ڕێکه‌وتنه دیاری بکات که ئه‌و کاندیدانه له ئێستاوه هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌که‌ن؟
ڕوون و ئاشکرایه که کاتێک که ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ک ڕواڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به خۆوه ده‌گرێت و پاش دانوستان و ڕاوێژی هاوبه‌شی چه‌ندین وڵات به ئاکام گه‌یشتووه، هه‌ر چه‌شنه گۆڕانکارییه‌ک تێیدا پێویست به بۆچوونێکی هاوبه‌شی دیکه ده‌کات. ئه‌وانه‌ی که خۆیان به لایه‌نگری مافی مرۆڤ ده‌زانن، پێ ده‌چێت که چه‌ندان پابه‌ندی یاسای نێوده‌وڵه‌تی نه‌بن، هه‌ر بۆیه ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران پێش له‌وه‌ی که هه‌نگاوه‌کانی جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه ده‌ست پێ بکات، له نامه‌یه‌کدا بۆ سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی، داوای ده‌سته‌به‌ربوونی ڕێگری له پێشێل کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نای له لایه‌ن وڵاتانی به‌شداره‌وه کردووه.
له به‌شێک له نامه‌که‌ی به‌ڕێزیاندا هاتووه: به هۆی ئه‌وه‌ی که دانوستانه‌کانی ئێران به ئامانجی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی ئابوری و دارایی زاڵمانه‌ی سه‌ر وڵات بووه و جێبه‌جێ کردنی له ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی به هه‌نگاوه‌کانی تاران گرێ دراوه، پێویسته ده‌سته‌به‌ری ڕێگری له پێشێل کردنی بڕگه‌کانی ئه‌م ڕێکه‌وتنه له لایه‌نی به‌رامبه‌ر وه‌ربگیرێت، بۆ نموونه ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان له لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌ورووپاوه. له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا پێویسته ڕوون بکرێته‌وه که گه‌مارۆکان به ته‌واوی له سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گیرێن. هه‌ر چه‌شنه لێدوانێک سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که پێکهاته‌ی گه‌مارۆکان ده‌مێنێته‌وه، به مانای ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌که‌یه.
له لایه‌کی دیکه‌وه عه‌باس عێراقچی جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ئاماژه به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر سه‌رۆک کۆمارانی داهاتووی ئه‌مریکا ببنه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی، به ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێکه‌وتنه داده‌نرێت، وتی: ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی له خۆیدا پێش بینی کراوه و ئێمه مافی خۆمان به کار دێنین.
سیاسه‌تی پێشگیرانه‌ی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی و هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌کانی شاندی دانوستانکاری ناوه‌کی له پێناو دڵنیایی له ڕه‌وتی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و ڕاپۆرته‌که‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌کی و داخرانی دۆسیه‌ی pmd، ڕێگایه‌کی ڕوونی خستووه‌ته به‌رده‌م ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا و به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتووین که لێدوانی کاندیده‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به داهاتووی ڕێکه‌وتننامه‌که، درووشمێکی بێ بنه‌ما و ته‌نیا به ئامانجی گه‌رمتر کردنی بازاڕی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانه.