جام کوردی:
چاره‌که سه‌ده‌یه‌ک ده‌بێت که دوو وڵاتی ڕووسیا و تورکیا هه‌وڵی دابین کردنی په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێزی سیاسی و ئابوری نێوانیان ده‌ده‌ن. به تێکشکاندنی فڕۆکه‌ی سوخۆ 24ی ڕووسیا و کوژرانی یه‌کێک له فڕۆکه‌وانه‌کانی له لایه‌ن تورکیاوه له 24ی نۆڤمبێر، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته به تایبه‌ت له به‌شی ئابوری‌دا که‌وته ژێر کاریگه‌ری دۆخه‌که. ئه‌م کاریگه‌رییه له کۆی گشتی بازرگانی نێوان دوو وڵات که ساڵی 2008 و پێش سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی جیهان گه‌یشته 40 ملیار دۆلار، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه. له سێ ساڵی ڕابردوو ڕیژه‌ی بازرگانی کاڵا له نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌دا زیاتر له 34- 31 ملیار دۆلار بووه. تورکیا به هاوبه‌شێکی بازرگانی گه‌وره بۆ ڕووسیا داده‌نرێت. دوو وڵات ته‌نانه‌ت هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه که ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوانیان تا ساڵی 2023 بگاته 100 ملیار دۆلار له ساڵێکدا و دیپلۆماتکارانی هه‌ر دوولا، گه‌ڵاڵه‌ی ناوچه‌یه‌کی ئازادی بازرگانییان بۆ کاڵا، خزمه‌تگوزاری و سه‌رمایه‌دانه‌ری خستووته‌ڕوو، یان به واتایه‌کی دیکه، ڕووسیا و تورکیا به‌ره‌و تێکه‌ڵبوونی بازاڕه‌کانیان ده‌ڕۆیشتن.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بازرگانی دوو لایه‌نه بۆ ڕووسیا
پێکهاته‌ی بازرگانی دوو لایه‌نه، به ڕوونی زیاتر له تورکیا له به‌رژه‌وه‌ندی ڕووسیایه. ساڵی 2014 تورکیا له پله‌ی پێنجه‌می وڵاتانی هاوبه‌شی بازرگانی ڕووسیا له به‌شی هه‌نارده‌کاری (25 ملیار دۆلار گازی سرووشتی، به‌رهه‌مه کشتووکاڵییه‌کان و …) بووه. هاورده‌کردنی ڕووسیا له تورکیا له به‌شی کاڵا و خزمه‌تگوزارییه‌کان له ساڵی 2014 به ڕێژه‌ی 7 ملیار دۆلار بووه. ڕووسیا هه‌روه‌ها به‌رهه‌مه‌کانی دیکه (پێداویستی بیناسازی، خۆراک، جل و به‌رگ و که‌ره‌سته و پێداویستییه‌کانی مه‌کینه‌ی کارگه‌کان) له تورکیا ده‌کڕێت.
له به‌شی گه‌شتیاری، ساڵی ڕابردوو زیاتر له 4 ملیۆن و 400 هه‌زار دانیشتووی ڕووسیا سه‌ردانی تورکیایان کردووه. تورکیا ژێرخانی بهکوالیتیی بۆ گه‌شتیارانی ڕووسیا دابین کردووه و ڕه‌وتی گه‌مارۆکانی ڕووسیا، کاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر هوتێل و ڕێستورانته‌کانی تورکیا داده‌نێت.
ڕووسیا به گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی بازرگانی تورکیا له به‌شی هاوردهکاریدا داده‌نرێت، به‌ڵام ڕووسیا له ڕیزی گه‌وره‌ترین وڵاتانی هاوبه‌شی بازرگانی تورکیا بۆ هه‌نارده‌کاری کاڵا و خزمه‌تگوزارییه‌کان له ساڵی 2015 دا نییه.
له ئه‌گه‌ری ڕاوه‌ستانی هه‌نارده‌کردنی گازی سرووشتی بۆ تورکیا (گرنگترین هه‌نارده‌کردنی ڕووسیا) دانیشتووانی ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی توروکیا هاوشێوه‌ی ناوچه‌ی کرێمه، ڕووبه‌ڕووی کێشه و گرفتی زۆر ده‌بنه‌وه.
ڕووسیا پێی وایه که بڕیاره‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئۆکرانیا له پچڕانی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌کانی نێوان ڕووسیا – ئۆکرانیا له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا هه‌ڵه بووه و ته‌نیا به ئامانجی دژایه‌تیکردنی کرملێن بووه.
زیاتر له 8 هه‌زار دانیشتووی ڕووسیا له تورکیا خانوو و موڵکیان کڕیوه و سه‌رمایه‌دانه‌ری ڕووسیا له تورکیا زیاتر له 10 ملیار دۆلاره. سه‌رمایه‌دانه‌ری تورکیاش له ڕووسیا زیاتر له 10 ملیار دۆلاره و به هه‌زاران ده‌رفه‌تی کاری له‌و وڵاته دابین کردووه و به ملیۆنان ڕۆبڵ باجی خستووه‌ته گیرفانی حکومه‌تی مۆسکۆ.
ئه‌م ڕاستییانه پێویسته بۆ تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مڕۆی مۆسکۆ – ئه‌نکه‌ره له به‌رچاو بگیردرێت. هه‌ر چه‌شنه سه‌پاندنی خه‌ساره ئابورییه‌کانی سه‌ر ئه‌نکه‌ره، ڕووسیاش تووشی کێشه ده‌کات.
کردنه‌وه‌ی درگای په‌یوه‌ندییه‌کان
شه‌ڕی ئابوری له گه‌ڵ تورکیا، وه‌ک لێدانی فیشه‌کێک له پێی ئابوری ڕووسیا ده‌بێت که خه‌ساری گه‌وره‌ی بۆ بازرگانی نیشتمانی و به‌کارهێنه‌ران ده‌بێت. گه‌مارۆ ئابورییه‌کان به ئامانجێکی نادیار، مه‌ترسیدار ده‌بن.
له جیهاندا، سیاسه‌ت و ئابوری پێکه‌وه په‌یوه‌ندییان هه‌یه، به‌م هۆیه‌شه‌وه له هه‌ر کابینه‌یه‌کدا، پێویسته وه‌زیره‌کان له گه‌ڵ ستراتیژی گشتی ئه‌و کابینه‌یه ئاشنایه‌تییان هه‌بێت.
تێکشکانی فڕۆکه‌که‌ی ڕووسیا له لایه‌ن تورکیاوه، پێویستی به لێکدانه‌وه‌ی وردبینانه‌ی به‌رپرسانی ڕووسیا هه‌یه. وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا پێویسته دڵنیا بێت که پاش 24ی نۆڤمبێر، تورکیا چیدی وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر هێزه‌کانی له سوریا نابێت.
دیپلۆماتکارانی ڕووسیا پێویسته درگاکانی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ تورکیا به کراوه‌یی بهێڵنه‌وه. له هه‌مان کاتدا، دیپلۆماسی ئابوری ڕووسیا پێویسته به‌رده‌وامی به چالاکییه‌کانی بدات و په‌یوه‌ندییه دوو لایه‌نه‌کانی ماوه‌ی 25 ساڵی ڕابردوو له به‌رچاو بگرێت.
به‌م تێڕوانینه‌وه، ڕووسیاش زیانی به‌رده‌که‌وێت
ئه‌گه‌ر کرملێن به تێڕوانینی نه‌رێنی له تورکیا بڕوانێت، په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌کان مانایه‌کی ئه‌وتۆیان نابێت و بازرگانی و سه‌رمایه‌دانه‌ری ده‌بنه قوربانی ململانێکان.
تێچووی پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌کانی ڕووسیا له گه‌ڵ تورکیا زیاتر له 30 ملیار دۆلار ده‌بێت، له‌م چوارچێوه‌دا که‌رتی وزه‌ی ڕووسیا زیانی زۆری به‌رده‌که‌وێت.
ڕه‌نگه هه‌نگاوه‌کانی دیپلۆماسی ئابوری مۆسکۆ به‌رامبه‌ر به ئه‌نکه‌ره، له ده‌ره‌نجامدا ببێته هۆی لاوازبوونی که‌رتی ئابوری ڕووسیا. هه‌نگاوه‌کان له داهاتوودا به‌ره‌و کوێ ده‌ڕۆن، پوتین و ئه‌ردۆغان ئه‌مه‌مان بۆ ڕوونتر ده‌که‌نه‌وه.