جام کوردی:
ڕه‌نگه ئه‌مه به ڕووداوه ده‌گمه‌نه‌کانی ڕۆژگار بزانین، وڵاتێک که خۆی به سیاسه‌ت و کرده‌وه‌کانی، پشتیوان و دابینکاری سه‌ره‌کی و یه‌که‌می پێداویستییه‌کانی داعش و گرووپه توندڕۆکانی دیکه‌ی ناوچه‌که‌یه و به یارمه‌تی دارایی و پێدانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌و گرووپانه، شه‌ڕێکی تائیفیی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌ڵگیرساندووه، له بانگه‌شه‌یه‌کی بێ بنه‌مادا و به ئه‌ندامێتی 34 وڵاتی موسڵمان ئیئتلافێکی دژ به تیرۆری ڕاگه‌یاندووه تا به ناو له گه‌ڵ تیرۆر و ئاڵۆزییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دژایه‌تی بکات. به‌ڵام پێکه‌نین له‌وه‌دایه که یه‌مه‌ن و لیبیا به‌و بارودۆخه‌ی که له‌م دوو وڵاته‌دا زاڵه و هه‌روه‌ها هه‌ندێک وڵاتی دیکه که به ته‌نیا بۆ قه‌ره‌باڵغبوونی ڕیزی ئیئتلافهکهیه، له‌م ڕاگه‌ێندراوه‌دا ده‌بینرێن. ڕیاز به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک، ڕایگه‌یاندووه که ئه‌و وڵاتانه به پێکهێنانی ئیئتلافێک به سه‌رکردایه‌تی عه‌ره‌بستان له داهاتوودا به‌رنگاری تیرۆر، گه‌نده‌ڵی و ئاڵۆزی له وڵاتانی ئیسلامی ده‌بنه‌وه. ده‌ڵێی ئه‌و سوریایه‌ی که سیاسه‌ته‌کانی عه‌ره‌بستان بووه‌ته هۆکاری ڕووخانی سه‌رجه‌م ژێرخانه‌کانی و ڕه‌نج و ئازارێکی بێ هه‌ژمار به‌ر دانیشتووانه‌که‌ی که‌وتووه که ڕه‌نگه سه‌دان ساڵی دیکه‌ش ساڕ‌ێژ نه‌کرێت، موسڵمان نییه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی عه‌ره‌بستان و هاوپه‌یمانانی زیاتر به مه‌به‌ستی ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری سوریایه نه‌ک به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر که خۆیان هۆکاری پێکهێنان و هێز و به‌رده‌وامی ئه‌و گرووپانه‌ن، به‌ڵام ئه‌م ڕه‌وته له‌و کاته‌وه ده‌ستیپێکرد که ئه‌شتۆن کارتر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا به گه‌وره پیشاندانی ڕۆڵی سه‌ربازی ئێران له سوریا، ئه‌مه‌ی بۆ هه‌بوونی هێزی سه‌ربازی وشکانی تاران له‌و وڵاته گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و به ڕێنمایی هه‌ڵه به وڵاتانی عه‌ره‌بی داوای له‌وان کردووه به ناردنی هێزی سه‌ربازی خۆیان بۆ سوریا وه‌ک ئێران له گۆڕانکارییه‌کانی سوریا ڕۆڵ و کاریگه‌ری خۆیان پیشان بده‌ن.
به‌داخه‌وه ڕۆژئاوا به هۆی زانیاری هه‌ڵه‌ی له ناوچه‌که و گۆڕانکارییه‌کانی و تارمایی سیاسه‌ت و ئامانجه‌کانی له ناوچه‌که‌دا، هێشتا له‌وه تێنه‌گه‌یشتووه که هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانی عه‌ره‌بستان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو له پێناو ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د به فیڕۆ دراوه و سه‌عودیا خۆی به کاراکته‌رێکی سووتراو و دۆڕاوی دۆسیه‌ی سوریا ده‌زانێت. هه‌ربۆیه ئه‌م وڵاته به هۆی نه‌بوونی بێ لایه‌نی و ڕه‌وتی ڕۆخێنه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو ناتوانێت هیچ ڕۆڵ و کاریگه‌رییه‌کی له داهاتووی سوریادا بێت.
ده‌زگای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه به گشتی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به تایبه‌ت، به بێ ستراتیژ، پلان و سیاسه‌تێکی گه‌ڵاڵه بۆ داڕێژراو به‌رده‌وام سه‌باره‌ت به جموجوڵه‌کانی ئه‌و وڵاته و گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که خاوه‌ن ده‌سکه‌وتێکی ئه‌وتۆ نییه و هه‌ندێک لێدوانی وه‌ک ئه‌وه‌ی که له سه‌ر زاری جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش بڵاو کراوه‌ته‌وه، پیشانده‌ری تێڕوانینی ساکارانه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه به‌رامبه‌ر به گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که. بۆ داوه‌ری خوێنه‌رانی به‌ڕێز ئاماژه به دوو چاوپێکه‌وتنی به‌رپرسانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان و ئێران ده‌ده‌م، عادڵ جوبه‌یر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان له وه‌ڵامی پرسیاری سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ” اللوا‌ء لبنان ” وتی: ” له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م پرسه‌کانی ناوچه‌که وه‌ک یه‌مه‌ن، سوریا و عێراق وتووێژمان کردووه. ئێران له‌م وڵاتانه‌دا ده‌ستێوه‌ردانی هه‌یه و ڕۆڵێکی نه‌رێنیی ده‌گێڕێت. ئه‌مه‌ش ڕاستییه‌که و پێویسته بوترێت. ئێمه پێکه‌وه له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به قه‌یرانی سوریا وتووێژێکی کورتمان هه‌بووه، به‌ڵام ڕێکه‌وتن یان لێک تێگه‌یشتن له ئارادا نه‌بووه. ئێمه وه‌ک چۆن پێشتریش ڕامانگه‌یاندووه، خوازیاری باشترین په‌یوه‌ندین له گه‌ڵ ئێران. ئێران وڵاتێکی ئیسلامی و دراوسێیه. ئێمه ڕێز له مێژوو و شارستانیه‌تی ئه‌م وڵاته ده‌گرین، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا له گه‌ڵ تاران کێشه‌ی زۆریشمان هه‌یه. به هۆی ئه‌وه‌ی که پێشتر ئاماژه‌م پێداوه، وه‌ک ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له وڵاتانی ناوچه‌که، ڕۆڵی نه‌رێنی له ناوچه‌که، پاڵپشتی تیرۆر و چه‌ندین خاڵی دیکه، که کاریگه‌رییان له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کی ئه‌رێنی له گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که هه‌یه. ئێمه هیوادارین که بتوانین ڕێز له دراوسێیه‌تی و نه‌بوونی ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری دوو وڵات بگرین. هیوادارن تاران شێواز و کرده‌وه‌ی خۆی بگۆڕێت تا لایه‌نێکی ئه‌رێنی له ناوچه‌که بێت “.
به‌ڵام جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له وتووێژی له گه‌ڵ که‌ناڵی العالم، ته‌له‌فزیۆنی عه‌ره‌بی زمانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند که عه‌ره‌بستان باڵوێزێکی نوێی بۆ تاران ده‌ستنیشان کردووه و به چاوپێکه‌وتنی ئه‌م دواییه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی دوو وڵات، ئاستێک له وتووێژه‌کانی نێوان تاران – ڕیاز سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان و کاروباری ناوچه‌که ده‌ستیپێکردووه. ناوبراو هه‌روه‌ها به ئاماژه به کۆبوونه‌وه‌کانی باڵوێزی ئێران له عه‌ره‌بستان له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته، به گه‌شبینییه‌وه ڕایگه‌یاند که هیواداره ئه‌م چاوپێکه‌وتنانه به‌ستێنی هاوکاری زیاتر دابین بکات.
من له‌م بابه‌ته‌دا سه‌باره‌ت به ڕاست و نادرووست بوونی لێدوانه‌کانی لایه‌نی عه‌ره‌بستانی داوه‌ری ناکه‌م و لێکدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌به‌مه بابه‌تێکی دیکه، به‌ڵام له‌وه تێ ناگه‌م که چۆن ده‌توانین له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه ڕۆخێنهرهکانی ڕیاز له ناوچه‌که و جیهان دژ به ئێران و کۆکردنه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی سوریا له ڕیاز و ئێستاش پێکهێنانی ئیئتلافی سه‌ربازی به مه‌به‌ستی ناردنی هێزی وشکانی بۆ ئه‌و وڵاته و هه‌روه‌ها خاڵه نه‌رێنییه‌کانی وتووێژه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان، به‌و ده‌ره‌نجامه بگه‌ین که وتووێژی نێوان تاران و ڕیاز ده‌ستیپێکردووه و هیوامان به هاوکاری و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بێت؟
نازانم به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران چۆن ده‌یانه‌وێت ڕۆڵی نه‌رێنی سه‌عودیا له ناوچه‌که و دژ به ئێران ڕوون بکه‌نه‌وه و ستراتیژێکی گونجاو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته دابڕێژن؟ ڕیاز خۆی به سه‌رپه‌رشتیار و خاوه‌نی وڵاتانی دیکه ده‌زانێت و هه‌ندێک شه‌ڕه‌نگێزی گه‌ڕه‌که‌کانی سه‌رده‌مانی پێشوومان وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره له ئاستی ناوچه‌که‌دا. پێم وایه که سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێویستی به نۆژه‌ن کردنه‌وه هه‌یه تا بتوانێت به ستراتیژێکی کارامه و دووربینانه و وردبینی ته‌واوی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی که ڕیاز له ناوچه‌که‌دا به تێوه‌گلان له‌واندا تۆمه‌تباره، ڕووبه‌ڕووی کێشه و گرفته‌کانی ناوچه‌که ببێته‌وه و چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ دابڕێژێت.
نووسه‌ر: نوسرهتووڵا تاجیک، باڵوێزی پێشووی ئێران له ئه‌رده‌ن
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی دیپلۆماسی ئێرانی
وه‌رگێڕان: جام کوردی