ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ژووری ئێران و سەرۆکی ژووری بازرگانی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند: بەم زوانە یەکەمین پێشانگای “بازاڕی کار” وڵات لە کرماشاندا بەڕێوە دەچێت.
به پێی ههواڵی جام کوردی به گێڕانهوه له کوردپرێس کهیوان کاشفی، وتیشی: ئامانج لە بەڕێوەچوونی ئەم پێشانگایە یارمەتیدانی کەم کردنەوەی رێژەی بێکاری پارێزگای کرماشانە و هاوشێوەی ئەم کارە لە ئاستێکی زۆر بچووکتردا تەنیا یەکجار لە زانکۆی سەنعەتی شەریف ئەنجام دراوە.
ئەو کەسانی کارخولقێن، کەسانێک کە بدوای کاردا دەگڕێن، ناوەندەکانی پەروەردە و فێرکردنی هێزی کار و دەزگا کارگێڕییەکانی هاوپەیوەند بە کاری وەک چوار دەستەی سەرەکی بەشداربوو لەم پێشانگایەدا ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە: ئامانجی ئێمە لە بەڕێوەبردنی ئەم پێشانگایە کۆکردنەوەی ئەم چوار دەستەیە لە ژێر یەک چەتردا و ئاڵوگۆڕی بۆچوون لە نێوان ئەوان دایە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی کرماشان ڕایگەیاند: هیوادارم لەم چەند رۆژەدا کە پێشانگاکە بەڕێوە دەچێت هەندێک کەس کار بدۆزنەوە و هەندێک کەسی دیکە تەکنیکەکانی دۆزینەوەی کار و کار خولقاندن فێر ببن و هاوکات دەبێت دەزگا هاوپەیوەندەکانیش فێری ئەوە ببن بۆ بواری کار دەبێت چی بکەن.
کاشفی ڕوونی کردەوە: لە پەراوێزی ئەم پێشانگایەدا سێمیناری بچووک لە بواری کار و کارخولقاندن بەڕێوە دەبەین.
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ژووری ئێران وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە ئەم پێشانگایە بۆ یەکەمین جارە کە بەڕێوە دەچێت و بە دڵنیایەوە کێشە و کەلێنی دەبێت، جەختی لەوەش کردەوە: ئێمە هەوڵ دەدەین ئەم کێشانە چارەسەر بکەین و هەروەها ئامانجمان بەردەوام بین لە کردنەوەی بازاڕی کار بەشێوازی دەوەرەیی یان ساڵانە.