سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له دانیشتنێکدا که ڕۆژی دووشه‌ممه 30 سه‌رماوه‌ز به ئاماده‌بوونی ڕاوێژکاری وه‌زیری پیشه‌سازی، کانگا و بازرگانی ئێران و ڕاوێژکاری بازرگانانی ئێران له عێراق به‌ڕێوه چوو پاش ئاماژه‌دان به سه‌رمایه‌گوزاری وڵاتانێک وه‌ک تورکیا، فه‌ڕه‌نسه و ئه‌ڵمانیا، به‌سه‌یره‌وه ئاماژه‌ی دایه ئاماده‌بوونی بازرگانانی ئێران له هه‌رێم و هۆکاره‌که‌یشی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه که بازرگانانی ئێرانی ئاماده نابن مه‌ترسییه‌کانی سه‌رمایه‌گوزاری قبووڵ بکه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیروان محه‌مه‌د مه‌حموود پاش ئاماژه‌دان به سه‌فه‌ری لێژنه جۆراوجۆره‌کان که هه‌موو مانگێک ده‌چنه هه‌رێمی کوردستان، وتی: به داخه‌وه هاتوچۆکان هیچ داهاتێکیان نییه، 250 هیکتار زه‌وی پیشه‌سازی دراوته ئێران بۆ ئاماده‌بوونی پیشه‌سازی و دانانی شارۆچکه‌ی پیشه‌سازی له‌سلێمانی که به‌داخه‌وه پێشوازی لێ نه‌کراوه و ئه‌مه له‌حاڵێکدایه که سلێمانی وه‌ک ئێران له دۆخێکی ئه‌منی جێگیردایه.
سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی وتیشی: ڕۆژانه نزیک به 1500 لۆری له نێوان ئێران و عێراق له سنووره‌کانی سلێمانییه‌وه هاتوچۆ ده‌که‌ن که نزیک به 1000 لۆری هه‌نارده‌کاری ئێران بۆ سلێمانییه، که زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ که‌رسته‌ی بیناسازی و شیره‌مه‌نی و له لایه‌نی عێراقیشه‌وه به‌رهه‌مه‌کانی نه‌وت و به‌رهه‌می خاوی کشتوکاڵ ئاڵوگۆڕ ده‌کرێن.
ناوبراو درێژه‌ی دا: به‌پێی قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که وه‌ک قه‌یرانی دارایی و داعش که زۆرترین کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر عێراق هه‌بووه، هه‌رێمی کوردستان ده‌یه‌وێ ڕاکێشانی سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌کی په‌ره پێ بدات.
سیروان مه‌حموود وتیشی: ئێستا وه‌به‌رهێنانی چیمه‌نتۆی سلێمانی له ڕۆژێکدا 36000 ته‌نه که هیوادارین له ساڵی داهاتوودا بگاته 50 هه‌زار ته‌ن و چیدی پێویستمان به هاورده‌کردن نه‌مێنێت.
محه‌مه‌دڕه‌زا مه‌ودوودی، ڕاوێژکاری وه‌زیری پیشه‌سازی و کانگا و بازرگانی ئێرانیش له‌م دانیشتنه‌دا وێڕای ده‌ربڕینی مه‌یلی کۆمپانیاکانی ئێران بۆ ئاماده‌بوون له سلێمانی عێراق وتی: زۆرێک له کۆمپانیا ئێرانییه‌کان بۆ سه‌رمایه‌گوزاری هاتوونه‌ته هه‌رێمی کوردستان و به‌تایبه‌ت سلێمانی و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه پێویسته له لایه‌نی ئێوه‌شه‌وه هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵگیردرێت، دیاریکردنی خاڵی ده‌ستپێکردن و پێداویستی گه‌ڵاڵه‌کانی پاکانهیی سه‌رمایه‌گوزاری وه‌ک پێداویستییه سه‌ره‌کییه‌کان له ئارادان.
ناوبراو له کۆتاییشدا وتی: له ڕێکخراوه‌ی په‌ره‌پێدانی بازرگانی ئێران‌دا کۆمپانیا به‌هێزه‌کان ناسێندراون که ده‌توانین پێتانی بناسێنین و چاوه‌ڕوانیش ده‌که‌ین به دۆزینه‌وه‌ی هاوبه‌شی باوه‌ڕپێکراو بۆیان، ئاسانکاری بکه‌ن بۆ ئاماده‌بوونیان له عێراق.