تەقینەوەیەک لە فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی شاری ئیستەنبوڵ، کە کەوتووەتە بەری ئاسیای ئەو شارە، روودەدات.
واسف شاهین، والیی ئیستەنبوڵ رایگەیاندووە، کە کاتژمێر 2:05 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 23ـی کانوونی یەکەمی 2015، تەقینەوەکە بووەتە هۆی برینداربوونی دوو کارمەندی پاککەرەوەی فڕۆکەخانە و تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی نازاندرێت.
بەپێی هەواڵی جام کوردی به گێڕانهوهئەنادۆڵ، تەقینەوەکە لە فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچن روویداوە، کە کەوتووەتە بەری کیشوەری ئاسیای شارەکە و دوای تەقینەوەکەش، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەستیان بە هەڵمەتی گەڕان و پشکنین کردووە لە ناوەوە و دەرەوەی فڕۆکەخانەکە.