جام کوردی:
له کاتێکدا که له ماوه‌ی ڕابردوو هه‌واڵ و ڕاپۆرتی تایبه‌ت به بارودۆخی سوریا و عێراق، چالاکییه‌کانی داعش و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌نکه‌ره – مۆسکۆ مانشێتی میدیاکانی بینراو، بیستراو و خوێنراوی جیهانی له خۆ گرتووه، له‌م ماوه‌شدا ئه‌فغانستان به چه‌شنێک بووه‌ته جێی سرنج و بایه‌خی میدیایی. پاش هه‌واڵی هێرشه‌کانی تاڵیبان بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ستراتژیک له‌م وڵاته و دانوستانه‌کانی کابۆڵ – ئیسلام ئاوا بۆ دابین کردنی به‌ستێنی وتووێژ له گه‌ڵ تاڵیبان، ئه‌مجاره ناوی ئه‌فغانستان به هۆی ڕووداوێکی ئابورییه‌وه بووه‌ته وێردی سه‌ر زمانی په‌یامنێران و مانشێتی هه‌واڵ و ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان.
ئه‌ندامێتی ئه‌فغانستان له ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی:
له ده‌یه‌مین دانیشتنی وه‌زیرانی ئه‌ندام له ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی له شاری نایڕۆبی، پایته‌ختی وڵاتی کنیا، ئه‌فغانستان به کۆی ده‌نگی هه‌ر 162 وڵاتی ئه‌ندام بوو به ئه‌ندامی نوێی ئه‌و ڕێکخراوه و ته‌نانه‌ت وڵاتێک له دژی ده‌نگی نه‌دا. داواکاری ئه‌فغانستان بۆ ئه‌ندامێتی له ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی له 11 ساڵی ڕابردوو ئاراسته‌ی ئه‌و ڕێکخراوه کرابوو. ئه‌ڵبه‌ت به هۆی هه‌ل و مه‌رجی ئابوری ئه‌فغانستان، ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی ماوه‌ی 5 ساڵی بۆ کابۆڵ دیاری کردووه که سه‌رجه‌م یاساکانی به پێی پێوه‌ره‌کانی ئه‌و ڕیکخراوه دابڕێژێته‌وه. له ئێستادا تاجیکستان، پاکستان و چین له وڵاتانی دراوسێی ئه‌فغانستان وه‌ک ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ڕیکخراوی بازرگانی جیهانین.
ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی یان WTO که له سه‌ره‌تای ساڵی 1995 دامه‌زراوه، ڕێکخراوێکی نێوده‌وڵه‌تییه که یاساکانی بازرگانی له سه‌ر ئاستی جیهانی داده‌ڕیژێت و ناکۆکییه‌کانی نێوان ئه‌ندامان چاره‌سه‌ر ده‌کات. ئه‌م ڕێکخراوه له ئێستادا بووه‌ته ڕێکخراوێکی گرنگی جیهانی و چه‌ندین بنه‌مای وه‌ک نه‌بوونی دووچاوه‌کی له نێو ئه‌ندامان، ئازادکردنی بازرگانی، بازرگانی دادپه‌روه‌رانه و شه‌فافییه‌ت له کار و چالاکییه‌کان وه‌ک پێوه‌ر له به‌رچاو ده‌گرێت. ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی له‌مڕۆدا وه‌ک ئهستوونێکی سه‌ره‌کی جیهانیبوون به تایبه‌ت له بواری ئابوری‌دا هه‌ژمار ده‌کرێت، هه‌ر بۆیه، وڵاتانی جیهان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که بۆ خێراتربوونی ڕه‌وتی جیهانیبوون و که‌ڵک وه‌رگرتن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی، گه‌شه به‌م ڕیکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه بده‌ن و پێگه‌که‌شی له سه‌ر ئاستی جیهان به‌رزتر بکه‌نه‌وه.
له‌م پێناوه‌دا ئه‌ندامێتی ئه‌فغانستان له ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی ده‌توانێت به ڕیژه‌یه‌کی زۆر، یارمه‌تیده‌ری گه‌شه‌ی ئابوری و سه‌رمایه‌دانه‌ری ده‌ره‌کی له‌م وڵاته بێت و به دابین کردنی به‌ستێنی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار بۆ گه‌لی ئه‌فغان به تایبه‌ت چینی گه‌نج، ده‌توانێت له په‌ره‌سه‌ندنی تیرۆر و توندووتیژی له‌م وڵاته‌دا ڕێگری بکات و کێشه‌ی تهرانزێتی ئه‌فغانستان له گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ندام له ڕێکخراوه‌که چاره‌سه‌ر بکات. هه‌نارده‌کردنی کاڵا بۆ وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی به بێ پێویست بوونی ڕه‌زامه‌ندی دوو لایه‌نه له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دیکه‌ی ئه‌ندامبوونی ئه‌فغانستان ده‌بێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، وه‌رگرتنی داواکارییه‌که‌ی ئه‌فغانستان له ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی چه‌ندین په‌یامی دیکه‌شی هه‌یه. یه‌که‌م، بنه‌مای بڕیاردانی وه‌زیرانی ئاماده‌بوو له دانیشتنی دوو ساڵانه‌ی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی، زیاتر له‌وه‌ی که ئابوری و بازرگانی بێت، سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌یه. ڕوون و ئاشکرایه که وڵاتی ئه‌فغانستان له ئێستادا هه‌ل و مه‌رجی شیاوی ئه‌ندامبوونی له‌و ڕێکخراوه‌دا نییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش پاڵپشتی ڕاسته‌وخۆی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌ورووپا له داواکارییه‌که‌ی ئه‌فغانستان وه‌ک ئامرازێکی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌م وڵاته، هۆکاری سه‌ره‌کی سه‌رکه‌وتنی کابۆڵ له چه‌سپاندنی داواکارییه‌کی بووه.
په‌یامی دیکه‌ی وه‌رگرتنی داواکارییه‌که‌ی ئه‌فغانستان له ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی، لێدانی زه‌نگی مه‌ترسییه بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه به تایبه‌ت کۆماری ئیسلامی ئێران. له ئێستادا و له هه‌رێمی چوارده‌وری ئێران، ته‌نیا تورکمانستان له‌و ڕێکخراوه‌دا ئه‌ندام نییه و عێراق و ئازه‌ربایجان وه‌ک چاو‌دێر له ڕیکخراوی بازرگانی جیهانی ڕۆڵیان هه‌یه. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که وڵاتانی تورکیا، عه‌ره‌بستان و وڵاتانی باشوری که‌نداوی فارس له‌و ڕێکخراوه گرنگه‌دا ئه‌ندامن. ئه‌مه‌ش په‌یامی ئه‌وه‌ی به دواوه ده‌بێت که پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له ئێران هه‌وڵه‌کانیان سه‌باره‌ت به ئه‌ندامبوون له‌و ڕێکخراوه‌دا خێراتر و چڕتر بکه‌نه‌وه. ئێران له ساڵی 2005 وه‌ک ئه‌ندامی چاو‌دێر له ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی وه‌رگیراوه، به‌ڵام به چه‌ندین هۆکار وه‌ک هۆکاری سیاسی، هێشتا به ته‌واوی نه‌بووه‌ته ئه‌ندام له‌و ڕیکخراوه و له ئێستادا به گه‌وره‌ترین ئابوری ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی هه‌ژمار ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش پیشان ده‌دات که ته‌نیا ئێران و ئه‌ڵقه‌یه‌ک له وڵاتانی لاواز و گه‌شه‌نه‌سه‌ندوو له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی ئه‌و ڕیکخراوهن و دۆخی وه‌هاش بۆ پێگه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران شیاو نییه.
تا ئێستا گرنگترین هۆکاری ڕه‌تکردنه‌وه‌ی داواکارییه‌که‌ی تاران له ڕیکخراوی بازرگانی جیهانی، دژایه‌تی وڵاتانی ڕۆژئاوا به تایبه‌ت ئه‌مریکا له پێناو پاراستنی زنجیره‌ی گه‌مارۆکان دژ به ئێران بووه. به‌ڵام له ئێستادا و به ئاکام گه‌یشتنی دانوستانه‌کانی ناوه‌کی، بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی بڕیارده‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌کی و له ئاکامدا جێبه‌جێ کردنی ڕیکه‌وتنه‌که‌ی نێوان ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی ناسراو به 1+5 درگاکانی به‌رده‌م ئه‌ندامێتی تاران له‌م ڕێکخراوه گرنگه جیهانییه ئاوه‌ڵاتر بووه، هه‌ر بۆیه پێویسته به دابین کردنی ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه سیاسییه، به‌ستێنی ئابوری و یاسایی ئه‌ندامبوونی ته‌واویش دابین بکه‌ین و وه‌ک سه‌رکه‌وتنی دیپلۆماسی و سیاسی له ناوچه‌که، ببینه هێزێکی ئابوری و کاریگه‌ریش، هاوسه‌نگی پێگه و ده‌ستڕۆیشتوویی و ناو و ناوبانگی ئێران.