جام کوردی:
لێکدانه‌وه‌کانی سندۆقی جیهانی دراو پیشان ده‌دات که ئابوری وڵاتانی که‌نداوی فارس له ژێر کاریگه‌ری دابه‌زینی نرخی نه‌وت له ساڵی 2015 به ڕێژه‌ی 500 ملیار دۆلار زیانی به‌رکه‌وتووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی ” العهد ” له ڕاپۆرته‌که‌ی سندۆقی جیهانی دراودا هاتووه که ساڵی 2015 کۆتایی هات له کاتێکدا که خه‌ون و خولیاکانی وڵاتانی هه‌نارده‌کاری نه‌وت بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌کان به تایبه‌ت له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵه‌دا به‌دی نه‌هات.
له درێژه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه: وڵاتانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌ت وڵاتانی که‌نداوی فارس له ئاکامی دابه‌زینی که‌م وێنه‌ی نرخی نه‌وت، زیانی زۆریان به‌رکه‌وتووه. هه‌ر چه‌نده وڵاتانی وه‌به‌رهێنه‌ری نه‌وت له‌م ناوچه‌یه له ژێر چه‌تری ڕێکخراوی ئۆپێکدان، به‌ڵام به هۆی پێداگری له سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنان که زیاتربوونی ڕێژه‌ی خستنه‌ڕوو و دابه‌زینی نرخه‌کانی لێ که‌وتووه‌ته‌وه، له کێبه‌ڕکێی توند له گه‌ڵ یه‌کدیدان.
ئه‌م بابه‌ته‌ش چه‌ندین کێشه‌ی وه‌ک کورتهێنانی بودجه، که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجییه گشتییه‌کان و قه‌رزی بانکی ناوخۆیی و ده‌ره‌کیی بۆ ئه‌م وڵاتانه خوڵقاندووه.