جام کوردی:
چوونی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش بۆ ڕووسیا و پێشوازی لێكردنی له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته سێرگی لاڤرۆڤ نیگه‌رانی زۆری له توركیا به دوای خۆیدا هێناوه، به تایبه‌ت كاتێك ده‌میرتاش گوتی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه ڕووسییه‌كه هه‌ڵه بوو.
چوونی ده‌میرتاش په‌یامێكه بۆ ئاكپارتی به‌وه‌ی ئه‌و وه‌كو نوێنه‌ری كورد له توركیا له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ی ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازی لێ ده‌كرێت، له كاتێكدا حكوومه‌ت و ئاكپارتی به‌رده‌وام ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كورد ده‌كات هه‌ده‌په نییه، به‌ڵكو ئاكپارتییه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له باس نیوز، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغلو رۆژێك به‌ر له‌وه‌ی ده‌میرتاش بچێته ڕووسیا گوتی ده‌میرتاش بۆچی پێشتر نه‌ده‌چوو بۆ ڕووسیا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته نه‌ده‌كرد؟ بۆچی ئێستە ده‌چێ كه ده‌زانێت ڕووسیا دوژمنایه‌تی خۆی بۆ توركیا راگەیاندووە؟
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان پێشتر ده‌میرتاش و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی هه‌ده‌په سه‌ردانی ڕووسیایان كردووه، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه پێشوازییان لێ نه‌كراوه، به‌ڵكو پێشوازییه‌كی ئاسایی بووه. ئه‌وكات ڕووسیا ته‌نیا حكومه‌تی توركیای به فه‌رمی ده‌ناسی و كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كردن. به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان ڕووسیا وه‌كو سه‌رۆكێك پێشوازی له ده‌میرتاش كرد و له‌به‌رده‌م چاوی ده‌یان كامێرادا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ده‌میرتاشی داوه‌تی ژووری تایبه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كرد.ئه‌گه‌رچی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌میرتاش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕووسیا زۆر نهێنی بووه و میدیا نه‌یتوانیوه زانیاری زۆر وه‌ربگرێت، به‌ڵام ناكۆكی نێوان توركیا و ڕووسیا ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه بووه.ئاكپارتی ده‌میرتاشی وه‌كو خائینی توركیا ناو برد و ده‌ڵێن ده‌ستی له‌ناو ده‌ستی دوژمنی توركیادا ناوه. له میدیاكانی خۆشیانه‌وه هێرشی توندی ده‌كه‌نه سه‌ر ناوبراو. مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی باره‌گای هه‌ده‌په‌ش له مۆسكۆ، هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ هه‌ده‌په، به‌وه‌ی ڕووسیا به فه‌رمی هه‌ده‌په‌ی وه‌كو هێزیكی گه‌وره‌ی توركیا ناساند، چونكه ئه‌و وڵاته به ئاسانی رێگه نادات باره‌گای هیچ پارتێك له‌وێ بكرێته‌وه.له دوای خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه ڕووسییه‌كه به ده‌ستی توركیا، ڕووسیا به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك و دانیشتنێكی له‌گه‌ڵ هیچ پارتێكی توركیادا نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت 2 پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ی دیكه‌ی توركیاش جه‌هه‌په و مه‌هه‌په به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یانتوانیوه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕووسیا دابنیشن، كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان جه‌هه‌په هه‌وڵی داوه ئه‌و په‌یوه‌ندییه دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت توركیا و ڕووسیا له یه‌كتری نزیك بكاته‌وه.بۆیه ده‌كرێت بڵێین به چوونی ده‌میرتاش بۆ ڕووسیا و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا، ئه‌مه یه‌كه‌م له یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌ی توركیا و ڕووسیا ده‌بێت و یه‌كه‌م دانیشتنی ڕووسیاش ده‌بێت له‌گه‌ڵ پارتێكی توركیا.هه‌ر له سه‌ره‌تاوه حكوومه‌تی توركیا دژی چوونی ده‌میرتاش بوو بۆ ڕووسیا و به خائینی ناوبرد، به‌ڵام حكوومه‌ت هه‌ڵه بووه كه دژی چوونی ده‌میرتاش بووه بۆ ڕووسیا، چونكه ده‌كرا له رێگه‌ی ده‌میرتاشه‌وه دهرگهیەک بكرابوایهوه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌ی توركیا و ڕووسیا و ئاسانتریش ده‌یانتوانی ناكۆكی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. واته له رێگه‌ی ده‌میرتاشه‌وه ده‌توانرا په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی ببنه‌وه.ده‌میرتاش ئاماژه‌ی دا كه ئه‌و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات ڕووسیا هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به توركیا بگۆڕێت، به‌ڵام ئاكپارتی و مه‌هه‌په به شێوه‌یه‌كی دیكه بیر ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان ده‌ڵێن ده‌میرتاش بۆ پشتگیریكردنی ڕووسیا له په‌كه‌كه چووه مۆسکۆ.یه‌كێك له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی ئاكپارتی له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا گوتی ده‌میرتاش وه‌كو نوێنه‌ری په‌كه‌كه ده‌چێت بۆ مۆسكۆ و بۆ پاڵپشتیكردنی ئه‌و خهندهقانهیه كه په‌كه‌كه له باكوور هه‌ڵیكه‌ندوون.توركیا له رووی سیاسه‌تی ناوه‌خۆییه‌وه زۆر ئاڵۆزه و هه‌موو هه‌نگاوێكی پارته سیاسییه‌كان به گومانه‌وه سه‌یر ده‌كرێ. بۆیه داودئۆغلو له هه‌نگاوێكدا داوای له سه‌رۆكی 3 پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ی توركیا كرد، كه به یه‌كه‌وه دابنیشن و له‌سه‌ر ده‌ستووری تازه و كێشه‌ی ناوه‌خۆی توركیا گفتوگۆ بكه‌ن، هه‌ر 3 پارته‌كه‌ش ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕی و بڕیاره له 30 ئه‌م مانگه‌دا داودئۆغلو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی جه‌هه‌په و هه‌ده‌په‌دا كۆبێته‌وه.به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان داودئۆغلو جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ر بارودۆخی باكوور گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌میرتاش ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر سه‌ردانیكردنی بۆ ڕووسیاش زانیاری ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن.