جام کوردی:
داعش گرووپێکی تیرۆریستی جیاوازه و به پێچه‌وانه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی دیکه وه‌ک تاڵیبان و قاعیده، یه‌کێک له بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی، پلان‌داڕێژی و به‌دواداچوونی تایبه‌تی میدیایی و هونه‌رییه به که‌ڵک وه‌رگرتن له هێزی مرۆڤی کارامه و لێهاتوو بۆ دابین کردنی ترس و دڵه‌ڕاوکێ له وڵاتانی جیهان.
ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه له پێناو مسۆگه‌ربوونی ئامانجه میدیاییه‌کانی له ئاستێکی به‌ربڵاودا له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گرێت و له گه‌وره پیشاندانی سه‌رکه‌وتنه‌کان و پڕوپاگه‌نده‌کان بۆ فریوی مرۆڤه‌کان و وه‌رگرتنی ئه‌ندامی نوێ، بڵاوکردنه‌وه‌ی فلێم و وێنه‌ی تاوانه دڕنده‌کانی به کار دێنێت.
له‌م ڕووه‌شه‌وه پێویسته له به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕه‌وته‌دا به ستراتیژێکی گونجاوی فه‌رهه‌نگی به پشت به‌ستن به میدیا و هونه‌ر و پێدانی زانیاری به خوێنه‌ران و بینه‌ران و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاری و خوێنده‌واری میدیایی ئه‌وان، به هێزێکی ته‌واو ڕووبه‌ڕووی هه‌وڵه‌کانی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه ببینه‌وه. هه‌روه‌ها پێویست به‌وه ده‌کات به به‌هێزتر کردنی میدیاکان و که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌زموون و لێهاتوویی هونه‌رمه‌ندان و چالاکوانانی میدیایی، ڕاستییه‌کانی جیهانی ئیسلام زیاتر له هه‌ر کاتێکی دیکه بۆ ڕای گشتی جیهانی بگوازینه‌وه و له‌م ده‌رفه‌ته‌ش وه‌ک هه‌لێکی مێژوویی بۆ ناساندنی دیمه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان و جیاوازی ئه‌وان له گه‌ڵ ئائینی پیرۆزی ئیسلام که‌ڵک وه‌ربگرین. له‌م ڕێگایه‌شدا پێویسته زانیاری و ڕاستییه‌کانی جیهانی ئیسلام له ڕێگای به‌کارهێنانی زمانه زیندووه‌کانی جیهان و ده‌فرایه‌تی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ئینته‌رنێت و هه‌روه‌ها دابین کردنی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ بینه‌رانی که‌ناڵه ناسراوه جیهانییه‌کان به دانیشتووانی وڵاتانی جیهان بدرێت. هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌ش، میدیاکانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌توانن به که‌ڵک وه‌رگرتن له توانا و ده‌فرایه‌تییه‌کانی خۆیان و به‌کارهێنانی شێوازی جۆربه‌جۆری ڕاگه‌یاندن و شرۆڤه‌ی وردی سه‌رهه‌ڵدانی داعش و کرده‌وه نامرۆڤانه‌کانی، ناسنامه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و گرووپانه بۆ خه‌ڵک ڕوون بکه‌نه‌وه و مه‌ترسی گرووپه تیرۆریستییه‌کان و شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کانی جیهانی ئیسلام و به‌دواکه‌وتوویی ناوچه‌که و شه‌ڕ و کاولکاری زیاتر له هه‌ر کاتێکی دیکه ئاشکرا بکرێت.
هه‌ر بۆیه له‌م قۆناغه‌دا دوپات کردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و وێنه‌ی کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانی ئه‌م گرووپه وه‌ک خۆی، ههنگاوێکی درووست نییه و له پێناو ئامانجه‌کانی ئه‌م تیرۆریستانه ده‌بێت، هه‌ر بۆیه میدیاکانی ئێمه پێویسته کرده‌وه دڕنده‌کانی داعش وا پیشان بده‌ن که ئامانجه ڕه‌شه‌کانیان بۆ ڕای گشتی ڕوون ببێته‌وه و ئه‌وه‌ش بسه‌لمێنرێت که تاوانه‌کانی تیرۆریستانی داعش دژ به مرۆڤ و ئائینی پیرۆزی ئیسلامه.
له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا، هه‌واڵه‌کان پێویسته له گه‌ڵ شرۆڤه و لێکدانه‌وه هاوڕێ بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که کرده‌وه دژه مرۆڤییه‌کانی داعش که هه‌مووان تووشی ئێش و ئازارێکی جه‌رگ بڕ ده‌کات، بڵاو کردنه‌وه‌یان به بێ ڕوونکردنه‌وه و ئاشکرابوونی لاپه‌ڕه شاراوه‌کانی، ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ری هه‌مان سیاسه‌تی وڵاتانی ڕۆژئاوا له پێناو پیشاندانی ڕواڵه‌تێکی دیکه له ئیسلام بێت.
نووسه‌ر: دوکتۆر حوسێن نوش ئابادی (وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئێران)
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ری ئێرنا
وه‌رگێڕان: جام کوردی