جام کوردی:
پشکبه‌ندی وزه له وڵاتی ئه‌فریقی غه‌نا به ناوی dum – sor یان داگیرسان – کوژانه‌وه ناسراوه. دانیشتووانی غه‌نا له‌م ده‌سته‌واژه‌یه بۆ پچڕانی به‌رده‌وامی کاره‌با له وڵاته‌که‌یان که‌ڵک وه‌رده‌گرن. وڵاتانی ناوچه‌که و سه‌رتاسه‌ری جیهانی به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندوویی له گه‌ڵ ئه‌م کێشه‌یه ڕووبه‌ڕوون. بیاوانی ئه‌فریقا به هۆی لاوازبوونی که‌رتی وزه‌ی کاره‌با کاریگه‌ری نه‌رێنی زۆریان به تایبه‌ت له بواری وه‌به‌رهێناندا به‌رکه‌وتووه.
له کاتێکدا که نه‌بوونی وزه‌ی کاره‌با به یه‌کێک له کێشه گرنگه‌کانی به‌رده‌م که‌رتی ئابوری وڵاتی غه‌نا ناو ده‌برێت، له ڕاستیدا ئه‌م وڵاته له پێناو به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ده‌سخستنی وزه، پێشکه‌وتنیشی هه‌بووه. له‌مڕۆدا، له سه‌دا 75ی ئه‌م وڵاته به تۆڕی کاره‌بای نیشتمانی به‌ستراوه‌ته‌وه. ئه‌م ڕێژه‌یه به‌رزتر له مامناوه‌ندی ناوچه‌که‌یه. ته‌نیا یه‌ک له سه‌ر سێی دانیشتووانی بیاوانی ئه‌فریقا ده‌ستیان ده‌گاته وزه‌ی کاره‌با.
ئامار و داتا‌کان پیشانده‌ری ئه‌وه‌ن که ڕێژه‌ی هه‌ژاری زیاتر له نیوه، له وڵاتی غه‌نا دابه‌زیوه، به‌و پێیه‌ی که ڕێژه‌ی هه‌ژاری له سه‌دا 53ی حه‌شیمه‌تی ئه‌م وڵاته له ساڵی 1991 گه‌یشتووه‌ته له سه‌دا 21ی ساڵی 2012، له به‌ر ئه‌وه‌ی که غه‌نا پێشکه‌وتووه و زۆربه‌ی کرێکارانی ئه‌م وڵاته له به‌شی کشتووکاڵی به‌ره‌و به‌شی خزمه‌تگوزاری و پیشه‌سازی ڕۆیشتوون. گرنگ نییه که به چه ڕیژه‌یه‌ک له که‌رتی فێربوونی کارامه‌یی یان کۆمپانیا بچووک و مامناوه‌نده‌کاندا سه‌رمایه‌دانه‌ری ده‌کرێت، سه‌رکه‌وتنی بواری کسم و کار به بێ ده‌سخستنی وزه‌ی پێشکه‌وتوو و دڵنیاکه‌ره‌وه ئه‌گه‌رێکی دووره.
کۆمپانیای ئاسمانه‌کانی شین Blue Skies به مه‌ودای 45 خوله‌کی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاکرا، چه‌ندین ته‌ن میوه و ئاوی میوه‌ی تازه، ساڵانه به مارکێته‌کانی ئه‌ورووپا ده‌دات و سێ هه‌زار که‌س له خه‌ڵکی غه‌نا له‌م کۆمپانیایه‌دا دامه‌زراون که زۆربه‌شیان ته‌مه‌نیان له ژێری 30 ساڵه‌وه‌یه.
ئه‌و کاته‌ی که کاره‌با ده‌پچڕێت و وه‌ک دیارده‌یه‌ک ڕۆژانه ده‌بینرێت، کۆمپانیای ئاسمانه‌کانی شین پشت به موه‌لیده به‌هێزه‌کانه‌وه ده‌به‌ستێت تا له وه‌به‌رهێنانی کاره‌با به‌رده‌وام بێت. ئه‌م کۆمپانیایه له 9 مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی 2015 به سه‌دان هه‌زار دۆلاری ئه‌مریکیی له پێناو وزه و سووته‌مه‌نی پشتیواندا به کار هێناوه. کۆمپانیاکانی بیاوانی ئه‌فریقا له سه‌دا 5ی فرۆشی ساڵانه‌ی خۆیان به هۆی به‌رده‌وامبوونی پچڕانی کاره‌با له ده‌ست ده‌ده‌ن.
کۆمپانیای ئاسمانه‌کانی شین به هۆی کێشه‌ی کاره‌با، ساڵانه تێچووی زیاتری به‌رده‌که‌وێت، به‌ڵام بارودۆخه‌که بۆ کۆمپانیا بچووکه‌کان مه‌ترسیدارتره.
بانکی جیهانی به مه‌به‌ستی زیاتربوونی وزه‌ی خاوێن به تێچووی که‌متر له وڵاتی غه‌نا، به ڕێژه‌ی 700 ملیۆن دۆلار ده‌سته‌به‌ری بۆ پرۆژه‌ی گازی سانکوفا Sankofa خستووه‌ته‌ڕوو. ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش له سه‌دا 40ی ده‌فرایه‌تی ئێستای وه‌به‌رهێنانی سووته‌مه‌نی دابین ده‌کات و سووته‌مه‌نییه پیس که‌ره‌وه‌کانی به گازی سرووشتی خاوێن و به تێچووییه‌کی که‌م که له ناوخۆدا به‌رهه‌م دێت، ئاڵ و گۆڕ پێکردووه. غه‌نا ده‌توانێت هاورده‌کردنی نه‌وت تا 12 ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێکدا که‌م بکاته‌وه و بڵاوکردنه‌وه‌ی گازی کهربۆنیش تا 5 ساڵی داهاتوو به ڕێژه‌ی 8 ملیۆن ته‌ن دابه‌زێنێت.
کۆمپانیای دارایی نێوده‌وڵه‌تی ده‌فرایه‌تی وه‌به‌رهێنانی کاره‌بای غه‌نای له ڕێگای دابین کردنی بودجه‌ی وێسگه‌یه‌کی نوێ و کارامه‌ی گاز به ناوی TICO2 به‌رز کردووه‌ته‌وه. ئه‌م کۆمپانیایه ده‌ستی به چالاکییه‌کانی کردووه و له سه‌دا 15ی پێداویستییه‌کانی کاره‌بای وڵاتی غه‌نا دابین ده‌کات.
هه‌ر یه‌ک دۆلار سه‌رمایه‌دانه‌ری له به‌شی وزه‌ی کاره‌با، ده‌توانێت تا 15 دۆلار کاریگه‌ریی له سه‌ر که‌رتی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی هه‌بێت. وزه‌ی ئاو به گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی وزه داده‌نرێت و له ئه‌گه‌ری که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م پۆتانسێڵه گه‌وره‌یه له بیاوانی ئه‌فریقا، ده‌توانێت بۆ ده‌یان ملیۆن له‌و که‌سانه‌ی که له تارمایی نه‌بوونی کاره‌بادا ژیان به سه‌ر ده‌به‌ن، کاره‌با به‌رهه‌م بێنێت.
بیاوانی ئه‌فریقا به ڕێژه‌ی 300 گیگاوۆت پۆتانسێڵی ئاوی گه‌شه‌نه‌سه‌ندووی هه‌یه که هه‌ر ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش بۆ زیاتربوونی چوار هێنده‌ی وه‌به‌رهێنانی 80 گیگاوۆت کاره‌با پێویست ده‌بێت. له به‌رامبه‌ردا، ئه‌ورووپای ڕۆژئاوا له سه‌دا 85ی پۆتانسێڵی وزه‌ی ئاو به کار دێنێت.
کاتێک خه‌ڵک ده‌ستیان ناگاته کاره‌با، جیهانی ئه‌گه‌ره‌کان سنوردار ده‌بێت. کاتێک بازرگانان ده‌ستیان ناگاته کاره‌با، ناتوانن به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن بڕۆن. ئه‌گه‌و بمانه‌وێت کۆتایی به کێشه‌ی هه‌ژاری له ماوه‌ی 15 ساڵی داهاتوودا بێنین، پێویسته هه‌بوونی وزه‌ی کاره‌با بۆ خه‌ڵکی هه‌ژار و هه‌ژارترین وڵاتان شۆڕ بکه‌ینه‌وه. ده‌سکه‌وتنی زانکۆکان به وزه به تایبه‌ت وزه‌ی پاک ته‌نیا ڕێگایه‌که که له پێشماندایه تا له ڕاستیدا ده‌رفه‌تی گه‌شه‌ی یه‌کسان به خه‌ڵک له ساڵانی داهاتوودا بده‌ین.
سه‌رچاوه: کۆڕی جیهانی ئابوری
وه‌رگێڕان: جام کوردی