جام کوردی:
له هه‌ل و مه‌رجێکدا که قه‌یرانی سوریا پێی ناوه‌ته پێنجه‌مین ساڵی خۆی، پێویسته گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کمان بۆ ئه‌رشیڤ، کتێبخانه‌کان، خوێندنه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م و لێکدانه‌وه‌ی به‌ستێنی مێژوویی ڕووداوه سیاسییه‌کانی ئێستای ناوچه‌که و جیهان هه‌بێت.
بۆ شرۆڤه‌ی هه‌ل و مه‌رجی ئێستای سوریا گرنگه که خوێندنه‌وه‌یه‌کی کورتی مێژووییمان سه‌باره‌ت به لێکه‌وته‌کانی شه‌ڕی جیهانی دووه‌م و به‌ستێنی سه‌رهه‌ڵدانی حیزبی به‌عس هه‌بێت. وه‌بیری بهێنینه‌وه که له‌و سه‌رده‌مه‌دا، میشل عه‌فله‌ق مه‌سیحی سوری و سه‌ڵاح به‌یتار موسڵمانی سوننه‌ی سوری له ساڵی 1944 به ئامانجی کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی فه‌رانسه له سوریا، حیزبی به‌عسیان دامه‌زراند، به‌ڵام دواتر خولیاکان و ئامۆژه‌کانی سۆسیالیستی و ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی ئێجگار زۆر به‌م بیرۆکه‌یه زیاد کرا و به هه‌ڵه‌دا ناڕۆین ئه‌گه‌ر بڵێین که هه‌ر ئه‌م حیزبه و گۆڕانکارییه‌کانی دواتر بوو که به‌ستێنی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی حافیز ئه‌سه‌دیان دابین کرد. حافز ئه‌سه‌د وه‌ک زۆربه‌ی پله‌داره سه‌ربازییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له کوده‌تای ساڵی 1963 به‌شداری کرد، ناوبراو له کوده‌تای ساڵی 1966 بوو به وه‌زیری به‌رگری و له کوده‌تای ساڵی 1970 به ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی له ئه‌ستۆ گرت و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ مسۆگه‌ر بوو که به ماوه‌ی 40 ساڵ وه‌ک سه‌رۆک کۆمار، پاڵ به کورسی ده‌سه‌ڵاتدارێتی سوریاوه بدات. پاش ناوبراو، کوڕه‌که‌ی واته به‌شار ئه‌سه‌د ده‌سه‌ڵاتی سوریای به ده‌سته‌وه گرت و به واتایه‌کی ساکار و ڕوونتر، باوک و کوڕ له ماوه‌ی 45 ساڵی ڕابردوو تا ئێستا که‌سێکیان له ده‌سه‌ڵاتی سکۆلاری و سه‌ربازی خۆیان نه‌کردووه‌ته هاوبه‌ش و ئه‌مه‌ش وه‌ک گرنگترین بنه‌ما و تایبه‌تمه‌ندی حیزبی به‌عسی سوریا لیکدانه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت.
به‌ربه‌ستی نه‌یاران، ئاماده‌بوونی داعش و ده‌ستێوه‌ردانی ڕووسیا
پاش ئه‌م پێشه‌کییه کورته، ده‌توانین وه‌ڵامێک بۆ ئه‌م پرسیاره بدۆزینه‌وه، ئایا پێویسته گۆڕینی سه‌رۆک کۆمار یان به واتایه‌کی ڕوونتر، وه‌لاوه‌نانی به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ک گرنگترین خاڵی کۆتایی هێنان به قه‌یرانی سوریا دابنێین، یان پێویسته سیناریۆیه‌کی گه‌وره‌ی دیکه به ناوی پێداچوونه‌وه له سیسته‌می به‌عسی سوریا و میکانیزمه‌کانی پاراستنی ده‌سه‌ڵات بیری لێ بکرێته‌وه؟
ڕه‌نگه کاتێک بتوانین وه‌ڵامێکی ته‌واو به‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه که لایه‌نێکی به‌هێزی دژبه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د له گۆڕه‌پانه‌که بێت و ئه‌و هێز و توانایه‌ی هه‌بێت وه‌ک سیسته‌مێکی ئاڵته‌رناتیڤ، ببێته جێگره‌وه‌ی سیسته‌می ئێستای ده‌سه‌ڵات له سوریا. به‌ڵام به تێڕوانینمان به بارودۆخی گشتی به‌ره‌ی نه‌یارانی به‌شار ئه‌سه‌د به ساکاری له‌وه تێده‌گه‌ین که به‌ره‌ی نه‌یاران (نه‌ک تیرۆریستان) هێزی ئه‌وتۆیان نییه که به شێوازی یه‌کپارچه و یه‌کگرتوو و به‌ده‌ر له ڕێژه‌ی توانای سه‌ربازی و به‌رگری، ته‌نانه‌ت له بواری سیاسی، ئامانجه‌کانی خۆیان وه‌ک بنه‌مای سه‌ره‌کی سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی سوریا پیشان بده‌ن، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا، نه‌یاران به‌ده‌ر له کێشه سیاسی، ڕێکخراوه‌یی، دارایی و سه‌ربازیی خۆیان، ڕووبه‌ڕووی دوو کێشه‌ی گرنگی دیکه‌ش بوونه‌ته‌وه. یه‌که‌م، ئاماده‌بوونی هێزه توندڕۆ و تیرۆریسته‌کانی داعش و دووه‌م، دستێوه‌ردانی سه‌ربازی ڕووسیا له سوریایه که به که‌ڵک وه‌رگرتن له هێرشه ئاسمانییه‌کان، پێگه و مۆڵگه‌ی تیرۆریستان و هه‌روه‌ها تورکمانه‌کان، جه‌یش الایسلام، سوپای ئازاد و گرووپه‌کانی کردووه‌ته ئامانج و ده‌رفه‌تی ئه‌وه نادات که له سه‌ر ئه‌رزی واقیع، ئه‌گه‌ری پێشڕه‌وی له به‌رامبه‌ر حکومه‌تی سوریا هه‌بێت، چه بگاته وه‌لاوه‌نانی به‌شار ئه‌سه‌د و گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی سوریا.
یه‌کێکی دیکه له ڕه‌هه‌نده شاراوه و ته‌م و مژاوییهکانی سیناریۆکانی ئه‌مڕۆ و داهاتووی سوریا، پرسی شاری ڕقه‌یه. ده‌زانین که ڕقه له باکوری سوریا و له سنوری تورکیا، پێگه‌یه‌کی باڵای سه‌ربازی و به‌رگریی هه‌یه و لانیکه‌م له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو، ئه‌م شاره وه‌ک قه‌ڵای پۆڵایین و ستراتژیکی داعش ناسراوه و به سه‌نته‌ری ئیماره‌تی ئیسلامی داعشییه‌کان ناوی لێ ده‌برێت. یه‌کێک له گرنگترین هه‌واڵه‌کانی په‌یوه‌ندیدار له گه‌ڵ داعش له‌م ماوه‌دا، پرسی ڕێکه‌وتنی حکومه‌تی ئه‌سه‌د و داعشه بۆ ده‌رکردنی داعشییه‌کانی نزیک له پایته‌ختی سوریا و بنه‌ماڵه‌کانیان و گواستنه‌وه‌ی ئه‌وانه به‌ره‌و شاری ڕقه، به واتایه‌کی دیکه به دانوستانه‌کانی دیمیستۆرا و ڕێکه‌وتنی سه‌ره‌تایی ڕووسیا و دیمه‌شق، بڕیاره داعش کارێکی ئه‌وتۆی له سه‌ر پایته‌ختی سوریا نه‌بێت و هێزه‌کانی له ڕقه جێگیر بکات.
به له به‌ر چاوگرتنی بارودۆخی گرنگی جوغرافیایی شاری ڕقه و هێزی داعش له‌م شاره و دژوارییه‌کانی به‌رده‌م هێرشی ئاسمانی و سه‌ربازی بۆ ڕقه و هه‌روه‌ها به گرنگیپێدانی ئه‌م ڕاستییه که ڕێکه‌وتنی حکومه‌تی دیمه‌شق و داعش بۆ جوڵه پێکردنی هێزه‌کانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه به‌ره‌و ڕقه، سه‌رهه‌ڵداوی بارودۆخی دژواری حکومه‌تی سوریا و له هه‌مان کاتدا لاوازبوونی داعشه، ده‌توانین سه‌باره‌ت به‌م بڕیار و ڕێکه‌وتنه سرنجڕاکێشه، چه‌ندین خاڵی گرنگ ئاماژه پێ بده‌ین که هه‌ر یه‌ک له‌وان ده‌توانێت ده‌سمایه‌ی سیناریۆکانی تایبه‌ت به داهاتووی سوریا بێت:
یه‌که‌م: ئه‌م بڕیاره ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه که ڕه‌نگه دیمه‌شق و مۆسکۆ و ته‌نانه‌ت لایه‌نگران و هاوپه‌یمانانی دیکه‌ی ئه‌وان، ئه‌وه‌یان قبووڵ کردووه که له ڕقه بارودۆخێکی تایبه‌تی دووفاکتۆ بۆ داعش له به‌رچاو بگیردرێت و ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه کارێکی ئه‌وتۆی به ناوچه‌کانی دیکه‌وه نه‌بێت و درێژه به ژیانی خۆی بدات.
دووه‌م: جێگیربوونی هێزه‌کانی داعش له ڕقه ده‌توانێت به‌ده‌ر له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سه‌باره‌ت به پته‌وبوونی ئاسایشی دیمه‌شق و حه‌له‌ب، خاڵێکی هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر جیدی له نزیک سنوره‌کانی تورکیا دابین بکات و ئه‌مه‌ش، چه‌شنێک له هاوسه‌نگی هێز له سنوره‌کانی تورکیا و سوریا ده‌بێت و به‌مه‌ش ده‌توانرێت نه‌ک ته‌نیا تورکیا، به‌ڵکوو کورد و تورکمانه‌کان و نه‌یارانی دیکه‌ش به چه‌شنێک له هاوسه‌نگی بگه‌ێندرێت.
سێهه‌م: ڕه‌نگه له ڕواڵه‌تدا، ڕاده‌ستکردنی ڕقه به داعش، به مانای ڕاگه‌یاندنی ناڕاسته‌وخۆی نه‌بوونی هێزی سوریا و ڕووسیا بۆ تێکشکاندنی قه‌ڵای داعش بێت به‌ڵام ئه‌مه‌ش ده‌توانێت به مانای گه‌یشتن به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی بێت که به چه‌شنێک دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات بێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه که له کورت ماوه‌دا له باکوری سوریا و حه‌له‌ب و دیمه‌شق ببێته هۆی جێگیربوونی ئه‌من و سه‌قامگیری، هه‌ر چه‌نده به ڕاده‌یه‌کی که‌میش بێت.
چواره‌م: ئه‌م بڕیاره، هه‌وڵێکی جیدییه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌وڵه تێکده‌رانه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌یه‌کی ئارام له جهراباس و عه‌زاز و کۆنتڕۆڵ کردنی به‌شی ڕۆژئاوای فۆرات. له هه‌مان کاتدا ده‌توانین بڵێین که ڕه‌نگه هاوکات بوونی کوژرانی زه‌هران عه‌لوش و چه‌ندین فه‌رمانده‌ی دیکه‌ی جه‌یش الایسلامی سه‌ر به تورکیا و قه‌ته‌ر و پاشه‌کشه‌ی داعش له دیمه‌شق له گه‌ڵ ئه‌م بیرۆکه‌یه په‌یوه‌ندی هه‌بێت.
ڕه‌نگه بتوانین بیرۆکه و سیناریۆکانی دیکه‌ش به‌مانه زیاتر بکه‌ین، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌م بیرۆکه‌یه که کورت ماوه‌یه و به‌رده‌وامیش نابێت، ناتوانێت هۆکاری چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی سوریا و دابین کردنی به‌ستێنی پێویست بۆ جێگیربوونی ئه‌من و سه‌قامگیری له‌م وڵاته‌دا بێت.
ئه‌وه‌ی که بۆ چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی سوریا پێویسته، به‌ده‌ر له پێویست بوونی کێشه‌یه‌کی گه‌وره به ناوی گرووپه ته‌کفیری و تیرۆریستییه‌کان، پرسی گرنگ و هه‌ستیاری، پێداچوونه‌وه‌یه له پێکهاته‌ی حیزبی به‌عس و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی سوریا که له ئه‌گه‌ری تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی ئێستا، له قۆناغێکی دیکه‌دا سیاسه‌تی سوریا و ئه‌و حیزبه ده‌توانێک وڵات ڕووبه‌ڕووی کێشه و گرفتی جیدی دیکه‌ش بکاته‌وه و پێویسته بیرۆکه‌یه‌کی گرنگ به ناوی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حیزبی به‌عس و پێداچوونه‌وه له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی سوریا به جیدی کاری له سه‌ر بکرێت.
ئیدریس سلێمانی