جام کوردی:
وتارخوێنانی هه‌ینی سوننه‌ی پارێزگای کرماشان له سێداره‌دانی ئایهتووڵای نه‌مریان ئیدانه کرد. ئه‌وان له ڕاگه‌ێندراوێکی هاوبه‌شدا ئیدانه‌ی شه‌هیدکردنی ئایه‌تووڵا نه‌مریان کردووه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی عه‌ره‌بستانه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، له‌م ڕاگه‌ێندراوه‌دا هاتووه: له ئێستادا که جیهانی ئیسلام له ئاگری دووبه‌ره‌کی و توندڕۆیی دوژمنانی ئیسلامدا سووتاوه و پێویستی ئه‌م قۆناغه به ته‌نیا پاراستنی یه‌کێتی نێوان موسڵمانانه به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پیلانه‌کانی ڕه‌وتی سته‌مکاری جیهانی و زایۆنیسمی داگیرکا‌ر، حکومه‌تی سه‌رسپێری عه‌ره‌بستان که خۆی به جێبه‌جێکاری یاسای ئیسلام داده‌نێت، له کرده‌وه‌یه‌کدا که په‌ره به ناکۆکییه مه‌زهه‌بییه‌کان ده‌دات به شه‌هیدکردنی ئایه‌تووڵا نه‌مر به ئاشکرا هه‌نگاو به‌ره‌و ڕێگای دوژمنانی یه‌کێتی موسڵمانان ده‌نێت.
له درێژه‌ی ئه‌م ڕاگه‌ێندراوه‌دا هاتووه: ئێمه وتارخوێنانی هه‌ینی سوننه‌ی پارێزگای کرماشان به ئه‌رکی ئائینی و ئه‌خلاقی خۆمانی ده‌زانین که ئه‌م کرده‌وه زاڵمانه‌ی حکومه‌تی عه‌ره‌بستان به توندی ئیدانه بکه‌ین و ڕایده‌گه‌ێنین که هیچ که‌س و لایه‌نێکی به‌ویژدان، ئه‌م کرده‌وه ناشیرینه‌ی به‌لاوه په‌سه‌ند نییه.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌ێندراوه‌که‌دا هاتووه: ئه‌م کرده‌وه نه‌شیاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بستان له شه‌هیدکردنی ئایه‌تووڵا نه‌مر و ژماره‌یه‌کی دیکه له موسڵمانانی ئه‌و وڵاته له کاتێکدایه که هێشتا زامی ڕووداوی کوژرانی هه‌زاران حاجی ئه‌مساڵ ساڕ‌ێژ نه‌بووه.
له کۆتایی ڕاگه‌ێندراوی مامۆستایانی ئائینی سوننه‌ی پارێزگای کرماشان‌دا هاتووه که داوا له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، دامه‌زراوه‌کانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوه ئیسلامییه‌کان و سه‌رجه‌م موسڵمانان و ئازادیخوازانی جیهان ده‌که‌ین که له به‌رامبه‌ر ئه‌م کرده‌وه ناشایسته‌دا کاردانه‌وه‌یان هه‌بێت و ئیدانه‌ی بکه‌ن، هه‌روه‌ها داوا له سه‌رجه‌م موسڵمانه ووشیاره‌کان ده‌که‌ین به پاراستنی یه‌کێتی و یه‌کڕیزی نێوانیان، هاوده‌ستانی ڕه‌وتی سته‌مکاری جیهانی بێ هیوا بکه‌ن.