جام کوردی:
هۆکارێکی گرنگ بۆ شه‌هیدکردنی ئایه‌تووڵا نه‌مر هه‌یه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شه‌هید ئایه‌تووڵا نه‌مر له کاتێکدا به حوکمی پاشایه‌تی عه‌ره‌بستان (مه‌لیک سه‌لمان) له سێداره درا که هۆکارێکی گرنگ بۆ شه‌هیدکردنی ئه‌م چالاکوانه سیاسییه بوونی هه‌یه.
شه‌هید ئایه‌تووڵا نه‌مر له ڕۆژهه‌ڵات و باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بستان، پێگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌های هه‌بوو که له ساڵه‌کانی ژیانیدا دانیشتووانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ی له به‌رامبه‌ر زوڵم و جه‌وری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، ئیسرائیل و به‌ره‌ی ڕۆژئاوا ئاگادار کرده‌وه.
عه‌ره‌بستان نیگه‌رانی بێداری ئیسلامی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات:
پاشایه‌تی عه‌ره‌بستان ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو تا به په‌ره‌سه‌ندنی بێداری ئیسلامی له ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بستان به تایبه‌ت له ناوچه‌کانی قۆتهیف، عه‌وامیه، ده‌مام و شاره‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، ده‌سه‌ڵاتی خۆی ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ی جیدی ببێته‌وه و به‌م هۆیه‌شه‌وه ئایه‌تووڵا نه‌مری شه‌هید کرد.
هه‌واڵده‌ری فه‌رانسه له ڕاپۆرتێکدا به ئاماژه به له سێداره‌دانی ئایه‌تووڵا نه‌مر و ده‌یان که‌سی دیکه له عه‌ره‌بستان، ڕایگه‌یاندووه که ئه‌م هه‌نگاوه، تووڕه‌یی جیهانی شێعه‌ی به دواوه بووه. شێخ نه‌مر ئه‌لنه‌مر یه‌کێک له ڕه‌خنه‌گرانی حکومه‌تی عه‌ره‌بستان و له که‌سایه‌تییه ناوداره‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی ئالی سه‌عود له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته بوو.
له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه: ئه‌م که‌سایه‌تییه ئائینییه‌ی شێعه، ڕۆڵێکی کاریگه‌ری له بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژ به ده‌سه‌ڵاتی ڕیاز هه‌بووه که له ساڵی 2011 له ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بستان ده‌ستیپێکرد. شێخ نه‌مر له یه‌کێک له وتاره‌کانیدا ده‌ڵێت: ئێمه چیمان ده‌وێت؟ ئێمه ده‌مانه‌وێت خه‌ڵک توانای هه‌ڵبژاردنیان هه‌بێت که چه که‌سێک حوکمی وڵاته‌که‌یان بکات. ئێمه نامانه‌وێت خانه‌دانی ئالی سه‌عود هه‌ڵبژێرین. چۆن ده‌توانین ئه‌وان هه‌ڵبژێرین له کاتێکدا که ڕۆڵه‌کانی ئیمه ده‌کوژن؟
نیگه‌رانی مه‌لیک سه‌لمان له‌وه بووه که ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بستان ببێته یه‌مه‌نی دووه‌م، به‌م هۆیه‌شه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا که چالاکوانی ناسراوی مه‌ده‌نی و سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بستان شه‌هید بکات. شه‌هید ئایه‌تووڵا نه‌مر به ده‌یان جار سه‌باره‌ت به کرده‌وه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی عه‌ره‌بستان له ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئاسیا ئاگاداری به خه‌ڵک داوه و به‌م هۆیه‌شه‌وه پاشا و شازاده‌کانی عه‌ره‌بستان که توانای به‌رگرییان نه‌بوو، ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر کرد و پاش سێ ساڵ شه‌هیدیان کرد.
ئاشکرابوونی تاوانه‌کانی ڕژێمی عه‌ره‌بستان له لایه‌ن ئایه‌تووڵا نه‌مره‌وه:
شه‌هید ئایه‌تووڵا نه‌مر له وتاره‌کانیدا هه‌وڵی ئاشکراکردنی تاوانه‌کانی ڕژێمی عه‌ره‌بستانی ده‌دا و مه‌لیک سه‌لمان نیگه‌ران بوو که له ئاکامی هه‌وڵه‌کانی ئه‌م چالاکوان و که‌سایه‌تییه شۆڕشگێڕه، دانیشتووانی ئه‌و وڵاته دژ به خیانه‌ته نه‌وتییه‌کانی سه‌عودییه‌کان ڕاپه‌ڕین بکه‌ن و ئه‌مه‌ش هۆکارێکی گرنگ له شه‌هید کردنی ئایه‌تووڵا نه‌مر بووه.
ستراتیژی ڕیاز له دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت، دانیشتووانی ئه‌و وڵاته‌ی ڕووبه‌ڕووی قۆناغێکی نوێی ئاڵۆزی ئابوری کردووه‌ته‌وه و ئه‌م بابه‌ته‌ش هاوکات له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی شه‌ڕی یه‌مه‌ن، تراژدیایه‌کی دڵته‌زێنی خوڵقاندووه که بێ گومان خاڵێکی ڕه‌شه به ناو چاوانی سه‌رکرده‌کانی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی ئالی سه‌عود.
عه‌ره‌بستان ملیاره‌ها دۆلار داهاتی نه‌وتی هه‌یه و ئه‌م داهاته‌ش به ته‌نیا بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت ده‌بێت و ئه‌مه‌ش وه‌ک خیانه‌ته‌کانی ئالی سه‌عود به ده‌یان جار له لایه‌ن ئایه‌تووڵا نه‌مر ئاشکرا کراوه و هۆکاری تووڕه‌یی ئه‌و ڕژێمه و له ئاکامدا شه‌هیدبوونی ئه‌م که‌سایه‌تییه پله‌به‌رزه بووه.
پاشایه‌تی عه‌ره‌بستان هه‌روه‌ها له‌وه نیگه‌ران بوو که له ئاکامی وتاره ئاشکراکهرهوهکانی ئایه‌تووڵا نه‌مر، خه‌ڵکی وڵاتانی عه‌ره‌بی دژ به کرده‌وه‌کانی ڕژێمی ئالی سه‌عود ئاگا ببنه‌وه. بۆ نموونه دانیشتووانی یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین که بارودۆخی بێداری ئیسلامی له‌م دوو وڵاته‌دا به ته‌واوی ڕوون و ئاشکرایه.
ڕێبوارانی ڕێبازی ئایه‌تووڵا نه‌مر درێژه به‌م ڕه‌وته ده‌ده‌ن:
ڕێبوارانی ڕێگای ئایه‌تووڵا نه‌مر له ڕۆژهه‌ڵات و باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بستان به زووترین کات ڕێبازی شۆڕشی ئه‌م که‌سایه‌تییه ناوداره تا مه‌ککه و مه‌دینه و ڕیاز و تائیف و جه‌ده درێژه پێ ده‌ده‌ن و داهاتووی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته ڕوون و ئاشکرایه.
بزوتنه‌وه‌ی شه‌هید ئایه‌تووڵا نه‌مر له ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بستان زیندووه و ڕێبازی ئه‌م که‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه درێژه‌ی ده‌بێت و پێ ده‌چێت له داهاتوویه‌کی نزیکدا پاشایه‌تی سه‌عودیه تووشی کێشه‌ی شه‌رعییه‌ت ببێته‌وه.