جام کوردی:
ئابوری عێراق له ژێر کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی داهاتی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتدایه. داهاته نه‌وتییه‌کان له سه‌دا 43ی GDP و له سه‌دا 99ی هه‌نارده‌کاری و له سه‌دا 90ی داهاته‌کانی فیدراڵی له خۆ ده‌گرێت. حکومه‌ت بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی داهاته‌کان، هه‌رده‌م له ژێر گوشاردابووه تا ده‌فرایه‌تی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت به بێ گرنگیدان به هه‌ڵکشان و داکشانی بازاڕ به‌رزتر بکاته‌وه.
سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی جیهانی ئابوری ساڵی 2008 که کاریگه‌ریی له سه‌ر بازاڕی نه‌وت دانا، نرخه‌کانی نه‌وت له ده‌یه‌کانی ڕابردوو به‌راورد به ده‌یه‌ی 1990 به‌رزبووه‌ته‌وه. له ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش، به‌رپرسانی حکومه‌تی عێراق بودجه‌ی فیدراڵ و دامه‌زراندنه هه‌ڵه‌کانیان زیاتر کرد که هێزی ناکارامه و بێ توانای پێویست به کار گیران.
ڕێژه‌ی بودجه‌ی فیدراڵی عێراق له نێوان ساڵه‌کانی 2004 تا 2015 تا 5 هێنده زیاتر بووه. به بێ گرنگیدان به‌وه‌ی که چه ڕێژه‌یه‌ک له داهاته نه‌وتییه‌کان ده‌چێته خه‌زێنه‌ی حکومه‌ت، بودجه به‌رده‌وام له سه‌دا 20 کورتهێنانی هه‌بووه، له کاتێکدا که تێچووی ڕاسته‌قینه له سه‌دا 70ی ئه‌و داهاته بووه. ئه‌مه‌ش که‌متر له سه‌دا 30 شوێنی بۆ سه‌رمایه‌دانه‌ری و گه‌شه‌پێدان هێشتووه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌رچی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له ساڵی 2010 وه‌به‌رهێنانی نه‌وتیان تا 2 ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێکدا به‌رزتر کرده‌وه و ئاستی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت گه‌یشته 4 ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێکدا، به‌ڵام دابه‌زینی نرخی نه‌وت له سه‌دا 60ی ڕێژه‌ی بازاڕی پێشووی که‌م کردووه‌ته‌وه.
به‌ده‌ر له‌مه‌ش، شه‌ڕی پێش بینی نه‌کراوی داعش، به‌ڕێوه‌بردنی 3 ملیۆن و 500 هه‌زار ئاواره، سیاسه‌ته حیزبییه‌کانی ناوخۆیی و پرۆژه گه‌وره‌کانی ژێرخانی ئابوری، بوونه‌ته ڕێگر له گه‌شه و پێشکه‌وتنی وڵات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، وه‌زاره‌تی دارایی بودجه‌ی ساڵی 2016ی به 99 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار و کورتهێنانی 25 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار پێش بینی کردووه. بودجه، نرخی نه‌وتی به 45 دۆلار پێش بینی کردووه و درێژه‌پێدانی ڕێکه‌وتنی دسمبێری 2014 له گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان که 550 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه‌ی له هه‌رێم له به‌رچاو گرتووه، حکومه‌تی ناوه‌ند چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کات که ئاستی وه‌به‌رهێنان تا 3 ملیۆن و 600 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێکدا به‌رزتر بکاته‌وه. ئه‌گه‌رچی ئه‌م ڕێژه‌یه له هه‌نارده‌کاری ته‌نیا به ئه‌گه‌رێک داده‌نرێت و نرخی 45 دۆلار له هه‌ر به‌رمیلێکدا گه‌شبینانه‌یه، به‌ڵام ساڵی 2016 له ڕووی داراییه‌وه به ساڵێکی دژوار داده‌نرێت.
کلتورێکی سیاسی نوێ:
هه‌ل و مه‌رجی ئه‌منی و دارایی عێراق به‌راورد به دراوسێکانی مه‌ترسیدارتره. نه‌بوونی سه‌رچاوه‌کانی دارایی جێگره‌وه و به‌رده‌وامی دابه‌زینی نرخی نه‌وت ده‌توانێت ده‌رفه‌تێکی گونجاو بۆ چاکسازی ئابوری له عێراق دابین بکات و گه‌ل، حکومه‌تێکی هه‌بێت که نوێنه‌ری سه‌رجه‌م پێکهاته‌کان بێت. حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی به هۆی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و داڕشتنی یاساکانی تایبه‌ت به‌و پارێزگایانه‌ی که هه‌ل و مه‌رجی ئه‌منی له‌باریان نییه، پاڵپشتی جه‌ماوه‌ریی لێ ده‌کرێت.
پێویسته چی بکرێت؟
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م ئه‌گه‌رانه که دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌رده‌وامی هه‌بێت، حکومه‌ت پێویسته پێداچوونه‌وه به نرخی وزه و سووته‌مه‌نییه‌کاندا بکات تا لانیکه‌م له ماوه‌ی ساڵێکدا 14 ملیار دۆلار بۆ هاورده‌کردنی خۆراک و پێداویستییه‌کانی دیکه پاشه‌که‌وت بکات.
به‌ده‌ر له‌مه‌ش، حکومه‌ت پێویسته پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی دام و ده‌زگا حکومییه‌کان بوه‌ستێنێت، پێداچوونه‌وه به پێدانی مووچه و ئیمتیازاته‌کاندا بکات و هه‌روه‌ها هانده‌ره‌کانی که‌رتی تایبه‌ت زیاتر بکات تا بۆشاییه‌کانی که‌رتی ئابوری به تایبه‌ت له بواری نه‌وت و گازدا پڕ بکاته‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش ده‌توانێت ببێته هۆی پاشه‌که‌وت کردنی 10 ملیار دۆلار له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و که‌مبوونه‌وه‌ی گوشاره‌کانی سه‌ر بودجه‌ی گشتی وڵات.
ڕێگای به‌رده‌م:
عێراق وه‌ک یه‌که‌مایه‌تی خۆی پێویستی به ڕاکێشانی سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌کی له وه‌به‌رهێنانی کاره‌با و پرۆژه په‌یوه‌ندیداره‌کان و گازدا هه‌یه. ئه‌م وڵاته له پاشه‌که‌وته‌کانی چاکسازییه‌کان له که‌رتی پیشه‌سازی و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی پرۆژه‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گرێت که به مانای به‌سراوه‌یی که‌متر به هاورده‌کاری ده‌بێت. سه‌رکه‌وتن یان شکستی عێراق له ساڵی 2016 پیشانده‌ری بارودۆخی پاکێجی چاکسازییه‌کانی ئه‌لعبادی ده‌بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر چاکسازییه‌کان به پێی پلانی خۆی به‌ره‌وپێش ببرێت ڕه‌نگه ببێته ئه‌مری واقیع.