جام کوردی:
موژده له‌واسانی به بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه ڕایگه‌یاندووه ….
له خه‌مه‌کانی ژیانم ئه‌وه‌یه که نابمه پوور و به دڵنیاییه‌وه یه‌کێک له خه‌م و که‌سه‌ره‌کانی منداڵی داهاتووشم هه‌ر ئه‌وه‌یه که پوور و خاڵی نییه. به‌ڵام خودای گه‌وره چه‌ندین ساڵه که دۆستێکی هه‌ره به‌ڕێزی خستووه‌ته سه‌ر ڕێگام که وه‌ک خوشکێکی گه‌وره‌یه بۆ من … زۆهره ساداتی ئازیزی من که هاوشانی ڕۆژان و شه‌وانی تاڵ و شیرینی من خه‌مین و شاد بووه و له ئێستادا منداڵه‌که‌ی، مه‌هدۆخت، گیان و دڵی من، وه‌ک خۆشکه‌زام بۆ من ئازیز و خۆشه‌ویسته. ئه‌مڕۆ بۆ دیتنی مانگی ڕوومه‌تی ڕۆیشتم که به‌داخه‌وه له خه‌وێکی شیریندا بوو، بێ گومان خه‌ونی به‌و په‌رییانه‌وه ده‌دی که بۆ به‌خته‌وه‌ری ئه‌و نزایان ده‌کرد …. و من ڕاده‌ستی هه‌مان پهرییهکانت ده‌که‌م.
له خودای گه‌وره بپاڕێینه‌وه که سه‌رجه‌م منداڵانی جیهان به دڵۆڤانی و پێکه‌نین گه‌وره ببن و هه‌ناسه‌ی به‌خته‌وه‌ری هه‌ڵبمژن … ئامین.