جام کوردی:
حکومه‌تی عه‌ره‌بستان به فه‌رمی هه‌ر چه‌شنه هاورده‌کردنی کاڵای به‌رهه‌مهێنراوی ئێرانی قه‌ده‌غه کردووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له به‌شی ئابوری هه‌واڵده‌ری میزان، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه که بازرگانی لاوازی نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان بگاته خاڵی سفر و سه‌عوودییه‌کان به نیازن که چیدی کاڵاکانی ئێران هاورده‌ی وڵاته‌که‌یان نه‌که‌ن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته له سێ ساڵی ڕابردوو، بازرگانی نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان به ڕێژه‌ی 100 ملیۆن دۆلار بووه و له سه‌دا 70ی ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش، هه‌نارده‌کاری ئێران بۆ ئه‌م وڵاته بووه.
شایانی ئاماژه‌یه ئاماره‌کانی گومرۆک پیشان ده‌دات که ڕێژه‌ی هه‌نارده‌کردنی ئێران بۆ عه‌ره‌بستان له ده مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی 2015 تا ڕاده‌یه‌ک به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌یشته زیاتر له 110 ملیۆن دۆلار و له به‌رامبه‌ردا عه‌ره‌بستان ته‌نیا 39 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار کاڵای هه‌نارده‌ی ئێران کردووه.