جام کوردی:
ئاڵۆزییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا و شاری ئامه‌د پێی ناوه‌ته قۆناغێکی نوێ.
له ساڵی 1984 به دواوه، باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا به‌رده‌وام نیگه‌رانی ئه‌منی زۆری هه‌بووه و ئه‌م نیگه‌رانییه‌ش به‌رده‌وام له به‌رفراوانتربوون دایه.
ئه‌م نیگه‌رانییه‌ش له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا له‌و ئاسته‌دا بووه که چالاکییه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان به‌رچاو بووه و له ماوه‌ی ڕابردووش، خۆپێشاندانه‌کانی شاری ئامه‌د قۆناغێکی نوێی به خۆوه بینیوه.
ئاڵۆزییه‌کانی شاری ئامه‌د به پێی ڕاگه‌یاندنی میدیاکان:
که‌ناڵی یۆرۆستار به ئاماژه به ئاڵۆزییه‌کانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا له ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاندووه: به هۆی ئه‌م ئاڵۆزییانه چه‌ندین که‌س له لایه‌ن په‌که‌که و هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه کوژراو و بریندار بوون و شاری ئامه‌د نائارام و ئاڵۆزه.
هه‌واڵده‌ری فه‌رانسه له سه‌ر زاری سه‌رچاوه ته‌ندرووستییه‌کانی شاری ئامه‌د ڕایگه‌یاندووه: منداڵێکی ته‌مه‌ن سێ مانگ و باپیری له ئاکامی شه‌ڕ و پێکدادانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌کان و گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان کوژران.
شایه‌تحاڵان له وت‌ووێژیان له گه‌ڵ هه‌واڵده‌ری فه‌رانسه ڕایانگه‌یاندووه: سه‌ری ئه‌و منداڵه فیشه‌کێکی به‌رکه‌وت، باپیری ته‌مه‌ن 73 ساڵه‌ی ئه‌و که هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا له گه‌ڵ خۆی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ببات، له ئاکامدا به هۆی لێدانی هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی تورکیا دوو هه‌زار که‌س له دانیشتووانی شاری ئامه‌د به‌شداری خۆپێشاندانه‌کانیان کرد و زۆربه‌ی چالاکوانانی بازاڕ، له کاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به قه‌ده‌غه‌بوونی هاتووچۆ، دوکان و بازاڕه‌کانیان داخست.
له‌و کاته‌وه که هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا پرۆسه سه‌ربازییه‌کانی دژ به پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌ستپێکردووه، هه‌ل و مه‌رجێکی ئه‌منی تایبه‌ت له ناوچه کوردنشینه‌کانی ئه‌و وڵاته به‌دیهاتووه و حکومه‌ت ڕایگه‌یاندووه که تا ئێستا ژماره‌یه‌ک له گه‌ریلاکانی پارتی کرێکاران کوژراون.
تووپۆلۆژی و جۆغرافیای ئامه‌د:
ئامه‌د یه‌کێک له پارێزگاکانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیایه و پانتاییه‌کی 15 هه‌زار کیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یی هه‌یه و زیاتر له یه‌ک ملیۆن و 600 هه‌زار که‌س له‌م پارێزگایه‌دا نیشته‌جێن. ئامه‌د له ڕیزی گرنگترین شاره‌کانی کوردستانی تورکیایه که به‌رده‌وام یه‌ک له بابه‌ته سه‌ره‌کییه‌کانی ناکۆکی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌یه. حکومه‌ت له ده‌یه‌ی 80 تا ئێستا به چۆڵکردنی ناوچه‌کانی نزیک له ئامه‌د، هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه که له هاوکاری نێوان خه‌ڵک و په‌که‌که ڕێگری بکات.
پاش ده‌ستبه‌کاربوونی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و به ده‌ستنیشان کردنی هاکان فیدان وه‌ک سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری تورکیا، تا ڕاده‌یه‌ک دانوستانی نێوان حکومه‌ت و ڕێبه‌ری به‌ندکراوی پارتی کرێکاران له ئارادا بووه و له ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش، ناوچه کوردنشینه‌کان ئارامییان به خۆیانه‌وه بینی و ئه‌ڵبه‌ت پاش ساڵی 2013 به‌ره‌و ئاڵۆزی و ناسه‌قامگیری ڕۆیشتووه.
هۆکاری ناکۆکی نێوان دانیشتووانی ئامه‌د و حکومه‌ت چییه؟
له ساڵی 2014 و هاوکات له گه‌ڵ پێشڕه‌وییه‌کانی داعش، ناوچه کوردنشینه‌کانی سوریا و پارێزگای حه‌سه‌که و به تایبه‌ت شاری کۆبانێ له لێواری که‌وتندا بوو که ئه‌ڵبه‌ت کوردان به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه ڕێگرییان له که‌وتنی شاره‌که کرد.
هه‌ندێک له شرۆڤه‌کارانی سیاسی له‌و بڕوایه‌دان که له کاتی هه‌ڵمه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش له کۆبانێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که تانکه‌کانی سوپای تورکیا له 5 کیلۆمه‌تری سنورهکهدابوون، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێکیان نه‌نا و هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو به هۆی تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی کوردانی تورکیا و ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه که پارتی ده‌سه‌ڵاتداری داد و گه‌شه‌پێدان له نێوان کوردان و داعش، ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه‌ی هه‌ڵبژاردووه.
پێده‌چێت بنه‌ڕه‌تی ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی شاری ئامه‌د بۆ هه‌مان پرسی پشتیوانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له تیرۆریستانی داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌ل و مه‌رجێک که له ئێستادا له شاری ئامه‌د ده‌بینرێت و ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌ی که بوونی هه‌یه، شه‌ڕێکی جیدی نێوان هێزه ئه‌منییه‌کان و ئه‌ندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ری yjc
وه‌رگێڕان: جام کوردی