جام کوردی:
شرۆڤه‌کار و شاره‌زای کاروباری ئه‌منی ئه‌مریکا، له سێداره‌دانی ئایه‌تووڵا نه‌مری له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕیاز به کرده‌وه‌یه‌کی نه‌شیاو ناو برد و ڕایگه‌یاند که ئه‌م ئاڵۆزییانه له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که کاریگه‌رییان ده‌بێت، هیوای ئه‌وه‌شی خواست که سه‌رکرده‌کانی ڕیاز به زووترین کات دان به‌و هه‌ڵه‌یه‌دا بنێن که کردوویانه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، جیمز واڵش، شاره‌زا و توێژه‌ری باڵا له ئه‌نستیتۆی توێژینه‌وه ئه‌منییه‌کانی زانکۆی ماساچۆستی ئه‌مریکا، سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵۆزییه‌کانی نێوان تاران و ڕیازی به پێشهاتێک ناو بردووه که جێی نیگه‌رانییه.
ناوبراو وێڕای ڕه‌خنه‌ی له کرده‌وه‌ی نه‌شیاوی به‌رپرسانی ڕیاز له شه‌هید کردنی شێخ نه‌مر، ئه‌مه و ئاڵۆزییه‌کانی پاشتری بۆ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به تایبه‌ت ئه‌مریکا به ڕووداوێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو ناو برد و ڕایگه‌یاند: به دڵنیاییه‌وه وه‌ها ئاڵۆزییه‌ک، پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانه‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌که تووشی کێشه ده‌کات.
شاره‌زای ئه‌مریکی له درێژه‌دا به ئاماژه به هه‌وڵ و نێوه‌ندگێڕییه‌کان له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی که له ئاکامدا گه‌یشته به‌شداری ئێران له دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به ئاشتی سوریا، وتی: به دڵناییه‌وه چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌ی سوریا به بێ له به‌رچاوگرتنی ڕۆڵ و کاریگه‌ری ئێران، ئه‌گه‌رێکی دوور ده‌بێت و ئه‌گه‌ر ئاڵۆزییه‌کانی نێوان تاران و ڕیاز بگاته به‌شداری پێنه‌کردنی یه‌ک له‌م دوو وڵاته له دانوستانه‌کان، بێ گومان نابێت چاوه‌ڕوانی گه‌یشتن به ده‌ره‌نجامێکی خوازراومان هه‌بێت.
واڵش بڕیاری نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی بۆ سه‌ردانیکردنی هه‌ر یه‌ک له وڵاتانی ئێران و عه‌ره‌بستان بۆ هه‌ستیاربوونی گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دواییه و مه‌ترسییه‌کانی بۆ پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریا گه‌ڕانده‌وه.
ئستیفان دیمیستوورا نوێنه‌ری بان کی موون بۆ کاروباری سوریا به مه‌به‌ستی دانوستان و وتووێژ له گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕیاز و تاران له پێناو که‌مکردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌کانی نێوانیان به‌م زووانه سه‌ردانی ئه‌م دوو وڵاته ده‌کات.
ئه‌م شاره‌زا و شرۆڤه‌کاره ئه‌مریکییه وتی: من هیوادارم که حکومه‌تی ڕیاز به زووترین کات دان به هه‌ڵه‌که‌ی خۆیدا بنێت و به‌ستێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی له په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ تاران دابین بکات.
واڵش گوێڕایه‌ڵی هه‌ندێک وڵاتی وه‌ک به‌حره‌ین و سوودانی له پچڕانی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کان له گه‌ڵ ئێران به هه‌نگاوێک زانی که له جیهانی سیاسه‌تدا ئه‌وه‌نده بایه‌خ و کاریگه‌ریی نابێت و ڕاشیگه‌یاند: یه‌کێتی نێوان هه‌ندێک وڵاتی وه‌ک سومالیا و سوودان و به‌حره‌ین گوزارشت له بێ هێزی و بێ کاریگه‌ری سیاسی ئه‌وان له ناوچه‌که ده‌کات و نابێته هۆی پته‌وبوونی هه‌ڵوێستی ڕیاز له ناوچه‌که.