جام کوردی:
وته‌بێژی فه‌رمی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئیدانه‌کردنی کرده‌وه‌ی نامرۆڤانه و داعشییانه‌ی عه‌ره‌بستان له شه‌هید کردنی ئایه‌تووڵا نه‌مر، وتی: ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی عه‌ره‌بستان پیشانده‌ری شکستی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م وڵاته‌یه له عێراق و سوریا.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محه‌ممه‌د باقر نه‌وبه‌خت له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی فه‌رمی حکومه‌ت به‌رامبه‌ر به تاوانه‌کانی ڕژێمی عه‌ره‌بستان، وتی: له ڕابردوودا حکومه‌تی عه‌ره‌بستان هاوڕێی تاوانه‌کانی ڕژێمی به‌عسی عێراق بووه و له ئێستادا چووه‌ته به‌ره‌ی گرووپه ته‌کفیرییه‌کان و بێ گومان له‌م ڕێگایه‌شدا به ئاکام ناگات.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: حکومه‌تی عه‌ره‌بستان بۆ بێ کاریگه‌ربوونی ئه‌م شکستانه‌ی، ده‌ستی داوه‌ته تاوانی وه‌ک له سێداره‌دان، بۆردومان و کوشتنی خه‌ڵکی بێ تاوانی یه‌مه‌ن و ئه‌مه‌ش هیچ هێزێکی بۆ ئه‌و وڵاته به دواوه نابێت.
وته‌بێژی فه‌رمی حکومه‌تی ئێران هه‌روه‌ها ستایشی هه‌ڵوێستی هاونیشتمانان و ئازادیخوازانی جیهانی کرد له کاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به‌م کرده‌وه دژه مرۆڤییه.