جام کوردی:
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، پچڕانی په‌یوه‌ندی هه‌ندێک وڵاتی له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران به زیانی ئه‌وان ناو برد و وتی: ئه‌م چه‌شنه هه‌ڵوێسته ده‌ره‌نجامێکی نابێت و ئاماده‌بوونی ئێران له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی کاریگه‌رتر له ڕابردوو ده‌بێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محه‌ممه‌د نه‌هاوه‌ندیان ڕۆژی سێ شه‌ممه له په‌راوێزی کۆنفرانسی سه‌رتاسه‌ری وتارخوێنانی هه‌ینی ئه‌مه‌ی به په‌یامنێران ڕاگه‌یاند.
ناوبراو سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی عه‌ره‌بستان و هه‌ندێک وڵاتی عه‌ره‌بی له پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌م چه‌شنه سیاسه‌ته‌ی به زیانی ئه‌وان زانی.
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار جه‌ختی کرده‌وه: به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان، ئاماده‌بوونی ئێران له گۆڕه‌پانی ئابوری جیهانی به‌هێزتر له ڕابردوو ده‌بێت.
نه‌هاوه‌ندیان ڕوونیکرده‌وه: هه‌ندێک کرده‌وه‌ی له‌م شێوه‌یه زیاتر خه‌سار به‌و وڵاتانه‌ی ده‌گه‌ێنێت که خۆیان له ده‌رفه‌تی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئێران بێبه‌ری ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش هیچ کاریگه‌رییه‌کی له گۆڕینی بۆچوونی جیهانیان به‌رامبه‌ر به‌وان پاش له سێداره‌دانی ئایه‌تووڵا نه‌مر نابێت.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: له سه‌ر ئاستی جیهان، ئه‌م کرده‌وه‌یه ناڕه‌زایه‌تی به دوای خوێدا هێنا و ئیدانه کرا، ئه‌م چه‌شنه سیاسه‌ته به دڵنیاییه‌وه خه‌سار به‌و وڵاتانه ده‌گه‌ێنێت.
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار وه‌بیری هێنایه‌وه: وڵاتانی جیهان به بایه‌خه‌وه له ئێران ده‌ڕوانن و خوازیاری ئه‌وه‌ی که په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌کانیان له گه‌ڵ ئێران بده‌ن.
نه‌هاوه‌ندیان وتی: هه‌ندێک وڵاتی ناوچه‌که له گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی وڵاتانی جیهان و ئاماده‌بوونی تاران له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی تووڕه‌بوونی خۆیان نه‌شاردووه‌ته‌وه.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: ئه‌و که‌سانه‌ی که دژ به ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی نێوان ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 تێده‌کۆشان و تێچووی زۆریشیان به‌رکه‌وت، له ئێستادا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که ڕێگری له جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه بکه‌ن.
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕوونیکرده‌وه: دڵنیا بن خه‌ساری ئه‌مه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌بێت که خۆیان له ده‌رفه‌تی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئێران بێبه‌ری ده‌که‌ن.
نه‌هاوه‌ندیان هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به پلانی شه‌شه‌می گه‌شه‌پێدانی وڵات وتی: سیاسه‌ته‌کانی پلانی شه‌شه‌م به پێی سیاسه‌ته‌کانی خۆڕاگری ئابورییه و کۆتا قۆناغه‌کانی تێپه‌ڕ ده‌کات.
ناوبراو وتی: به دڵنیاییه‌وه به ڕاست بینی سیاسه‌ته‌کان و بڕیاره جێبه‌جێ کراوه‌کان، بڕیاری له سه‌ر ده‌درێت، به‌ڵام ڕه‌وت و بنه‌مای گشتی پلانه‌که، هه‌مان بنه‌ماکانی کۆماری ئیسلامی ده‌بێت.
نه‌هاوه‌ندیان ڕایگه‌یاند: به دڵنیاییه‌وه به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان که به جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ده‌ست پێ ده‌کات، ڕێژه‌ی ئاماده‌بوونی ئێران له گۆڕه‌پانی ئابوری جیهانی زیاتر ده‌بێت و ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی که له خۆڕاگری ئابوری جه‌ختی له سه‌ر کراوه‌ته‌وه، له پلانی شه‌شه‌م وێنای ده‌کرێت.
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار وتی: ڕه‌نگه هه‌ندێک وڵات له‌مه‌ی که ئێران به‌شداری کاریگه‌رتر و پرشنگدارتری له گۆڕه‌پانی ئابوری جیهانی هه‌بێت نیگه‌ران بن و بیانه‌وێت به‌ربه‌ست و کێشه بخوڵقێنن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش نه زیان به ئیراده‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌گه‌ێنێت و نه له ڕێگای به‌ره‌وپێشچوونی پلانه‌کانمان کاریگه‌ریی ده‌بێت.
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار وتی: به ده‌ست گه‌یشتن به سه‌رمایه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی و بازاڕه جیهانییه‌کان، به دڵنیاییه‌وه داهاتوویه‌کی گه‌شترمان ده‌بێت، وه‌ک چۆن که دامه‌زراوه توێژینه‌وه‌ییه‌کان و سه‌رجه‌م ناوه‌نده ئابورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ ئابوری ئێران له ساڵی داهاتووی کۆچی هه‌تاوی گه‌شه‌ی له سه‌دا 5 پێش بینی ده‌که‌ن که به هه‌ر لێکدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌یه‌ک له مامناوه‌ندی گه‌شه‌ی ئابوری ناوچه‌که زیاتر ده‌بێت.
نه‌هاوه‌ندیان وه‌بیری هێنایه‌وه: دۆستانی ئێران له‌م پێش بینییه خۆشحاڵن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که حه‌زیان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران نییه، هست به نیگه‌رانی ده‌که‌ن.
ناوبراو له وه‌ڵامی پرسیارێکی دیکه سه‌باره‌ت به پێش بینی نرخی نه‌وت به پێی گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که و جیهان وتی: به گشتی ڕه‌وتی بازاڕی جیهانی نه‌وت به باشتربوونی بارودۆخی گه‌شه‌ی ئابوری، ئاستی خواست و خستنه‌ڕوو به‌ره‌و گۆڕانکاری ده‌ڕوات.
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار وتی: ئه‌م بارودۆخه ناتوانێت له درێژماوه‌دا به‌رده‌وامی هه‌بێت و پێویسته ڕه‌وتی داهاتوو به‌ره‌و هاوسه‌نگی نرخی نه‌وت له بازاڕی جیهانی بڕوات.
نه‌هاوه‌ندیان له وه‌ڵامی پرسیارێکی دیکه و سه‌باره‌ت به یاسای نوێی په‌سه‌ندکراو له کۆنگرێسی ئه‌مریکا و ئه‌مه‌ی که ئایا به تێکده‌ری هه‌وڵه‌کانی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی داده‌نرێت یان نه؟ وتی: ئه‌وه‌ی که به لای ئێمه‌وه له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان وه‌ک بنه‌مای کارپێکردن داده‌نرێت سیاسه‌ت و کرده‌وه‌ی حکومه‌تی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که به گرنگییه‌وه له لێدوانی هه‌ندیک له نوێنه‌رانی کۆنگرێس ناڕوانن، وتی: به پێی لێدوانی فه‌رمی و نووسراوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا که بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران نێردراوه، ڕایگه‌یاندووه که به هیچ شێوازێک هه‌ڵسووکه‌وت ناکه‌ن که ببێته ڕێگر و تێکده‌ری جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی. هه‌ر بۆیه پێویسته به ڕێکه‌وتنێکی نێوده‌وڵه‌تی که به واژۆی وڵاتانی زلهێزی جیهانی گه‌یشتووه و له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه په‌سه‌ند کراوه پشت ببه‌ستین.