جام کوردی:
سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به سه‌ردانێک گه‌یشته شاری کرماشان و له گه‌ڵ که‌یوان کاشفی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ژووری ئێران و سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی کرماشان کۆبووه و کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانییان ساز کرد.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی له‌و کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی کرماشان وێڕای به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوان، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کرماشان و سلێمانیی به مێژوویی ناو برد و وتی: پلان و به‌رنامه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه که ئه‌م په‌یوه‌ندییانه به‌ره‌و ئاستێکی به‌رزتر ببه‌ین و بۆ ئه‌مه‌ش، چاره‌سه‌رکردنی کێشه و گرفته‌کانی به‌رده‌م به تایبه‌ت له خاڵی سنووری په‌روێزخان پێویستییه‌کی سه‌ره‌کییه.
که‌یوان کاشفی له درێژه‌دا به ئاماژه به چه‌ندین سه‌ردانی وه‌فدی بازرگانی سلێمانی و ناوچه‌ی گه‌رمیان بۆ پارێزگای کرماشان و ڕێکه‌وتننامه‌ی هاوکاری نێوانیان، جه‌ختی کرده‌وه که ئه‌م سه‌ردانانه ده‌بێته هۆی پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه‌کان و به‌ستێنی پێویست بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه و گرفته‌کان دابین ده‌کات.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ژووری بازرگانی ئێران، کوالیتی کاڵا و به‌رهه‌مه‌کانی به خاڵێکی گرنگ له پرۆسه‌ی ههناردهکاریدا ناو برد و وتی: له‌م دۆخه‌ی ئێستای عێراق و داخستنی سنوره‌کانی تورکیا، وه‌به‌رهێنه‌رانی ئێرانی ده‌توانن ئاماده‌بوونی به‌رچاویان له بازاڕه‌کانی هه‌رێم و عێراقدا بێت.
ناوبراو تێڕوانینی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێرانی به که‌رتی تایبه‌ت به ئه‌رێنی ناو برد و وتی: له‌م که‌شه نوێیه‌دا که گرنگی زیاتر به که‌رتی تایبه‌ت دراوه، هیوادارین ڕۆڵی زیاترمان له په‌ره‌پێدانی که‌رتی ههناردهکاریدا هه‌بێت.
کاشفی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی هه‌نارده‌کردنی به‌نزین و سووته‌مه‌نی بۆ هه‌رێمی کوردستان وتی: پاش ڕاوێژ و دانوستانمان له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت، موڵه‌تی هه‌نارده‌کردنی چه‌شنه‌کانی سووته‌مه‌نی وه‌رگیراوه، به‌ڵام به‌راورد به هه‌نارده‌کردنی کاڵا و شمه‌ک، ڕه‌نگه تا ڕاده‌یه‌ک خێرایی نه‌بێت، به پێی نرخی ته‌واوبووی ناوخۆی ئێران ده‌کرێت سووته‌مه‌نی هه‌نارده‌ی هه‌رێمی کوردستان بکرێت.
سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی کرماشان هه‌ماهه‌نگی نێوان ژووری بازرگانی کرماشان و سلێمانیی به پێویست زانی و وتی: به پێی ئاماره‌کانی به‌رده‌م، خاڵی سنووری په‌روێزخان زیاترین ئاڵ و گۆڕی بازرگانی تێدا ئه‌نجام دراوه و به‌راورد به سنووره‌کانی دیکه پێگه‌یه‌کی هه‌ره به‌رزی له پرۆسه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کاندا هه‌یه و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردووه که پێویستمان به هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتر هه‌بێت.
له درێژه‌ی ئه‌و کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا سیروان محه‌ممه‌د مه‌حمود سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به ئاماژه به گرنگی کوالیتی و ده‌سکه‌به‌ندی کاڵا و به‌رهه‌مه هاورده‌کراوه‌کان بۆ هه‌رێمی کوردستان وتی: له ئێستادا که بازرگانانی ئێمه به هۆی داخرانی خاڵی سنوری ئیبراهیم خه‌لیل، ڕوویان له بازاڕه‌کانی ئێران کردووه، پێویسته وه‌به‌رهێنه‌رانی ئێرانی گرنگی زیاتر به‌م خاڵانه بده‌ن.
ناوبراو به ئاماژه به ئاسانکاری پێویست و له به‌رچاوگرتنی یاسای سه‌رمایه‌دانه‌ری ده‌ره‌کی له هه‌رێمی کوردستان وتی: ڕووبه‌ڕێکی به‌رفراوان بۆ پرۆژه پیشه‌سازییه‌کانی ئێران له سنوری پارێزگای سلێمانی له به‌رچاو گیراوه به‌ڵام تا ئێستا هیچ کارگه و وه‌به‌رهێنه‌رێکی ئێرانی پێشوازیی له‌م ئاسانکارییه نه‌کردووه، به‌ڵام وڵاتانی دیکه به تایبه‌ت تورکیا ئه‌م هه‌له‌یان به کار هێناوه.
سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌م بواره‌دا کارگه‌کانی ئاوی کانزایی و چیمه‌نتۆی به نموونه هێنایه‌وه و وتی: له ئێستادا له هه‌رێمی کوردستان چه‌ندین کارگه‌ی له‌م شێوه‌یه بنیات نراون و به ده‌ر له پێداویستی ناوخۆیی، توانای ههناردهکردنیشیان بۆ باشوری عێراق و ناوچه‌کانی دیکه هه‌یه و ئێمه پێشتریش به لایه‌نه‌کانی ئێرانمان ڕاگه‌یاندبوو که ئه‌گه‌ر بیر له مانه‌وه له بازاڕه‌کانی هه‌رێم ده‌که‌نه‌وه، پێویسته کارگه‌کانیان بۆ کوردستان بگوازنه‌وه و به ته‌نیا پێداگری له سه‌ر هه‌نارده‌کردنی کاڵا و به‌رهه‌مه‌کانیان نه‌که‌نه‌وه.
سیروان محه‌ممه‌د مه‌حمود کێشه‌ی ڤێزه و هاتووچۆی بازرگانان و چالاکوانانی ئابوری هه‌رێمی کوردستانی وه‌بیر هێنایه‌وه و داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد له پێناو به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوان هه‌ر دوولا، هه‌وڵێک بۆ چاره‌سه‌ربوونی ئه‌م کێشه‌یه بده‌ن.
ناوبراو له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا ئاماژه‌ی به کێشه و گرفتی نێوان بازرگانانی ئێران و کوردستان دا و وتی: له پرۆسه بازرگانییه‌کاندا وه‌ک چۆن پێشتر ڕامانگه‌یاندووه له ڕێگای ژووره بازرگانییه‌کانه‌وه ده‌توانن زانیاری پێویست سه‌باره‌ت به لایه‌نی به‌رامبه‌ریان له هه‌رێمی کوردستان وه‌ربگرن، به‌ڵام به‌داخه‌وه به ته‌نیا له کاتی کێشه و گرفته‌کاندا ژووره بازرگانییه‌کانیان وه‌بیر دێته‌وه. وتیشی: ئێمه لێژنه‌ی دادوه‌ریمان له ژووری بازرگانی سلێمانی هه‌یه که تێیدا کێشه و گرفتی نێوان بازرگانانی هه‌ر دوولا به شێوازی یاسایی چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.