جام کوردی:
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی پارێزگای واسیت ڕایگەیاند بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان مۆڵەتی بێ مووچە بە 3000 فەرمانبەری حكوومەت درا لە پارێزگاكە، هەروەها ڕایگەیاند پێدانی ئەو مۆڵەتە بە زۆری بووە و مۆڵەتەكەش بۆ ماوەی شەش مانگە و بڕیارەكەش شیاوی درێژكردنەوەیە.
فەلاح ئەلقورەیشی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە ئەنجوومەنی پارێزگای واسیت ڕایگەیاند ئەنجوومەن بڕیاری پێدانی مۆڵەتی بێ مووچەی بە 3000 فەرمانبەر دا لە بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی هەرێمەكان، كە ئەو مۆڵەتە بەبێ ڕەزامەندی فەرمانبەران واتە بە زۆری بووە و بۆ ماوەی شەش مانگە و بڕیارەكەش شیاوە بۆ درێژكردنەوە. هۆیەكەیشی گەڕاندەوە بۆ دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان.
له درێژهدا ئەو بەڕێوەبەرە ڕایگەیاند “ئێستە پارێزگاكەمان بەدەست بێ مووچەیی دەناڵێنێ و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی هەرێمەكان كە لە ساڵانی ڕابردوو دامەزراون و مووچەكانیان لەسەر بودجەی پترۆدۆلارە و تا ئێستەش پارەی پترۆدۆلار نەگەیشتووە پارێزگاكەمان“.
ئەلقورەیشی ئەوەشی گوت: “هەرچەندە ئێستە زۆربەی دەزگاكانی حکوومهت لە پارێزگاكە لەلایەن فەرمانبەری پەرەپێدانی هەرێمەكان بەڕێوەدەبرێت، لەبەرئەوەی ئەو فەرمانبەرانە شارەزا و پسپۆرن لە بوارە جیاجیاكان و خاوەن بڕوانامەی بەرزن و پارێزگاش پێویستی بە شارەزاییەكانی ئەوان هەیە“.