جام کوردی:
پێده‌چێت که کرده‌وه و ڕه‌وشی سیاسی عه‌ره‌بستان پاش ده‌ستبه‌کاربوونی کابینه‌ی نوێی مه‌لیک سه‌لمان و یاوه‌رانی به تایبه‌ت منداڵه گه‌نج و که‌م ئه‌زموونه‌که‌ی، محه‌ممه‌د بن سه‌لمان له ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌کیدا تووشی گۆڕانکاری گه‌وره بووه‌ته‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته هۆکاره‌کانی ئه‌م گۆڕانکارییه ڕوون بکرێته‌وه:
یه‌که‌م: هه‌وڵی کابینه‌ی نوێی پاشایه‌تی عه‌ره‌بستان به ئامانجی پته‌وکردنی بنه‌ماکانی حکومه‌تی خۆی به خوڵقاندنی قه‌یرانی ناوخۆیی و مه‌زهه‌بی: پاش کۆچی دوایی مه‌لیک عه‌بدووڵا، عه‌ره‌بستان ڕووبه‌ڕووی ناکۆکی و کێشه و به‌ره‌ی بنه‌ماڵه‌یی بووه‌وه و به تایبه‌ت له نێوان کوڕه‌که‌ی مه‌لیک عه‌بدووڵا و سه‌لمان و کوڕه‌که‌ی، محه‌ممه‌د و هه‌روه‌ها ئه‌م بارگرژییه بوو به هۆی ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی ئه‌میر مقرهن.
هه‌ر بۆیه په‌له و شڵه‌ژاوی کابینه‌ی نوێ له شه‌ڕی یه‌مه‌ن، په‌ره‌پێدانی قه‌یرانی سوریا، ده‌ستێوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری لۆبنان و زیاتربوونی ئاڵۆزییه‌کان له گه‌ڵ شێعه‌کانی ناوچه‌که به تایبه‌ت کۆماری ئیسلامی ئێران له پێناو شه‌رعییه‌تی ناوخۆیی و سه‌رکووت کردنی نه‌یارانی ئه‌م کابینه‌یه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت که ئه‌گه‌ر درێژه به دژایه‌تی خۆیان بده‌ن وه‌ک خائینی نیشتمانی و یارمه‌تیده‌ری ده‌ستی ده‌ره‌کی تاوانبار ده‌کرێن.
دووه‌م: هه‌بوونی ڕکابه‌ری مه‌زهه‌بی و ئایدۆلۆژیایی عه‌ره‌بستان وه‌ک داعش: ئاماره‌کان له چه‌ند مانگی ڕابردوو ئه‌وه پیشان ده‌ده‌ن که زیاتر له سه‌دا 60ی دانیشتووانی عه‌ره‌بستان هاوڕای بیر و هزری داعش و کرده‌وه‌کانی ئه‌و گرووپه‌ن و ڕوون و ئاشکرایه که داعش به بیر و هزری سه‌له‌فی وه‌هابی جیهادی، ڕکابه‌رێکی به‌هێز بۆ وڵاتی عه‌ره‌بستانه. خه‌لیفه‌ی موسلمین که داعش وای ناو ناوه له به‌رامبه‌ر پاشای عه‌ره‌بستان وه‌ک ئه‌وه‌ی که خادم الحرمین الشریفین ناوی ده‌به‌ن و ئه‌م ڕکابهرێتییهش پێویستی به به‌رفراوانتربوونی ئاڵۆزییه‌کان له گه‌ڵ شێعه‌کان هه‌یه. ئه‌وه‌ی که جێی سرنجه ئه‌وه‌یه که داعش و عه‌ره‌بستان، شێعه‌کان به مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌تر له ڕۆژئاوا و ئیسرائیل داده‌نێن و ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه خاڵێکی گرنگه.
هه‌ربۆیه ده‌بیستین که میدیاکانی نزیک له عه‌ره‌بستان، داعش به ده‌ستکردی ئێران و شێعه‌کان داده‌نێن که بارودۆخی مه‌زهه‌بی ئه‌وان ڕووبه‌ڕووی کێشه بکه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها تۆمه‌تی هاوکاری ئێران له گه‌ڵ قاعیده‌ی وه‌هابی له‌م چوارچێوه‌دایه.
سێهه‌م: کێبه‌ڕکێی توندی عه‌ره‌بستان له گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی سوننه سه‌باره‌ت به سه‌رکردایه‌تی سیاسی و مه‌عنه‌وی لایه‌نگرانی سوننه له ناوچه‌که: چه‌ندین ساڵه که عه‌ره‌بستان له لایه‌ن گرووپه سوننه‌کانی ناوچه‌که به لاوازی له به‌رامبه‌ر به‌هێزبوونی شێعه‌کان تۆمه‌تبار کراوه. هه‌روه‌ها ده‌توانین ئاماژه به پاشه‌کشه‌ی وڵاتانی قه‌ته‌ر، میسر و تورکیا ئاماژه بده‌ین، بۆ ئه‌مه‌ش عه‌ره‌بستان ده‌یه‌وێت به که‌ڵک وه‌رگرتن له سێ هۆکاری مه‌زهه‌ب، ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی و بواری دارایی هه‌ژموونی خۆی له وڵاتانی ئیسلامی به‌هێزتر بکات.
چواره‌م: گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی و به‌هێزتربوونی پێگه‌ی ناوچه‌یی ئه‌م وڵاته پاش واژۆبوونی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و کۆتایی هاتنی گه‌مارۆ زاڵمانه‌کانی دژ به ئێران: عه‌ره‌بستان هه‌رده‌م پلانی له سه‌ر لاوازی تاران داڕشتووه و به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ پێگه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی، به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی له مه‌ترسیدا ده‌بینێت، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که ڕۆژئاوا له به‌رامبه‌ر عه‌ره‌بستان، زیاتر بایه‌خ به ئێران ده‌دات و له ئێستادا له سه‌رجه‌م توێژینه‌وه و ئاماژهکانیاندا ده‌رکه‌وتووه که ئه‌وان شێعه‌ی میانهڕۆیان پێی باشتره تا وه‌هابیه‌ت و ئه‌گه‌رچی ئێران له هه‌ندێک قۆناغدا به دوژمن داده‌نرێت به‌ڵام ئه‌م دوژمنه له‌و ئاسته‌دایه که متمانه‌ی پێ ده‌کرێت. له کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌م گه‌ڕانه‌وه، لێدوانی به‌رپرسانی ڕۆژئاوایه به‌رامبه‌ر به عه‌ره‌بستان که ئه‌م وڵاته به پاڵپشتی له بیر و هزری توندڕۆوانه له ناوچه‌که تۆمه‌تبار ده‌که‌ن.
پێ ده‌چێت که ئێران ده‌رفه‌تێکی گونجاوی له پێشه که دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌که به‌ره‌و قۆناغی ئاسایی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه و به چالاکی زیاتری له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ڕێگاکانی به‌رده‌م توندڕۆیی ڕیاز دژوارتر بکات.
پێنجه‌م: سه‌رنه‌که‌وتنی پلانه سه‌ربازییه‌کانی عه‌ره‌بستان و گرووپه‌کانی سه‌ر به‌م وڵاته له عێراق، سوریا، یه‌مه‌ن و لۆبنان و پاشه‌کشه‌ی ئه‌وان له به‌رامبه‌ر هێزێکی وه‌ک ئێران: ڕیاز به که‌ڵک وه‌رگرتن له چه‌کی نه‌وت و مه‌زهه‌ب و ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی و شه‌ڕی ده‌روونی و میدیایی ناوچه‌که‌ی به‌ره‌و قۆناغێکی مه‌ترسیدار بردووه.
له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا ئێران به سیاسه‌تی نه‌گۆڕی خۆی بیر له دابه‌زاندنی ئاڵۆزی و کێشه‌کانی ناوچه‌که ده‌کاته‌وه و پێویسته له به‌رامبه‌ر پیلانه‌کانی عه‌ره‌بستان بیر له کرده‌وه‌ی هاوشێوه نه‌کاته‌وه و به شێوه‌زاری تایبه‌ت به خۆی، قه‌یرانه‌کان به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنی سیاسی بگوازێته‌وه.
نووسه‌ر: عه‌لی ئهلموئهید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق
وه‌رگێڕان: جام کوردی