جام کوردی:
له ماوه‌ی ڕابردوو که ئابوری وڵاتانی جیاوازی جیهان که‌وته به‌ر شه‌پۆلی کاریگه‌رییه‌کانی دابه‌زینی بازاڕی پشکه‌کانی چین، هه‌ندێک له شاره‌زایانی ناخۆیی ڕایانگه‌یاند که بازاڕی پشکه‌کانی ئێرانیش له بۆرسه‌ی چین کاریگه‌ری به‌رکه‌وتووه و بووه‌ته هۆکاری دابه‌زینی بازاڕی بۆرسه‌ی ئێران، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕێژه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوان ئێران و چین له ئاستێکی باڵادایه.
دووه‌م هێزی ئابوری جیهان ماوه‌یه‌که ڕووبه‌ڕووی کێشه و گرفتی تایبه‌ت به خۆی بووه‌ته‌وه و به‌و پێیه‌ی که ئابوری ئه‌م وڵاته له گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان گرێ دراوه، کاریگه‌ری نه‌رێنیی لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
ده‌وترێت قووڵایی ئه‌م کاریگه‌رییه‌ش له ئاستێکدایه که ده‌توانێت هه‌ندێک له کۆمپانیاکانی وڵاتانی ئه‌مریکایی و ئه‌ورووپی مایه‌پووچ بکات و له هه‌مان کاتدا ئابورییه بچووکه‌کانی کیشوه‌ری ئاسیاش تووشی کێشه‌ی جیدی بکاته‌وه.
له ماوه‌ی ڕابردوو که ئابوری وڵاتانی جیاوازی جیهان که‌وته به‌ر شه‌پۆلی کاریگه‌رییه‌کانی دابه‌زینی بازاڕی پشکه‌کانی چین، هه‌ندێک له شاره‌زایانی ناخۆیی ڕایانگه‌یاند که بازاڕی پشکه‌کانی ئێرانیش له بۆرسه‌ی چین کاریگه‌ری به‌رکه‌وتووه و بووه‌ته هۆکاری دابه‌زینی بازاڕی بۆرسه‌ی ئێران، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕێژه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوان ئێران و چین له ئاستێکی باڵادایه.
به زمانی ئاماره‌کان، زیاتر له یه‌ک له سه‌ر چواری بازرگانی ئێران له گه‌ڵ وڵاتی چین ئه‌نجام ده‌درێت، بایه‌خی هه‌نارده‌کاری نانه‌وتی ئێران بۆ چین له 6 مانگی سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵی کۆچی هه‌تاوی، 3 ملیار و 731 ملیۆن دۆلار و بایه‌خی هاورده‌کاریش له‌م وڵاته 3 ملیار و 516 ملیۆن و 739 هه‌زار دۆلار بووه.
ئه‌م وڵاته به ڕێژه‌ی له سه‌دا 24ی هه‌نارده‌کاری نانه‌وتی و له سه‌دا 25ی هاورده‌کاری ئێرانی بۆ خۆی ته‌رخان کردووه.
ڕێژه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوان ئێران و چین له دوو ساڵی ڕابردوو 50 ملیار دۆلار بووه، ساڵی 93ی کۆچی هه‌تاوی 40 ملیار دۆلار و ڕه‌نگه ئه‌مساڵیش بگاته 35 ملیار دۆلار.
له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوو، ته‌رازی بازرگانی ئێران و چین زیاتر به ڕێژه‌ی له سه‌دا 65ی هه‌نارده‌کاری بۆ چین و له سه‌دا 35 هاورده‌کاری له‌م وڵاته، له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران‌دا بووه و ئه‌مه‌ش بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له هه‌ل و مه‌رجی ئێستادا هاورده و هه‌نارده‌کاری ئێران و چین له هاوسه‌نگیدایه و به هه‌ژمارکردنی نه‌وت، له سه‌دا 52 هاورده‌کاری بۆ چین و له سه‌دا 48 هاورده‌کاری له‌م وڵاته‌وه بووه.
له ساڵی 2005 که ڕه‌وتی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی ئێران له گه‌ڵ چین به‌هێزتر بووه و چین بوو به یه‌کێک له سێ وڵاتی یه‌که‌می هاوبه‌شی بازرگانی و ته‌نانه‌ت پله‌ی یه‌که‌می ئه‌م ئاڵ و گۆڕه‌ش، 52 ملیار دۆلار له ساڵی 2014 و 40 ملیار دۆلار بۆ ساڵی 2015 تۆمار کراوه.
شاره‌زایان سه‌باره‌ت به کاریگه‌ری هه‌ل و مه‌رجی ئابوری چین له سه‌ر ڕه‌وشی ئابوری ئێران ڕای جیاوازیان هه‌یه، هه‌ندێک له‌و بڕوایه‌دان که ئابوری ئێران له ئابوری چین کاریگه‌ری وه‌رده‌گرێت و بڕێکی دیکه پێیان وایه که ئێران له په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌کانی له گه‌ڵ چین، خه‌ساری به‌ر ناکه‌وێت.
ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن ئابوری ئێران له چین کاریگه‌ری وه‌رناگرێت له‌و بڕوایه‌دان که ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کان له گه‌ڵ چین به دراوی ئه‌و وڵاته (یۆوان) ئه‌نجام نادرێت و به دۆلاره و به‌مه‌ش ڕوون ده‌بێته‌وه که دابه‌زینی به‌های یۆوان، ئێران تووشی خه‌سار ناکات، هه‌روه‌ها کۆمپانیاکان و بانکه‌کانی ئێرانی له بۆرسه‌کانی چین سه‌رمایه‌دانه‌رییان نه‌بووه و به‌مه‌ش خه‌ساریان نابێت.
پێویسته ئاڵ و گۆڕی بازرگانی له گه‌ڵ هێزه ئابورییه‌کان هاوسه‌نگی تێیدا بپارێزرێت تا له کاتی داڕمان و مایه‌پووچ بوونی ئه‌و ئابورییانهدا، کاریگه‌رییان له سه‌ر ئابوری وڵات و کۆمپانیاکان که‌متر بێت.