جام کوردی:
جێگری وه‌زیری نه‌وتی ئێران به ئاماژه به‌وه‌ی که پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان فه‌رمانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت ده‌رکراوه، وتی: به هۆی بارودۆخی بازاڕه‌وه، نرخی نه‌وت له ئێستادا به‌رز نابێته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆکن ا‌لدین جه‌وادی سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی نه‌وت له گه‌ڵ جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند که به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێکدا به‌و مانایه ده‌بێت که ئێران پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان ئاماده‌یی به‌رزکردنه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنانی خۆیی هه‌یه و به فه‌رمیش چووه‌ته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.
ناوبراو ڕایگه‌یاند که گرنگترین کێشه‌ی بازاڕی نه‌وت و هۆکاری سه‌ره‌کی دابه‌زینی نرخه‌که‌شی، ڕێژه‌ی 2 ملیۆن به‌رمیل وه‌به‌رهێنانی زیاتری وڵاتانی وه‌به‌رهێنه‌ره.
جه‌وادی هه‌روه‌ها وتی: ئه‌ڵبه‌ت کاریگه‌رییه سیاسییه‌کان و ئه‌و بڕیارانه‌ش که وڵاتانی زلهێز و هه‌ندێک وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆیی و ده‌ره‌کی ڕێکخراوی ئۆپێک ده‌ریانکردووه، له دابه‌زینی نرخی نه‌وت بێ کاریگه‌ر نه‌بووه.
کارگێڕی گشتی کۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی ئێران به ئاماژه به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر بڕیار بێت وه‌به‌رهێنانی نه‌وت که‌م بکرێته‌وه، پێویسته به هاوڕێژه‌یی بێت، وتی: وڵاتانی دراوسێ ڕه‌نگه له ماوه‌ی 6 مانگ تا یه‌ک ساڵی داهاتوو وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی خۆیان به‌رز بکه‌نه‌وه و پشکی ئێرانیش وه‌ربگرن.
جێگری وه‌زیری نه‌وت جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه که ئێران ده‌بێت پێگه و پشکی خۆی له بازاڕه‌کانی جیهان وه‌ربگرێت و پاشان وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێکخراوی ئۆپێک و ته‌نانه‌ت وڵاتانی دیکه‌ش بڕیار بده‌ن که به پێی هه‌ل و مه‌رجی بازاڕ، ده‌فرایه‌تی وه‌به‌رهێنانی خۆیان که‌م بکه‌نه‌وه.
ڕۆکن ا‌لدین جه‌وادی له وه‌ڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به پێش بینی داهاتووی نرخی نه‌وت، ڕوونیکرده‌وه: ئه‌گه‌ر ئاستی خستنه‌ڕووی نه‌وت به‌م شێوازه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، زۆربه‌ی لێکدانه‌وه‌کان ئاماژه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه ده‌بن که نرخی نه‌وت له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی داهاتوو له‌م ئاسته‌ی ئێستادا بێت، ئه‌گه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رانی سه‌ره‌کی، به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی به لایانه‌وه له داهاتی کاتی گرنگتر بێت ده‌کرێت بڵێین بارودۆخه‌که تووشی گۆڕان ده‌بێت.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که پشکی ئێران له به‌رزترین ئاستی وه‌به‌رهێنان ته‌نیا له سه‌دا 4ی بازاڕه جیهانییه‌کانه، وتی: ئه‌م ڕێژه‌یه له به‌رامبه‌ر وڵاتێک که له سه‌دا 10 تا 15ی پشکی بازاڕی هه‌یه، زۆر نییه. له‌م ڕووه‌شه‌وه پێویسته بازاڕی نه‌وت به هاوکاری یه‌کدی به‌ڕێوه ببرێت.
جه‌وادی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئایا وه‌به‌رهێنه‌رانی نه‌وت ده‌گه‌نه کۆده‌نگی، وتی: پێم وایه به ناچاری به کۆده‌نگییه‌ک بگه‌ن، وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند که فریوی ئه‌م بازاڕه‌یان خواردووه و نرخی نه‌وتیان دابه‌زاندووه له ئێستادا تووشی قه‌یران بوونه‌ته‌وه و هیوادارین به‌و ده‌ره‌نجامه بگه‌ن که هه‌نگاو به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بنێن.
کارگێڕی گشتی کۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی ئێران سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان وتی: پاش گه‌مارۆکان ئێمه کاره‌کانمان به خێرایی و هه‌رزانی به‌ڕێوه ده‌به‌ین، هه‌ر بۆیه ئه‌و پاره‌یه‌ی که له گیرفانی خه‌ڵک بۆ گه‌شه‌پێدان و سه‌رمایه‌گوزاری به کار ده‌هێندرا به کوالیتی و نرخێکی باشتره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.