جام کوردی:
ئه‌لجه‌زایر به چڕی به‌دواداچوون بۆ دابه‌زینی نرخی نه‌وت ده‌کات، له ئێستادا به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته له‌وه ده‌ترسن که دابه‌زینی نرخی جیهانی نه‌وت به‌و ئاسته‌ی بگات که چیدی وه‌به‌رهێنان قازانجێکی ئه‌وتۆی نه‌بێت، له وه‌ها دۆخێک‌دا به ناچاری وه‌به‌رهێنانی نه‌وت ڕاده‌وه‌ستێت و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ناکرێت.
به پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی هه‌واڵی ئیلاف، شاره‌زایانی ئابوری ئه‌لجه‌زایر داوایان له حکومه‌تی ئه‌و وڵاته کردووه که به زووترین کات بیر له چاره‌سه‌رێکی دیکه بۆ که‌رتی ئابوری خۆیان بکه‌ن، ئه‌و ئابورییه‌ی که به داهاتی نه‌وته‌وه به‌سراوه و چاوی له دۆلاره نه‌وتییه‌کان بڕیوه تا بتوانێت به‌رده‌وامی به ژیانی خۆی بدات.
کۆمپانیای نه‌رویژی ” ڕیستد وزه ” که له به‌شی ئابوری و نه‌وتدا ڕاوێژ ده‌دات، ئامۆژگاری ئه‌وه‌ی کردووه که ئه‌لجه‌زایر له ئه‌گه‌ری دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ که‌متر له 21 دۆلار، وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی خۆی بوه‌ستێنێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م ڕێژه‌یه که‌مترین تێچووی وه‌به‌رهێنانی نه‌وته له‌م وڵاته. ئه‌م کۆمپانیایه ڕاپۆرتی ئه‌وه‌ی بڵاو کردووه‌ته‌وه که نه‌ک ته‌نیا ئه‌لجه‌زایر، که‌چی وڵاتانی دیکه‌ش به‌و هێڵه‌ی گه‌یشتوون که نرخی نه‌وت و تێچووی وه‌به‌رهێنانی یه‌ک ناگرێته‌وه.
له ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌کان گه‌یشتووه‌ته که‌متر له 30 دۆلار.
به‌شیر مسته‌فا، به‌رپرسی پێشووی ئامارنووسین و چاودێری ئابوری ئه‌لجه‌زایر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ده‌ڵێت: ” به دووری نازانم که لێکدانه‌وه‌کانمان هه‌ڵه بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که کۆمپانیای سوناتراک، گه‌وره‌ترین کۆمپانیای وه‌به‌رهێنه‌ری نه‌وتی ئه‌لجه‌زایر که به‌شێکی گه‌وره‌ی وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی ئه‌م وڵاته‌ی له ئه‌ستۆیه، پێشتر ڕایگه‌یاندبوو که دابه‌زینی نرخی نه‌وت هۆکاری که‌مبوونه‌وه‌ی له سه‌دا 47ی قازانجهکانیهتی “.
مسته‌فا له درێژه‌دا جه‌خت ده‌کاته‌وه که ئه‌لجه‌زایر له ئێستادا وه‌ک جاران له که‌رتی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت سه‌رمایه‌گوزاری ناکات. ده‌شڵێت: ” له ڕاستیدا ئه‌لجه‌زایر له‌م قۆناغه‌دا تووشی قه‌یرانێکی نه‌وتی بووه‌ته‌وه، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که له بودجه‌دا هه‌ر به‌رمیل نه‌وت به 37 دۆلار خه‌مڵێندراوه “.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هه‌ندێک له شاره‌زایانی بواری نه‌وت هیوای ئه‌وه‌یان هه‌یه نرخی ئه‌م وزه‌یه له چه‌ند مانگی داهاتوودا به‌رز ببێته‌وه، ئه‌م شاره‌زایه‌ی بواری بودجه‌ی ئه‌لجه‌زایر سه‌باره‌ت به‌م گه‌شبینییه به گومانه‌وه ده‌ڕوانێت و ده‌ڵێت: ” من به‌رامبه‌ر به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ڕه‌شبینم، من سیناریۆی ڕه‌شبینی له‌م بواره‌دا پشتڕاست ده‌که‌مه‌وه، ئه‌و سیناریۆیه‌ی که ده‌ڵێت نرخی نه‌وت ده‌گاته که‌متر له 20 دۆلار، له سه‌ره‌تای وه‌رزی هاوینی داهاتوو ده‌ست پێ ده‌کات و گرێبه‌سته‌کان بۆ خواستی به‌نزین و نه‌وتی خاو که‌متر ده‌بێته‌وه، له‌و بارودۆخه‌دا نرخی نه‌وت سه‌ر له نوێ به‌ره‌و دابه‌زین ده‌ڕوات، له ئێستادا که نرخی نه‌وت گه‌یشتووه‌ته نزیک 25 دۆلار، ڕه‌نگه تا هاوینی داهاتوو نرخی نه‌وت بگاته 20 تا 21 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک “.
ئه‌گه‌ر ڕه‌وتی دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌رده‌وام بێت و حکومه‌ت نه‌توانێت پاره‌ی قه‌ره‌بووی ئه‌م دابه‌زینه دابین بکات، پێش بینی ده‌کرێت ئه‌لجه‌زایر که له کاریگه‌رییه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌ربازبووه، تووشی قه‌یرانه‌کانی سیاسی و ئابوری ناوخۆیی ببێته‌وه. به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که عه‌بدولعه‌زیز بوتفلیقه سه‌رۆک کۆماری ته‌مه‌ن 89 ساڵه‌ی ئه‌لجه‌زایر بارودۆخی ته‌ندرووستی جێگیر نییه و به مردنی، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت قه‌یرانێکی سیاسی له‌م وڵاته سه‌رهه‌ڵبدات.
دوکتۆر فارس مهسدوور، مامۆستای زانکۆی سه‌عد دهحلهب له شاری بهلیدهی ئه‌لجه‌زایر له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته پێی وایه : ” تێچووی ده‌رهێنانی نه‌وت له ده‌ریای باکور زۆر له سه‌رۆیه و ته‌نانه‌ت ده‌گاته 31 تا 43 دۆلار، به‌ڵام له ئه‌لجه‌زایر ڕێژه‌یه‌کی ڕوونمان له به‌رده‌ستدا نییه. له ڕابردوو ڕایانگه‌یاندووه که ئه‌م ڕێژه‌یه تا 10 دۆلار له هه‌ر به‌رمیلێک ده‌بێت، به‌ڵام ڕاستییه‌که ئه‌وه‌یه که که‌س نازانێت ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌ر به‌رمیل نه‌وت له ئه‌لجه‌زایر چه‌ند دۆلار ده‌بێت “.
ناوبراو جه‌خت ده‌کاته‌وه، پێویسته دان به‌وه‌دا بنێین که ئه‌لجه‌زایر تووشی قه‌یرانێکی ئابوری بووه‌ته‌وه. پاش دابه‌زینی نرخی نه‌وت، ئه‌م قه‌یرانه ئابورییه له وڵات‌دا خۆنوێنی ده‌کات، ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی نیگه‌ران کردووه، ئه‌وه‌یه که پلانه‌کانی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه تا ئێستا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه.
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێت: ” یه‌کێک له چاره‌سه‌ره‌کانی ئه‌م قه‌یرانه، به‌رزکردنه‌وه‌ی باجه‌کانه، پاش ئه‌وه‌ی که ئه‌لجه‌زایر بۆ ڕاکێشانی سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌کی بوو به به‌هه‌شتی هه‌ڵهاتووانی ده‌ست باجه‌کان، کاتی ئه‌وه هاتووه که پێداچوونه‌وه له سیسته‌می وه‌رگرتنی باجه‌کان له سه‌ر ئاستی گشتی وڵات‌دا بکرێت، هه‌روه‌ها پێویسته حکومه‌ت داهاته‌کانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ناوخۆ بگوازێته‌وه، ئێمه هه‌روه‌ها له سه‌دا 90ی کاڵاکانی پێویست هاورده ده‌که‌ین “.
مهسدوور سه‌رمایه‌گوزاری حکومه‌ت له به‌شی کشتووکاڵی به چاره‌سه‌رێکی دیکه‌ی ده‌ربازبوون له قه‌یرانی ئابوری ده‌زانێت و ده‌ڵێت: ” کشتووکاڵ ڕێگایه‌کی به‌هێزی چاره‌سه‌ربوونی ئه‌م قه‌یرانه‌یه. ئێمه ده‌توانین له ده‌رفه‌ته ئابورییه‌کانی خۆمان به باشترین شێواز که‌ڵک وه‌ربگرین “.