جام کوردی:
سه‌رۆک کۆماری چین پاش گه‌یشتنی بۆ تاران و به جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر ده‌فرایه‌تییه به‌رچاوه‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، داوای بنیات نانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی کرد له سه‌ر بنه‌ماکانی پیشه‌سازی و ڕاشیگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی له‌م پێناوه‌دا ئاماده‌یه بودجه‌یه‌کی تایبه‌ت ته‌رخان بکات.
ڕۆژنامه‌ی چاینا ده‌یلی چین، ڕۆژی شه‌ممه له ڕاپۆرتێکدا به ئاماژه به سه‌ردانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته بۆ تاران ڕایگه‌یاندووه: “شی” له کۆتا ئامانجی سه‌ردانه‌کانی بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پاش عه‌ره‌بستان و میسر، له تاران ڕایگه‌یاند که له چوارچێوه‌ی قه‌رزی بانکی و یارمه‌تی دارایی، پشتیوانی له‌و وڵاتانه‌ی ناوچه‌که ده‌کات که بیرۆکه‌ی وه‌ها جێبه‌جێ بکه‌ن.
چاینا ده‌یلی له سه‌ر زاری سه‌رۆک کۆماری چین ڕایگه‌یاندووه: ئێمه بیرمان له‌وه کردووه‌ته‌وه و له‌و بڕوایه‌داین که پێویسته ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ببێته ناوچه‌یه‌کی پێشکه‌وتووی پیشه‌سازی.
ناوبراو ڕوونیکرده‌وه که بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه، پێویسته بڕه بودجه‌یه‌کی زۆر ته‌رخان بکرێت و سه‌رمایه‌گوزاری زۆریش ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رۆک کۆماری چین که وڵاته‌که‌ی داهێنه‌ری بانکی سه‌رمایه‌دانه‌ری گه‌شه‌پێدانی ژێرخانه‌کانی ئاسیایه (AIIB) ئاماژه‌ی به پێدانی قه‌رزی بانکی زۆر به وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا و وتی: چین له‌م بواره‌دا پلانێکی تایبه‌تی داڕشتووه.
ڕۆژنامه‌ی چاینا ده‌یلی له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌یدا ڕایگه‌یاندووه که سه‌رۆک کۆماری چین داوای پێدانی قه‌رزی 15 ملیار دۆلاری کردووه بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئامانجی جێبه‌جێ کردنی پرۆژه ژێرخانییه‌کان و هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی ئه‌و هاوکارییانه‌ی که ده‌فرایه‌تی و ده‌ره‌نجامی باشتریان له بواری وه‌به‌رهێناندا هه‌یه. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌م پێناوه‌دا سندۆقێکی سه‌رمایه‌گوزاری تایبه‌ت به به‌شداری هه‌ندێک له وڵاتانی ناوچه‌که و چین به بڕی 20 ملیار دۆلار دابمه‌رزێت.
سه‌رۆک کۆماری چین وتی که پێویسته 5 ساڵی داهاتوو بۆ چین و وڵاتانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ساڵانی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌پێدانی خێرا بێت و پێویسته هه‌مووان له‌مه تێبگه‌ن که به سه‌رمایه‌دانه‌ری، پلان‌داڕێژی، داهێنان و هاوڕێیه‌تی ده‌توانین له سه‌ر بنه‌مای پیشه‌سازی، ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنیات بنێنه‌وه و به زیندوو کردنه‌وه‌ی ڕێگای ئهبریشهم، ئاسیا، ئه‌فریقا و ئه‌ورووپا پێکه‌وه گرێ بده‌ین.
هاوکات ڕۆژنامه‌ی چاینا ده‌یلی ئاماژه‌ی به وتارێکی شی جین پینگ سه‌رۆک کۆماری چین داوه که له ڕۆژنامه‌ی ئێران بڵاو کراوه‌ته‌وه و کاردانه‌وه‌ی زۆریشی له هه‌ر دوو وڵات‌دا هه‌بووه. ماڵپه‌ڕی جام کوردیش ئه‌و وتاره‌ی به زمانی کوردی وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه و له به‌شی وتاری ماڵپه‌ڕه‌که‌دا که‌وتووه‌ته به‌رده‌م خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست.