جام کوردی:
له به‌هێزبوون و پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران – په‌کین، ده‌توانین ئاماژه به‌وه بده‌ین که قۆناغی گه‌مارۆکانیش کاریگه‌ری له سه‌ر دانه‌نا. له ئێستادا و پاش قۆناغی گه‌مارۆکان، چین و ئێران هه‌وڵی داڕشتنی نه‌خشه ڕێگایه‌کی نوێی په‌یوه‌ندییه‌کانیان ده‌ده‌ن که هاوکارییه ئابورییه‌کان ته‌وه‌رێکی سه‌ره‌کی ئه‌م نه‌خشه‌یه ده‌بێت.
شی جین پینگ سه‌رۆک کۆماری چین، به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته تاران و له گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووه. هه‌ندێک له شاره‌زایانی کاروباری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م سه‌ردانه به سه‌ردانێکی سه‌رکه‌وتوو به تایبه‌ت له بواری ئابوری‌دا ده‌زانن، هه‌ندێکی دیکه‌ش له‌و بڕوایه‌دان که سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری چین چه‌ندین په‌یامی سیاسی و دیپلۆماسیشی به‌دواوه بووه و پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که په‌کین هه‌نگاو به‌ره‌و دۆسیه جیهانییه‌کان ده‌نێت و ئه‌مه‌ش له ناوه‌ندی وزه‌ی جیهانیدا ده‌ستیپێکردووه.
ڕه‌نگه بتوانین بڵێین که هاوکات له گه‌ڵ زیاتربوونی ڕۆڵی ئه‌مریکا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، چین به نیازه شوێن پێی ئه‌م ڕکابه‌ره به‌هێزه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگرێته‌وه و ئه‌م سه‌ردانه‌ش به هه‌مان مه‌به‌ست خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت. به‌ده‌ر له‌مه‌ش شاره‌زایانی کاروباری ئابوری پێیان وایه سه‌ردانه‌که‌ی جین پینگ، هه‌نگاوێکه به‌ره‌و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوان دوو وڵات و خاڵێکی ئیجابییه له په‌یوه‌ندییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان. ده‌توانین له‌م گۆشه نیگانانهوه سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری چین بۆ تاران تاوتوێ بکه‌ین:
1)ئه‌وه‌ی که به‌رپرسانی سیاسی چین پلانی ئه‌وه‌یان داڕشتووه که ته‌نیا چه‌ندین ڕۆژ پاش ده‌سپێکی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی سه‌ردانی تاران بکه‌ن هه‌ڵگری چه‌ندین بابه‌تی گرنگه. ڕه‌نگه هه‌ندێک، ئه‌م سه‌ردانه له به‌رامبه‌ر سه‌ردانی شانده ئه‌ورووپییه‌کان بۆ تاران بزانن که تا ڕاده‌یه‌ک دره‌نگیش ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه که ئه‌ورووپییه‌کان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی له ده‌ست ڕۆیشتوویان لای ئێرانییه‌کان و مسۆگه‌ربوونی پێگه‌ی بازرگانییان له بازاڕه‌کانی ئێران هاتوونه‌ته تاران، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران و په‌کین هه‌ر به‌رده‌وام بووه و ته‌نانه‌ت له ئه‌سته‌مترین قۆناغه‌کانی گه‌مارۆکانیش، چین زۆربه‌ی پێداویستییه‌کانی ئێرانی له بواری پیشه‌سازی و ئابوری‌دا دابین کردووه و هیچ کات په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ تاران نه‌پچڕاندووه یان ئاستی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ی دانه‌به‌زاندووه. له ئێستادا به‌رپرسانی چین هه‌وڵی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له گه‌ڵ ئێران وه‌ک دوو هاوبه‌شی ئابوری و بازرگانی ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌رچی له هه‌ندێک قۆناغی سیاسی، چین هاوده‌نگی وڵاتانی ڕۆژئاوا بووه و له سه‌رده‌می گه‌مارۆ دارایی، ئابوری و نه‌وتییه‌کانی ئێران‌دا قازانجی زۆری به ده‌ست هێنا، به‌ڵام نابێت بڵێین که په‌کین به ته‌واوی وه‌ک وڵاتانی ڕۆژئاوا هه‌ڵسووکه‌وتی کردووه و به سیاسه‌تێکی ووشیارانه له جێی هه‌ڵبژاردنی بازاڕی ئێران یان ئه‌مریکا، هه‌ر دوو وڵاتی لای خۆی هێشته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌کانی خۆیی دابین کردووه.
2)دانیشتووانی ئێران پشتیوانی وڵاتی چین له سه‌رده‌می گه‌مارۆکان و له سه‌رووبه‌ندی دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی ناوه‌کی له بیر ناکه‌ن و سه‌ره‌ڕای ڕه‌خنه‌یان له هه‌ندێک کرده‌وه و هه‌ڵوێست، چین وه‌ک وڵاتێکی هاوبه‌ش و جێی متمانه به‌راورد به وڵاتانی ڕۆژئاوایی داده‌نێن. پێش بینی ده‌کرێت به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان وجێبه‌جێ بوونی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی، په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابورییه‌کانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته په‌ره‌ی پێ بدرێت، به‌ڵام خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه که ئه‌م په‌یوه‌ندییه تا ئێستا زیاتر له سه‌ر بنه‌مای وه‌به‌رهێنانی کاڵا و جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر بازاڕی به‌کارهێنانی ئێران بووه. وه‌ک چۆن سه‌رۆک کۆمار و به‌رپرسانی دیکه‌ی وڵات جه‌ختیان له‌وه کردووه‌ته‌وه له‌م قۆناغه به‌دواوه، په‌ره‌پێدانی سه‌رمایه‌دانه‌ری له به‌شی پیشه‌سازی و خزمه‌تگوزاری ئێران و پته‌وبوونی وه‌به‌رهێنانی کاڵا له ناوخۆی وڵات، گرنگترین مه‌رجی گه‌شه‌پێدانی هاوکارییه‌کانه له گه‌ڵ وڵاتانی جیهان، ته‌نانه‌ت وڵاتانی دۆست و هاوپه‌یمانیش. هه‌ر بۆیه ده‌توانین پێش بینی بکه‌ین وه‌ک چۆن وڵاتی چین له زۆربه‌ی وڵاتانی ئاسیایی، ئه‌ورووپی و ئه‌مریکی سه‌رمایه‌گوزاری گه‌وره‌ی هه‌بووه و پرۆژه‌ی ستراتژیکی جێبه‌جێ کردووه، کاته‌که‌ی به گونجاو زانیوه تا تێڕوانینی خۆی به‌رامبه‌ر به ئێران به‌ره‌و به‌رفراوانتر کردنی سه‌رمایه‌گوزاری له پرۆژه ژێرخانییه‌کان بگۆڕێت.
3)ئابوری چین به هێزێکی گه‌وره‌ی جیهانی داده‌نرێت و به خێرایی به‌ره‌و نزیکبوونه‌وه له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڕوات. به پێی هه‌ندێک له خه‌مڵاندنه‌کان تا 30 ساڵی داهاتوو ده‌توانێت ببێته یه‌که‌م ئابوری له سه‌ر ئاستی جیهان. به‌هێزبوونی ئابوری چین به تایبه‌ت له به‌شی وه‌به‌رهێنان ئه‌وه‌نده‌ش جێی گرنگی و بایه‌خه که دابه‌زینی نرخی گه‌شه‌ی ئه‌م ئابورییه له چه‌ند ساڵی ڕابردوو، ئابوری جیهانی تووشی کێشه و گرفت کردووه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له شاره‌زایانی بواری وزه سه‌باره‌ت به دابه‌زینی نرخی نه‌وت پێیان وایه که دابه‌زینی ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابوری چین بووه‌ته هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌کارهێنانی نه‌وت و له ئاکامدا که‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی خواست له سه‌ر کڕینی ئه‌م وزه‌یه و گۆڕانکاری که‌م وێنه له نرخه جیهانییه‌که‌یدا.
له ئێستادا چین به وه‌به‌رهێنانی نیشتمانی ساڵانه زیاتر له 10 ترلیۆن دۆلار، یه‌کێک له نزمترین نرخی گه‌شه‌ی خۆی له 25 ساڵی ڕابردوو به چاو ده‌بینێت. نرخی گه‌شه‌ی ئابوری ئه‌م وڵاته گه‌یشتووه‌ته له سه‌دا 6 تا 7 و شاره‌زایان داهاتوویه‌کی ڕوونیشی بۆ پێش بینی ناکه‌ن. له‌م ڕووه‌شه‌وه په‌کین هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی داهاتووی پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنانی خۆی، بازاڕه‌کانی به‌کارهێنانی به‌هێز به ده‌ست بێنێت. سێ وڵاتی میسر، عه‌ره‌بستان و ئێران ده‌توانن به حه‌شیمه‌تێکی 200 ملیۆن که‌سی بازاڕێکی گونجاو بۆ کاڵا و ته‌کنۆلۆژیای چینی بێت.
4)بابه‌تێکی ڕوون و ئاشکرایه که چین بۆ به‌رده‌وامی و به‌رزکردنه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابوری خۆی پێویستی به وزه‌ی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه و به هیچ شێوازێک نایه‌وێت له‌م پێناوه‌دا ڕووبه‌ڕووی کێشه و گرفتێک ببێته‌وه. چین له ئێستادا قازانجێکی زۆری له‌م نه‌وته هه‌رزانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رکه‌وتووه. له‌م ڕووه‌شه‌وه به پێی لێدوانی هه‌ندێک له به‌رپرسانی په‌کین، ئه‌گه‌ر سه‌قامگیری به سه‌ر ناوچه‌که‌دا زاڵ نه‌بێت، جیهان ئاشتی به خۆوه نابینێت و گه‌شه‌ی ئابوریش مسۆگه‌ر نابێت. چین هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات هاوسه‌نگی له په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که بپارێزێت و ئه‌گه‌رچی به فه‌رمی ڕایگه‌یاندووه که له ئاڵۆزییه‌کانی نێوان تاران و ڕیاز ده‌ستێوه‌ردان و لایه‌نگریی نابێت، به‌ڵام ده‌وترێت که یه‌کێک له ئامانجه‌کانی سه‌ردانی سه‌رۆک کۆماری چین بۆ ئێران، نێوه‌ندگێڕی له پێناو ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان بووه.
5)به تێڕوانینی ده‌سه‌ڵاتدارانی چین، ئێران به‌شێکی گرنگی بیرۆکه‌ی ڕێگای ئه‌بریشه‌می نوێیه و چین ده‌توانێت له‌م پێناوه‌دا یارمه‌تیده‌ری گه‌شه و زیاتربوونی بازرگانی و دابین کردنی ژێرخانه‌کانی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئاسیاش بێت. به وته‌ی میدیاکانی چین، ئێران له قۆناغی پاش گه‌مارۆکان ده‌توانێت ڕه‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی خۆی خێراتر بکات، به‌ڵام ئه‌م وڵاته به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه بۆ گۆڕه‌پانی ئابوری جیهانی، پێویستی به سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌کی، پاڵپشتی ته‌کنیکی و بوژانه‌وه‌ی ژێرخانه‌کان هه‌یه. واژۆکردنی گرێبه‌سته‌کانی نوێی بازرگانی و پرۆژه‌ی پێشنیارکراوی چین بۆ بنیات نانی هێڵی ئاسنی نێوان دوو وڵات ده‌توانێت په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان په‌کین – تاران به‌ره‌و وه‌رزێکی نوێ ببات.
ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا ئه‌سه‌دووڵا عهسکهرئهولادی سه‌رۆکی ژووری بازرگانی ئێران و چین سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات وتی: ئاستی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی ئێمه له گه‌ڵ چین له ساڵی ڕابردوو به هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت گه‌یشته 42 ملیار دۆلار، له کاتێکدا که له ساڵی پێشووتری به ڕێژه‌ی 52 ملیار دۆلار بووه. دوو وڵات نیازی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئاستی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی خۆیان تا ساڵی 2016 به‌ره‌و ئاسۆی 70 ملیار دۆلار ببه‌ن.
له کۆتاییدا پێویسته بڵێین که به پێی لێکدانه‌وه‌ی شاره‌زایان، به‌رزبوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری له ئێران، نزیکبوونه‌وه‌ی زیاتری چین له ناوه‌نده‌کانی وزه (دۆزینه‌وه، پترۆکیمیا و که‌ڵک وه‌رگرتن له بیره نه‌وتییه‌کان و هه‌نارده‌کاری)، پرۆژه‌ی هێڵی خێرای شه‌مه‌نده‌فه‌ری چین – ئه‌ورووپا که له خاکی ئێران تێپه‌ڕ ده‌بێت، ڕێکه‌وتننامه‌ی ئاڵ وگۆڕی دراو له نێوان دوو وڵات، هاوکاری له ناوچه ئازاده‌کانی دوو وڵات و به‌شداری چین له کاروباری دارایی و بۆرسه به ئه‌وله‌ویاتی هاوکارییه‌کانی په‌کین و تاران داده‌نرێت. به‌ده‌ر له‌مه‌ش هاوکاری له که‌رتی پیشه‌سازی پۆڵا، گواستنه‌وه، ئۆتۆمبێل سازی ئێران، بنیات نانی شارۆچکه پیشه‌ییه‌کان و بواری ئه‌لکترۆنی له گرنگترینی ئه‌و بوارانه‌ن که هه‌ر دوو وڵات ده‌توانن په‌ره به هاوکارییه‌کانی نێوانیان بده‌ن.
له بواری سیاسیش هاوکاری و هه‌وڵدان له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، که‌مبوونه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌کانی نێوان تاران و ڕیاز، ڕۆڵی کاریگه‌ر له دۆسیه‌ی ئاشتی سوریا، وتووێژه‌کان سه‌باره‌ت به ئه‌ندامیه‌تی هه‌میشه‌یی ئێران له ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای، کاریگه‌ری بنیات نانه‌وه‌ی ڕێگای ئهبریشهم له دابین کردنی ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌که و هاوکارییه سه‌ربازییه‌کانی تاران و په‌کین له ڕیزی ئه‌وله‌ویات و یه‌که‌مایه‌تی ئه‌م دوو وڵاته داده‌نرێت.