جام کوردی:
پاش جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران، سویسرا پاره بلۆک کراوه‌کانی تارانی له بانکه‌کانی ئه‌و وڵاته ئازاد کرد.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له پێگه‌ی ئینته‌رنێتی سوئیس ئینفۆ، 12 ملیۆن فرانکی سویسرا که ده‌کاته 11 ملیۆن و 800 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریکی، پاره‌ی ئێران له ساڵه‌کانی 2007 تا 2012 له بانکه‌کانی سویسرا بلۆک کرابوو.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی کاروباری ئابوری سویسرا ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه ئازادبوونی ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی پشتڕاست کرده‌وه و وتی: ئه‌م پاره‌یه په‌یوه‌ندی به کۆمپانیا، دامه‌زراوه حکومییه‌کان و که‌سانی ئاساییه‌وه هه‌یه.
به پێی خه‌مڵاندنه‌کانی ئێران، ئه‌م وڵاته له ئێستادا 32 ملیار فرانکی سویسرای هه‌یه که له بانکه‌کانی وڵاتانی جیهان ده‌ستی به سه‌ردا گیراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ ئابورییه‌کانی سه‌ر ئێران، ده‌رفه‌تێکی نوێی هێناوه‌ته پێشه‌وه و به‌شێکی زۆری کۆمپانیاکانی سویسرا هیوای ئه‌وه‌یان هه‌یه که ئه‌م ڕه‌وته ببێته هۆکاری دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی نوێ بۆ ئه‌وان.