جام کوردی:
میدیایه‌کی ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه که ڕێژه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوان ئێران و وڵاتانی ئه‌ورووپی ده‌گاته 6 هێنده‌ی ئێستا و ڕوو له زیادبوون ده‌کات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دۆیچه وله ڕایگه‌یاندووه: شاره‌زا و ڕاوێژکاری ئابوری یه‌کێتی ئه‌ورووپا ده‌ڵێت که وڵاتانی ئه‌ورووپی ده‌توانن سه‌رجه‌م پێداویستییه‌کانی ئێران له به‌شی سه‌رمایه‌دانه‌ری ده‌ره‌کی دابین بکه‌ن که بڕه‌که‌ی به 50 ملیار دۆلار مه‌زنده کراوه. ڕاشیگه‌یاندووه که له ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو ڕێژه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌ورووپا شه‌ش هێنده‌ی ئێستا زیاتر ده‌بێت.
له ڕاپۆرته‌که‌ی میدیاکه‌ی ئه‌ڵمانیا هاتووه: ئێرانی پاش گه‌مارۆکان، ئێرانێکی دیکه‌یه. ئه‌م وته‌یه ڕۆژانه به شێوازی جۆربه‌جۆر له سه‌ر زاری شرۆڤه‌کارانی سیاسی و ئابورییه‌وه ده‌بیسرێت، به‌ڵام له بواری ئابوری‌دا ئه‌م گۆڕانکارییه زیاتر له بواری سیاسی خۆنوێنی ده‌کات.
ته‌نیا یه‌ک حه‌وته پاش واژۆبوونی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی نێوان ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 و ته‌نانه‌ت پێش گه‌یشتن به‌م ڕێکه‌وتنه، وه‌زیری ئابوری ئه‌ڵمانیا وه‌ک هێزی یه‌که‌می ئابوری یه‌کێتی ئه‌ورووپا به یاوه‌ری شاندێکی باڵا سه‌ردانی ئێرانی کرد.
پاش ئه‌مه‌ش، کۆمپانیا زه‌به‌له‌حه‌کانی ئابوری ئه‌ڵمانیا و فه‌رانسه شانده‌کانی خۆیان به‌ره‌و تاران نارد تا له گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆببنه‌وه.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران له کۆنفرانسی تایبه‌ت به جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی و وه‌رزێکی نوێی ئابوری ئێران که له‌م ماوه‌دا له تارانی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی بۆ گه‌یشتن به گه‌شه‌ی ئابوری له سه‌دا 8، پێویستی به 50 ملیار دۆلار سه‌رمایه‌دانه‌ری ده‌ره‌کی هه‌یه.
ئایا کۆمپانیاکانی ئه‌ورووپا و شاندی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی که له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو سه‌ردانی ئێرانیان کردووه، توانای ئه‌مه‌یان هه‌یه که له‌م وڵاته‌دا سه‌رمایه‌کانیان وه‌گه‌ڕبخه‌ن؟
مێهرداد عیمادی، ڕاوێژکاری ئابوری یه‌کێتی ئه‌ورووپا به دۆیچهولهی ڕاگه‌یاندووه که تا چه‌ند حه‌وته‌ی ڕابردوو له‌و بڕوایه‌دا بووه که وڵاتانی ئه‌ورووپی له سه‌دا 50ی ئه‌م ڕێژه‌یه دابین ده‌که‌ن، به‌ڵام له ماوه‌ی حه‌وته‌ی ڕابردوو وه‌ک ئه‌ندامی گرووپێکی لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته و له سه‌ردانیکردنی چه‌ندین وڵات‌دا به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتووه که دابین کردنی ڕێژه‌ی 50 ملیار دۆلار له ڕێگای پرۆژه هاوبه‌شه‌کانه‌وه له گه‌ڵ وڵاتانی وه‌ک ئه‌ڵمانیا، فه‌رانسه، ئیتالیا، به‌ریتانیا، ئسپانیا و نه‌مسا مسۆگه‌ر ده‌بێت.
ناوبراو ده‌ڵێت له میانه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌دا به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتووه که خواست له گه‌ڵ په‌یوه‌ندی ئابوری له گه‌ڵ تاران، زیاتر له‌وه‌یه که پێش بینی کراوه.
ئه‌م شاره‌زا ئابورییه له درێژه‌دا ده‌ڵێت که ڕێژه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی ئێران و وڵاتانی ئه‌ورووپی له ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو ده‌گاته شه‌ش هێنده‌ی ئێستا.
دۆیچه‌وله له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌یدا ده‌ڵێت: به وته‌ی به‌رپرسانی ئێران، زۆرترین پێداویستییه‌کانی ئێران له به‌شی نه‌وت و وزه‌دایه، به‌ڵام پشکی کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان له نێو ئه‌و کۆمپانیانه‌ی که تا ئێستا هاتوونه‌ته ئێران ئه‌وه‌نده به‌رچاو نییه.