جام کوردی:
به‌ڕێوه‌به‌ری گومرۆکی خاڵی سنوری په‌روێزخان ڕایگه‌یاند: له سه‌ره‌تای ساڵی 1394ی کۆچی هه‌تاوی تا کۆتایی مانگی به‌فرانبار، 3 ملیۆن و 101 هه‌زار و 107 ته‌ن کاڵا هه‌نارده‌ی عێراق کراوه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موراد محه‌ممه‌دی له ڕێ و ڕه‌سمی ڕۆژی گومرۆک که به ئاماده‌بوونی به‌رپرسان و چالاکوانانی ئابوری له خاڵی سنوری په‌روێزخان به‌ڕێوه‌چوو، وتی: کۆی گشتی هه‌نارده‌کاری ئه‌مساڵ به بڕی یه‌ک ملیار و 673 ملیۆن و 972 هه‌زار دۆلار بووه.
ناوبراو به‌شی زۆری کاڵا هه‌نارده‌کراوه‌کانی به چیمه‌نتۆ، کاشی، میوه و ته‌ڕه‌کاڵی، ئاسن و پۆڵا، شیره‌مه‌نییه‌کان، به‌رهه‌مه‌کانی پترۆکیمیا و وشکه‌بار ناوبرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌م کاڵا و به‌رهه‌مانه به 177 هه‌زار و 368 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر به‌ره‌و وڵاتی عێراق گوازراوه‌ته‌وه.
له درێژه‌دا وتی: کاڵا هه‌نارده‌کراوه‌کان به‌راورد به هه‌مان ماوه له ساڵی ڕابردوو له سه‌دا 10 دابه‌زیوه و له بواری دۆلاری له سه‌دا 16 به‌رز بووه‌ته‌وه.
به وته‌ی محه‌ممه‌دی، خاڵی سنوری په‌روێزخان یه‌که‌م سنوری وشکانی هه‌نارده‌کاری کاڵایه بۆ عێراق و له سه‌دا 10ی دابه‌زینی کێشی کاڵاکان له‌مساڵدا په‌یوه‌ندی به به‌رزبوونه‌وه‌ی کوالیتی کاڵا و به‌رهه‌مه‌کانه‌وه هه‌بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری خاڵی سنوری په‌روێزخان وتی: ئه‌مساڵ تا کۆتایی به‌فرانبار 2 ملیۆن و 244 هه‌زار و 200 ته‌ن نه‌وتی خاو و مازۆت به 85 هه‌زار و 821 ته‌نکه‌ری نه‌وت هه‌ڵگر له خاڵی سنوری په‌روێزخانه‌وه هاورده‌ی ئێران کراوه که به‌ره‌و گومرۆکه‌کانی دیکه نێردراون.
محه‌ممه‌دی له درێژه‌دا وتی: گومرۆکی په‌روێزخان له پله‌به‌ندی ترانزێتی ده‌ره‌کی پاش گومرۆکی شه‌هید ڕه‌جایی به‌نده‌ر عه‌باس له پله‌ی دووه‌م دایه و هۆی دابه‌زینی ترانزێتی ئه‌مساڵیش به‌راورد به ساڵی ڕابردوو په‌یوه‌ندی به دابه‌زینی نرخی جیهانی نه‌وته‌وه هه‌یه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته سه‌رپه‌رشتیاری قایمقامیه‌تی قه‌سری شیرین وتی: ئه‌من و سه‌قامگیری وڵات له ده‌ره‌نجامی گیانبازی و قاره‌مانیه‌تی شه‌هیدانه و ئه‌مڕۆ که ده‌بینین ئاستی چالاکیه ئابورییه‌کان به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ده‌ڕوات په‌یوه‌ندی به خه‌بات و تێکۆشانی ئه‌وانه‌وه هه‌یه له ماوه‌ی هه‌شت ساڵه‌ی شه‌ڕی عێراق دژ به ئێران.
موراد عه‌لی تاتار وێڕای پیرۆزبایی ده‌سکه‌وته‌کانی حکومه‌ت له دانوستانه‌کانی ناوه‌کی و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ زاڵمانه‌کانی دژ به ئێران پاش 12 ساڵ خۆڕاگری گه‌لی ئێران هیوای ئه‌وه‌ی خواست که ئاستی چالاکییه ئابورییه‌کان به‌ره‌و پێشتر ببرێت.
ناوبراو وتی: به هۆی ئه‌وه‌ی که په‌روێزخان خاڵێکی سنوری فه‌رمییه و له لایه‌ن گومرۆکه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت، چالاکوانانی ئابوری داواکاری ئه‌وه‌یان هه‌یه که کرێکاران و ئاڵ و گۆڕی کاڵاکان ڕێک بخرێت.
خاڵی سنوری په‌روێزخان هه‌نارده‌کاری نیوه‌ی کاڵا نانه‌وتییه‌کانی ئێرانی له ئه‌ستۆیه. ڕۆژانه زیاتر له هه‌زار بارهه‌ڵگر له خاڵی سنوری په‌روێزخان و 500 بارهه‌ڵگر له خاڵی سنوری خۆسره‌وی هه‌نارده‌کاری کاڵا ئێرانییه‌کانیان له ئه‌ستۆیه.
قه‌زای قه‌سری شیرین له ڕۆژئاوای پارێزگای کرماشاندایه و به هه‌بوونی دوو خاڵی سنوری فه‌رمی، 186 کیلۆمه‌تر سنوری هاوبه‌شی له گه‌ڵ وڵاتی عێراق هه‌یه.