جام کوردی:
یه‌که‌م سه‌ردانی سه‌رۆکی کابینه‌ی یانزه‌یه‌می حکومه‌تی ئێران له قۆناغی پاش گه‌مارۆکان بۆ ئه‌ورووپا کاردانه‌وه‌ی زۆری له که‌شی ئابوری ناوخۆیی و ده‌ره‌کیدا هه‌بووه. پاش ئه‌وه‌ی که له به‌رواری 27ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ گه‌مارۆ ئابورییه‌کانی سه‌ر ئێران هه‌ڵگیران، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران به یاوه‌ری شاندێکی باڵا و به ئاماده‌بوونی زیاتر له 100 چالاکوانی ئابوری گه‌یشته ئه‌ورووپا و سه‌ردانی وڵاتانی ئیتالیا و فه‌رانسه‌ی کرد. دیاری و خه‌ڵاتی ئه‌م سه‌ردانه واژۆکردنی زیاتر له 50 ملیار دۆلار گرێبه‌ستی هاوکاری ئابوری و بازرگانی بوو. له‌م سه‌ردانه‌دا که له گه‌ڵ پێشوازی گه‌رم و که‌م وێنه‌ی به‌رپرسانی حکومی و که‌رتی تایبه‌تی ئه‌م دوو وڵاته هاوڕێ بوو، چه‌ندین بواری هاوکاری و به‌شداری ئابوری وتووێژی له سه‌ر کرا که زۆرترین کاریگه‌ریی له سه‌ر ئابوری وڵات ده‌بێت. ده‌ره‌نجامی سه‌ردانه ئه‌ورووپییه‌که‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی 50 ملیار دۆلار گرێبه‌ستی هاوکاری ئابوری و بازرگانی بووه. له ئیتالیا به بڕی 18 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار، 14 گرێبه‌ستی هاوکاری واژۆیان له سه‌ر کرا. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ژماره و بایه‌خی گرێبه‌سته‌کانی ئێران و فه‌رانسه له سه‌ردانه‌که‌ی ڕۆحانی بۆ پاریس به‌رچاوه، به‌و شێوازه‌ی که 33 ملیار دۆلار بایه‌خی ئه‌و گرێبه‌ستانه بوو به جێی سرنجی جیهانیان، له‌وانه‌ش کڕینی 118 فڕۆکه‌ی جۆری ئێرباس له لایه‌ن ئێرانه‌وه.
به پێی لێکدانه‌وه‌کانی شرۆڤه‌کاران که له ڕۆژانی ڕابردوو بڵاو کراوه‌ته‌وه، سه‌ردانی شانده باڵاکه‌ی ئێران بۆ ڕۆما و پاریس وه‌رزێکی نوێ له په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌کانی نێوان تاران و جیهان ده‌کاته‌وه و ئه‌ڵبه‌ت پێویسته له چاوه‌ڕوانی کاریگه‌ری زیاتریش بین. له ئاستی ناوخۆییدا گرێبه‌سته واژۆکراوه‌کانی ئه‌م سه‌ردانه، کاریگه‌ری زۆری له ئابوری نیشتمانی ئێران‌دا ده‌بێت. له به‌ر ئه‌وه‌ی که له‌م سه‌ردانه‌دا سه‌رمایه‌گوزارییه‌کان چه‌ندین به‌شی ژێرخانی و سه‌ره‌کی ئابوری ئێرانی کردووه‌ته ئامانج.
پێشوازی له وه‌فده‌که‌ی ئێران که‌م وێنه بووه
سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی شاندی سیاسی – ئابوری ئێران بۆ ئه‌ورووپا له چه‌ندین گۆشه‌نیگاوه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت و جێی گرنگی و بایه‌خه. ئه‌م سه‌ردانه یه‌کێک له جیاوازترین سه‌ردانه‌کانی ده‌یه‌کانی ڕابردووی ئێران بووه و به به‌شداری زۆرینه‌ی چالاکوانانی که‌رتی تایبه‌ت بووه. به‌ده‌ر له‌مه‌ش پێشوازی له‌م وه‌فده له ئیتالیا و فه‌رانسه که‌م وێنه بووه و هه‌موو ئه‌م خاڵانه‌ش کاریگه‌ری له سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌م سه‌ردانانه ده‌بێت. په‌یامێک که ئه‌م سه‌ردانه بۆ سه‌رمایه‌گوزارانی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که نابێت له کاروانی هاوکاری و سه‌رمایه‌گوزارییه‌کانی ئێران دوا بکه‌ون.
به تێڕوانینمان به‌و گرێبه‌ستانه‌ی که له‌م سه‌ردانانه‌دا له به‌شی پیشه‌سازیدا واژۆ کراون به ئاسانی ده‌توانین کاریگه‌رییه‌کانی له سه‌ر که‌رتی پیشه‌سازیدا ببینین. گرێبه‌سته‌کانی دیکه‌ش به هه‌مان شێوه گوزارشت له پلانێکی به‌هێز ده‌کات که ده‌توانێت پێداویستییه سه‌ره‌کییه‌کان و پێکهاته‌یی ئابوری ئێران وه‌ڵام بداته‌وه. ئه‌ڵبه‌ت خاڵێکی گرنگ که نابێت له بیر بکرێت ئه‌وه‌یه که شێوازی سه‌رمایه‌گوزارییه‌کانی وڵاتانی ده‌ره‌وه له ئێران گرنگی زۆری هه‌یه. به‌م پێیه‌ش باشترین سه‌رمایه‌گوزاری ئه‌وه‌یه که به هاوبه‌شی و به پێی ته‌کنۆلۆژیای نوێ بێت. به پێی وته‌کانی وه‌زیری پیشه‌سازی ئێران، پێویسته سه‌رمایه‌گوزارییه‌کان به هاوبه‌شی بێت و که‌رتی تایبه‌ت ڕۆڵی به‌رچاوی تێیدا هه‌بێت و له‌م ڕێگاشه‌وه زانستی پێویست و ته‌کنۆلۆژیای سه‌رده‌م بۆ که‌رتی تایبه‌ت بگوازرێته‌وه.
شه‌پۆلی دووه‌می هاتنی سه‌رمایه‌گوزارانی ده‌ره‌کی
سه‌ردانه‌که‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی و شانده‌که‌ی یاوه‌ری بۆ ئه‌ورووپا کاریگه‌ری زۆری له سه‌ر بنیات نانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی ئێران ده‌بێت، له لایه‌کی دیکه‌وه کاریگه‌ری به‌رچاوی له سه‌ر ئابوری ئێران ده‌بێت و ئه‌مه‌ش پاش جێبه‌جێ کردنی گرێبه‌ست و ڕێکه‌وتنه‌کان خۆنوێنی ده‌کات. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی که گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران ههڵگیراوان جێی گرنگی و بایه‌خه و هاوکات وڵاتانی ئه‌ورووپیش له‌م دۆخه‌ی ئێستا خۆشحاڵن.
له ئێستادا ده‌فرایه‌تییه باڵاکانی که‌رتی ئابوری ئێران ڕاکێشه‌ری سه‌رمایه‌گوزارانی وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌بێت. بازاڕی 80 ملیۆن که‌سی ئێران ده‌توانێت بۆ کۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌کانی ئه‌ورووپا خاڵێکی گرنگ بێت.
خۆشبه‌ختانه پاش شه‌پۆلی یه‌که‌می سه‌رمایه‌گوزارییه‌کان که بازاڕی ئێرانی وه‌ک بازاڕێکی به‌کارهێنه‌ری کاڵا و شمه‌کی وڵاتانی ده‌ره‌وه پیشاندابوو، له‌م سه‌ردانه‌دا بابه‌تی ژێرخانی و گرنگ باسی لێکراوه. سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک کۆمار بۆ ئه‌ورووپا یه‌که‌م سه‌ردان بووه که کێشی که‌رتی تایبه‌ت له پێکهاته‌ی شانده‌که‌ی یاوه‌ری به‌رز کرایه‌وه و به دڵنیاییه‌وه ئاسه‌واری گرنگیشی بۆ ئابوری ئێران ده‌بێت. به‌ڵام خاڵێکی گرنگ ئه‌وه‌یه که له پێکهاته‌ی شانده‌که‌دا ده‌بێت وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌ن پیشه‌سازییه‌کان به‌شدارییان پێ بکرێت.