جام کوردی:
جێگری ئابوری و گه‌شه‌پێدانی سه‌رچاوه‌کانی پارێزگاری کرماشان ڕایگه‌یاند: له ساڵیادی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی مه‌زنی ئیسلامی ئێران که دوێنی 12ی ڕێبه‌ندان به فه‌رمی جێژنه‌کانی ده‌ستیپێکردووه، 78 پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان به سه‌رمایه‌گوزاری یه‌ک هه‌زار و 298 ملیار و 117 ملیۆن ڕیاڵ به فه‌رمی ده‌که‌ونه بواری کارکردنه‌وه. وتیشی: ئه‌م پرۆژانه ڕاسته‌وخۆ هه‌لی کار بۆ 965 که‌س دابین ده‌که‌ن.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی پارێزگای کرماشان، ڕه‌زا ڕه‌حیمی وتی: له‌م نێوه‌نده‌دا ڕێکخراوی پیشه‌سازی، کانگا و بازرگانی به 46 پرۆژه به بڕی یه‌ک هه‌زار و 130 ملیار و 922 ملیۆن ڕیاڵ سه‌رمایه‌گوزاری و دابین کردنی هه‌لی کار بۆ 788 که‌س له ڕیزی پێشه‌وه‌یه.
ناوبراو وتی: له به‌شی پیشه‌سازی، کانگا و بازرگانی چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگ به فه‌رمی ده‌کرێنه‌وه وه‌ک: سیما پۆڵای جیهان به 457 ملیار و 288 ملیۆن ڕیاڵ سه‌رمایه‌گوزاری و دابین کردنی هه‌لی کار بۆ 205 که‌س، وه‌به‌رهێنه‌ری فه‌رشی نیگن ڕۆخی کرماشان به بڕی 93 ملیار و 339 ملیار ڕیاڵ سه‌رمایه‌گوزاری و دابین کردنی هه‌لی کار بۆ 50 که‌س و سپێهران ئاسنی کرماشان وه‌به‌رهێنه‌ری فرۆمهنگز به 24 ملیار و 595 ملیۆن ڕیاڵ سه‌رمایه‌گوزاری و دابین کردنی هه‌لی کار بۆ 50 که‌س.
ناوبراو له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به پرۆژه‌کانی بواری کشتووکاڵیدا و وتی: له ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ناسراو به ده‌یه‌ی فه‌جر، 22 پرۆژه به سه‌رمایه‌گوزاری 122 ملیار و 945 ملیۆن ڕیاڵ و دابین کردنی هه‌لی کار بۆ 120 که‌س به فه‌رمی ده‌کرێنه‌وه.
ڕه‌حیمی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌م به‌شه‌دا چه‌ندین پرۆژه‌ی وه‌ک یه‌که‌ی به‌خێوکردنی مریشکی گۆشتی به سه‌رمایه‌گوزاری 9 ملیار و 900 ملیۆن ڕیاڵ و یه‌که‌ی ده‌سکه‌به‌ندی خوارده‌مه‌نییه‌کان به 9 ملیار و 420 ملیۆن ڕیاڵ سه‌رمایه‌گوزاری و دابین کردنی هه‌لی کار بۆ 15 که‌س به فه‌رمی ده‌ست به کاره‌کانیان ده‌که‌ن.
جێگری هه‌ماهه‌نگی ئابوری و گه‌شه‌پێدانی سه‌رچاوه‌کانی پارێزگاری کرماشان وتی: له به‌شی ماسیدا 8 پرۆژه به سه‌رمایه‌گوزاری 16 ملیار و 250 ملیۆن ڕیاڵ و دابین کردنی هه‌لی کار بۆ 39 که‌س به فه‌رمی ده‌کرێنه‌وه و به‌ده‌ر له‌مه‌ش یه‌ک ملیار و 920 ملیۆن ڕیاڵ له به‌شی بودجه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه له‌م بواره‌دا به‌کار هێنراوه.
ڕه‌زا ڕه‌حیمی له درێژه‌دا وتی: له به‌شی شارۆچکه پیشه‌ییه‌کاندا 2 پرۆژه به سه‌رمایه‌گوزاری 28 ملیار ڕیاڵ و دابین کردنی هه‌لی کار بۆ 18 که‌س به فه‌رمی ده‌کرێنه‌وه.
ناوبراو وێڕای ده‌ستخۆشیی له‌و ڕێکخراو و فه‌رمانگانه‌ی که ڕۆڵیان له به ئاکام گه‌یشتنی ئه‌م پرۆژانه‌دا هه‌بووه، وتی: پرۆژه‌کان له هه‌ل و مه‌رجێکدا به فه‌رمی ده‌کرێنه‌وه که وڵات له هه‌ل و مه‌رجی گه‌مارۆکاندا بووه و سه‌رچاوه داراییه‌کان سنوردار بووه.
ڕه‌زا ڕه‌حیمی وتی: به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان و دابین کردنی به‌ستێنی پێویست بۆ سه‌رمایه‌گوزاری نوێی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی و هه‌روه‌ها به ستراتیژی نوێی به‌ڕێوه‌به‌رانی پارێزگای کرماشان سه‌باره‌ت به یه‌که‌مایه‌تیدان به پرۆژه‌کانی ئابوری، بێ گومان له ساڵانی داهاتوو پرۆژه‌ی گرنگتر له بواره‌کانی بازرگانی، پیشه‌سازی و کانگا، کشتووکاڵ، گه‌شتیاری و پیشه‌سازی ده‌ستی به چاو ده‌بینین و ئه‌مه‌ش به‌ستێنی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار به تایبه‌ت بۆ گه‌نجان دابین ده‌کات.