جام کوردی:
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له ڕێکخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌کاری نه‌وت، ئۆپێک، ڕایگه‌یاندووه که عه‌ره‌بستان ئاماده‌ی هاوکارییه له گه‌ڵ وڵاتانی هه‌نارده‌کاری نه‌وت تا نرخی ئه‌م وزه‌یه به‌رز ببێته‌وه. ئه‌ڵبه‌ت ڕیاز بۆ ئه‌مه‌ش مه‌رجی داناوه که له کاتێکدا ئاماده‌ی وه‌ها هه‌ل و مه‌رجێک ده‌بێت که سه‌رجه‌م ئه‌ندامان پێکه‌وه ئاماده‌ی هاوکاری بن له پێناو به‌رکردنه‌وه‌ی نرخه‌کان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه که نه‌یویستووه ناوه‌که‌ی ئاشکرا بکرێت به ڕۆژنامه‌ی الحیات چاپی له‌نده‌نی ڕاگه‌یاندووه: هێشتا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه سه‌باره‌ت به دانیشتنی نائاسایی ڕێکخراوی ئۆپێک لێدوان بده‌ین، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که ڕێژه‌ی نه‌وتی هه‌نارده‌کراوی ئێران بۆ بازاڕه‌کان دیار نییه و تا دوو مانگی داهاتووش ڕوون نییه که تاران پاش گه‌مارۆکان به چه ڕێژه‌یه‌ک ئاستی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی خۆی به‌رزتر ده‌کاته‌وه.
که‌ناڵی العربیه له سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی عه‌ره‌بستانی ڕایگه‌یاندووه که ڕیاز به مه‌به‌ستی پاڵپشتی له بازاڕی نه‌وت ئاماده‌یه له گه‌ڵ وڵاتانی هه‌نارده‌کاری نه‌وت هاوکاری بکات. ئه‌و سه‌رچاوه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه که عه‌ره‌بستان لایه‌نی پێشنیاری دابه‌زینی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت نییه که ڕووسیا له شوێنی ده‌گه‌ڕێت.
ئه‌لکساندر نوواک وه‌زیری وزه‌ی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو وتی که ئۆپێک پێشنیاری دابه‌زینی له سه‌دا 5ی نه‌وتی داوه و ئه‌گه‌ر وه‌ها ڕێکه‌وتنێک بکرێت، ئه‌مه یه‌که‌م جار ده‌بێت که پاش 10 ساڵ وڵاتانی وه‌به‌رهێنه‌ری نه‌وت سه‌باره‌ت به دابه‌زینی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت ده‌گه‌نه ڕێکه‌وتن. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه نه‌داوه که ئه‌م پێشنیاره هه‌مان پێشنیاری چه‌ند مانگی ڕابردووی ڤه‌نزولیا و ئه‌لجه‌زایره یان پێشنیارێکی نوێ له ئارادایه. العربیه ڕایگه‌یاندووه که پێشنیارێکی نوێ نییه.
نرخی نه‌وت له‌م ماوه‌دا له 36 دۆلار بۆ 27 دۆلار له هه‌ر به‌رمیلێک دابه‌زیوه و به نزمترین نرخ له ماوه‌ی 12 ساڵی ڕابردوو داده‌نرێت.
هه‌واڵده‌ری فه‌رانسه له سه‌ر زاری نیکۆلاس مادۆرۆ، سه‌رۆک کۆماری ڤه‌نزولیا ڕایگه‌یاندووه که وڵاتانی ئه‌ندامی ڕێکخراوی ئۆپێک به‌م زووانه له گه‌ڵ وڵاتانی وه‌به‌رهێنه‌ری نه‌وت له ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێک ده‌گه‌نه ڕێکه‌وتن و ئه‌مه‌ش ده‌توانێت له بازاڕی وزه‌دا گۆڕانکاری بخوڵقێنێت. مادۆرۆ پێشتر به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاندبوو: کاتێک ده‌ڵێین که له ڕێکه‌وتن نزیک بووینه‌ته‌وه به‌و مانایه نییه که گه‌یشتووینه‌ته ڕێکه‌وتن. مادۆرۆ له کاتێکدا لێدوانی وه‌های داوه که وه‌زیری نه‌وتی ڤه‌نزولیا به‌م زووانه سه‌ردانی وڵاتانی ڕووسیا، قه‌ته‌ر، ئێران و عه‌ره‌بستان ده‌کات و له گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار بۆ ڕێگری له دابه‌زینی نرخی نه‌وت دانوستان ده‌کات.
شاره‌زایان پێش بینی ده‌که‌ن که جیهان به‌م زووانه ڕووبه‌ڕووی قۆناغێکی دابه‌زینی گه‌شه‌ی ئابوری و قه‌یرانی دارایی ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له سه‌ر بازاڕی نه‌وت ده‌بێت. هه‌واڵده‌ری بلۆمبرگ له ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاندووه که ڕێژه‌ی قه‌رزی کۆمپانیا جیهانییه‌کان گه‌یشتووه‌ته 29 ترلیۆن دۆلار و ئه‌مه‌ش هۆکارێکی گرنگه له دابه‌زینی ڕێژه‌ی خواست له سه‌ر کڕینی نه‌وت، ئه‌مه به‌رزترین ئاستی قه‌رزی کۆمپانیاکانه له ساڵی 2009 تا ئێستا.
کورتهێنانی بودجه‌ی عه‌ره‌بستان و تێچووی زۆری هه‌ڵه سیاسییه‌کانی ئه‌م وڵاته به تایبه‌ت له چه‌ندین قه‌یرانی وه‌ک سوریا و یه‌مه‌ن وای کردووه که ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕیاز به‌و قه‌ناعه‌ته بگه‌ن که پێویسته سه‌باره‌ت به به‌رزکردنه‌وه‌ی نرخی ئه‌م وزه‌یه له سه‌ر ئاستی جیهانی له گه‌ڵ وڵاتانی وه‌به‌رهێنه‌ری نه‌وت به تایبه‌ت وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێکخراوی ئۆپێک بگه‌نه ڕێکه‌وتن. هه‌رچه‌نده ڕێکه‌وتنی وه‌ها زۆر دره‌نگ که‌وتووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ببێته ئه‌مری واقیع، ده‌توانێت کاریگه‌ری له سه‌ر ڕه‌وشی ژیان و گوزه‌رانی دانیشتووانی ئه‌م وڵاتانه دابنێت.