جام کوردی:
دیمێتری ملکۆف هونه‌رمه‌ندێک که له زۆربه‌ی بۆنه و ئاهه‌نگه‌کان گۆرانی عاشقانه ده‌ڵێت. به‌ڵام دوایین کلپی ناوبراو به ناوی ” داواکاری ساڵی نوێ بۆ ڕۆبل ” باس له داهاتووی ڕووسیا ده‌کات. ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌ڵێت: به دڵنیاییه‌وه دۆخه‌که دژواره، به‌ڵام شایی به‌ڕێوه‌یه، به‌س پشوودرێژ بن و خۆتان به ده‌سته‌وه نه‌ده‌ن.
سه‌ره‌ڕای داواکاری ناوبراو ڕۆبل به‌ره‌و دابه‌زین ده‌ڕوات. له به‌رواری 25ی ژانۆیه هه‌ر 85 ڕۆبل له به‌رامبه‌ر یه‌ک دۆلار ئاڵ و گۆڕ کرا که ئاستێکی نزم هه‌ژمار ده‌کرێت. به هۆی ئه‌و قه‌یرانه ئابورییه‌ی که له وتووێژی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکیش به ئاسانی هه‌ستی پێ ده‌کرێت، به‌رنامه‌کانی هه‌واڵ له که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌کان هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار به بازاڕه‌کانی نه‌وت ڕووماڵ ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت له قه‌شه‌ی که‌نیسه‌ی ئۆرتۆدۆکسی ڕووسیاش له چاوپێکه‌وتنی ساڵیانه‌ی کرێسمهسی خۆی سه‌باره‌ت به نرخی دراو پرسیار کراوه.
به هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له 100 دۆلاری ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014، داهاتی هه‌نارده‌کاری ڕووسیا که به نه‌وت و گازه‌وه به‌سراوه‌ته‌وه، ڕووبه‌ڕووی دابه‌زینێکی زۆر بووه‌ته‌وه. وه‌به‌رهێنانی ناپه‌تی وڵات له سه‌دا 4 دابه‌زیوه، ڕێژه‌ی هه‌ڵئاواسان گه‌یشتووه‌ته له سه‌دا 13 و ڕۆبل که له سه‌دا نیوه‌ی بایه‌خی خۆیی له شه‌ش مانگی دووه‌می ساڵی 2014 له به‌رامبه‌ر دۆلار له ده‌ست دابوو، له ساڵی 2015 به هه‌مان شێوه به‌رده‌وامه له دابه‌زین و ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش گه‌یشتووه‌ته له سه‌دا 20، به‌ڵام ڤلادیمیر پوتین ڕایگه‌یاندووه که قه‌یرانه‌که وه‌ک جاران نه‌ماوه. گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی بازاڕی نه‌وت بووه‌ته هۆی زاڵبوونی که‌شێکی بێ هیوایی. سندۆقی نێوده‌وڵه‌تی دراو ڕایگه‌یاندووه که وه‌به‌رهێنانی ناپه‌تی ئه‌مساڵ بۆ جارێکی دیکه له سه‌دا یه‌ک داده‌به‌زێت. به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار باس له ڕاستییه‌کی نوێ ده‌که‌ن، دان به‌وه‌دا ده‌نێن که پلانی گه‌شه‌سه‌ندن به پێی داهاتی وزه چیدی وه‌ک جاران باوه‌ڕپێکراو نییه. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌رێکی دووره که ڕووسیا ڕووبه‌ڕووی هه‌مان کێشه‌ی کۆتایی ساڵی 2014 ببێته‌وه. به هۆکارێک، کسم و کاره‌کانی ڕووسیا له بواری داراییدا ته‌ندرووستن. قه‌رزی ده‌ره‌کی له ساڵی 2014 یه‌ک له سه‌ر سێ که‌میکردووه. له ئێستا به‌دوا کۆمپانیا و بانکه‌کان پێوسیته که‌متر له مانگی دسمبێر قه‌رزه‌کانیان وه‌ربگرنه‌وه. شه‌ش مانگی دووه‌میش هه‌ل و مه‌رجێکی ئاسانتر ده‌بێت.
که‌رتی بانکی باشتر ده‌بینرێت، به هۆی ئه‌و پلانه‌ی که بانکی ناوه‌ندی ڕووسیا سه‌باره‌ت به به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌سمایه‌ی بانکه‌کان ئه‌نجامی داوه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که بانکه‌کان هێزی خۆڕاگری زۆرتریان له به‌رامبه‌ر زیاتربوونی قه‌رزه‌کانه‌وه هه‌بێت. تێچووی چالاکییه‌کانی ئه‌م بانکانه به ڕۆبڵ ده‌ژمێردرێت به‌ڵام زۆربه‌ی داهاته‌کانیان به دۆلاره. باجه‌کانی نه‌وت و گاز یارمه‌تیده‌ر بووه که هه‌ر کات نرخه‌کان که‌م ده‌بێته‌وه، بودجه‌ی که‌رتی حکومی به‌شێکی زۆری ئه‌مه‌ی به‌رده‌که‌وێت. وه‌به‌رهێنانی نه‌وت به گشتی له ساڵی 2015 له سه‌دا 4/1 به‌رز بووه‌ته‌وه. به پێی ڕاگه‌یاندنی دامه‌زراوه‌ی مودیز، قازانجی چه‌ندین کۆمپانیای گه‌وره‌ی وه‌ک ڕووس په‌ترۆڵ، لوک ئۆیل و … زیاتر له ساڵی 2014 بووه.
دۆخی دارایی حکومه‌ت ئاڵۆزتره. بودجه‌ی ساڵی 2016 به پێی مامناوه‌ندی نرخی 50 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت له به‌رچاو گیراوه و کورتهێنانی بودجه‌ی له سه‌دا سێی به‌دواوه ده‌بێت. کورتهێنانی بودجه له به‌رامبه‌ر هه‌ر 5 دۆلار دابه‌زینی نرخی نه‌وت، له سه‌دا یه‌ک وه‌به‌رهێنانی ناپه‌تی ناوخۆیی که‌م ده‌کاته‌وه. له‌م دۆخه‌ی ئێستا که نرخی نه‌وت گه‌یشتووه‌ته 30 دۆلار، کورتهێنانی بودجه‌ی ڕووسیا ده‌گاته له سه‌دا 7.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، پوتین داوای کردووه که کورتهێنانی بودجه نابێت له سه‌دا 3 زیاتر به‌رز ببێته‌وه. له وه‌ڵامدا وه‌زاره‌تی دارایی داوای که‌مکردنه‌وه‌ی له سه‌دا 10ی خه‌رجییه گشتییه‌کانی کردووه که به‌شی به‌رگری وڵات له خۆ ناگرێت. به‌رپرسان داوای ئه‌وه‌یان کردووه که داراییه‌کانی که‌رتی حکومی له لایه‌ن که‌رتی تایبه‌ته‌وه به‌ڕێوه ببرێت. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌رێکی لاوازه که پلانی له‌م شێوه‌یه ببێته ڕێگر له به‌رده‌م کورتهێنانی بودجه. پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌م که‌لێنه به کاغه‌زه داراییه‌کان کارێکی قورس‌تر ده‌بێت. به‌ده‌ر له‌مه‌ش، مایه‌پووچ بوونی ڕووسیا له ساڵه‌کانی 1998 و 1999 قه‌رزی زۆری به‌دواوه بووه که هێشتا به سه‌ر شانه‌کانیه‌وه قورسایی ده‌کات.
حکومه‌ت به‌رده‌وام ده‌توانێت له سندۆقی پاشه‌که‌وتی دارایی که‌ڵک وه‌ربگرێت به‌ڵام ئه‌م سندۆقه ته‌نیا 50 ملیار دۆلاری هه‌یه که له 90 ملیاره‌که‌ی ساڵی ڕابردوو که‌متره. ئه‌گه‌ر کورتهێنانی بودجه بگاته له سه‌دا 6، ئه‌م سندۆقه تا کۆتایی ساڵ خاڵی ده‌بێت. سندۆقی دووه‌م که بۆ دابین کردنی دارایی خانه‌نشینی پێکهێنراوه 70 ملیار دۆلار پاشه‌که‌وتی هه‌یه.
ئه‌گه‌ر حکومه‌ت ڕووبه‌ڕووی که‌مبوونه‌وه‌ی نه‌ختێنه‌یی ببێته‌وه، ڕه‌نگه پوتین به ناچاری ڕۆبلی زیاتر له چاپ بدات، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته له ئاکامدا ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵئاواسان، دابه‌زینی بایه‌خی ڕۆبل و هه‌روه‌ها هێزی کڕینی دانیشتووانی ڕووسیا. که‌مبوونه‌وه‌ی خه‌رجییه‌کانیش ده‌توانێت به هه‌مان شێوه کێشه ئابورییه‌کان زیاتر بکات.
دانیشتووانی ڕووسیا کوالیتی ژیانی ڕۆژانه‌یان دابه‌زیوه، ئه‌مه‌ش له سه‌ر زاری ناتالیا زۆبارویچ له دامه‌زراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی سیاسه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕاگه‌ێندراوه که ده‌ڵێت: مووچه‌ی کرێکاران له ساڵی 2014 له سه‌دا 4 و له ساڵی 2015 له سه‌دا 9 که‌مبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره که دۆخی له‌م شێوه‌یه به سه‌ر که‌رتی ئابوری‌دا زاڵ ده‌بێت له‌و کاته‌وه که له ساڵی 2000 پوتین کورسی ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته‌وه گرتووه. له کاتێکدا که ڕێژه‌ی بێ‌کاری له سه‌دا 6 ڕاگه‌ێندراوه، به‌ڵام مووچه‌ی زۆر دواکه‌وتووه. زیاتر له 2 ملیۆن که‌س له ساڵی 2015 ڕووبه‌ڕووی هه‌ژاری بوونه‌ته‌وه و پشکی ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی که بۆ دابین کردنی خوارده‌مه‌نی و جل و به‌رگی پێویست ڕووبه‌ڕووی کێشه بوونه‌ته‌وه له سه‌دا 22 گه‌یشتووه‌ته له سه‌دا 39. مووچه‌ی خانه‌نشینی به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵئاواسان به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له ساڵی 2016 به ته‌نیا له سه‌دا 4ی بۆ پێش بینی کراوه.
تێچووی به‌کارهێنه‌ران که سه‌رده‌مێک مه‌کینه‌ی جوڵێنه‌ری ئابوری ڕووسیا بووه به هه‌مان شێوه‌ی به‌شه‌کانی دیکه ڕووبه‌ڕووی که‌مبوونه‌وه بووه‌ته‌وه. تاک فرۆشی له مانگی نۆڤمبێر به‌راورد به ساڵی ڕابردوو له سه‌دا 13 دابه‌زیوه. سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ دانیشتووانی ڕووسیا له پشووه‌کانی سه‌ری ساڵی 2016 له سه‌دا 13 که‌میکرد و نرخی هیرۆئین که به زۆرینه له وڵاتی ئه‌فغانستانه‌وه قاچاخ ده‌کرێت له یه‌ک ساڵی ڕابردوو به پێی ڕۆبل دوو هێنده زیادی کردووه.
له ڕوانگه‌ی تیۆریک، دابه‌زینی له سه‌دا 25ی نرخی دراو له ساڵی ڕابردوو ده‌رفه‌تی ئاڵتوونی بۆ جۆربه‌جۆرکردنی ئابوری ڕووسیای خستووه‌ته پێشه‌وه. بۆ کڕیارێکی بیانی، هێزی کار له ڕووسیا هه‌رزانتره له چین، به‌ڵام سه‌رمایه‌دانه‌ری ده‌ره‌کی ڕووی له دابه‌زین کردووه. هاتنی سه‌رمایه‌دانه‌رانی بیانی که به‌ر له قه‌یرانه‌که که‌میکردبوو، له سه‌رده‌می گه‌شه‌ی واته له 40 ملیار دۆلاری ساڵی 2013 گه‌یشتووه‌ته که‌متر له 3 ملیار دۆلاری سێ مانگه‌ی دووه‌می ساڵی 2015. جێی سه‌رسوڕمان نییه که وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازییه‌کانی ڕووسیا له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی 2015 له سه‌دا 5 که‌میکردووه. وه‌به‌رهێنانی که‌رتی کشتووکاڵ هه‌مان دۆخی هه‌یه. ڕه‌نگه به وته‌ی پوتین، به‌شی زۆری ئه‌م قه‌یرانه کۆتایی هاتبێت به‌ڵام بۆ دانیشتووانی ئاسایی ڕووسیا قۆناغی دووه‌می ئه‌م قه‌یرانه باشتر نابێت.
سه‌رچاوه: ئیکۆنۆمیست
وه‌رگێڕان: جام کوردی