جام کوردی:
گرێبه‌ستی گازی نێوان ئێران و تورکیا له ساڵی بیسته‌می ته‌مه‌نی 25 ساڵه‌ی خۆیدایه، به‌ڵام تا ئێستا چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی دادگایان هه‌بووه و له یه‌ک له‌و کۆبوونه‌وانه تورکیا غه‌رامه‌ی به ئێران دا و له نوێترین به‌ڕێوه‌چوونی دادگاش، ئێران به پێدانی غه‌رامه سزا دراوه، سزایه‌ک به بڕی یه‌ک ملیار دۆلار.
گرێبه‌ستی گازی 25 ساڵه‌ی نێوان ئێران و تورکیا له ساڵی 1996 واژۆ کرا و به پێی ئه‌و گرێبه‌سته ئێران به‌ڵێنی داوه ساڵانه بڕی 10 ملیار مه‌تری سێجا گاز ڕاده‌ستی کۆمپانیای بۆتاشی تورکیا بکات.
یه‌که‌م سکاڵای نێوان ئێران و تورکیا سه‌باره‌ت به گرێبه‌ستی گازی له لایه‌ن ئێرانه‌وه بوو، ناوه‌ڕۆکی سکاڵاکه‌ی ئێران ئه‌وه بوو که تورکیا پابه‌ندی به‌ڵێنه‌که‌ی سه‌باره‌ت به کڕینی ئه‌و بڕه گازه بێت که له گرێبه‌سته‌که‌دا ڕێژه‌که‌ی دیاری کراوه.
له ساڵی 2010 ئێران به پشت به‌ستن به بڕگه‌ی take or pay له گرێبه‌ستی گازی سه‌باره‌ت به پێویستی ڕاده‌ست کردنی ساڵانه 20 ملیار مه‌تری سێجا گاز به تورکیا و وه‌رگرتنی غه‌رامه له هه‌ر لایه‌نێک که که‌مته‌رخه‌می ده‌نوێنێت، سکاڵای دژ به تورکیا تۆمار کرد.
له‌و دادگایه‌دا تورکیا به هۆی ئه‌وه‌ی که بڕه گازه دیاری کراوه‌که‌ی له ئێران وه‌رنه‌گرتبوو به بڕی 600 ملیۆن دۆلار غه‌رامه سزا درا.
پاش ئه‌مه‌ش نۆره‌ی سکاڵاکه‌ی تورکیا دژ به ئێران گه‌یشت، کۆمپانیای بۆتاش له ژانۆیه‌ی ساڵی 2012 دوو سکاڵای دژ به تاران له دیوانی دادی نێوده‌وڵه‌تی تۆمار کرد، یه‌که‌م، نه‌بوونی دڵنیایی به کۆمپانیای نیشتمانی گازی ئێران بۆ ڕاده‌ست کردنی ئه‌و بڕه گازه و دووه‌م، دابه‌زینی نرخی گاز به هۆکاری بازرگانی. ئه‌م دیوانه له 10ی نۆڤمبێری 2014 سکاڵاکه‌ی تورکیای سه‌باره‌ت به نه‌بوونی دڵنیایی له ڕاده‌ست کردنی ئه‌و بڕه گازه‌ی که له گرێبه‌سته‌که‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه، ڕه‌ت کرده‌وه و به‌رگرییه‌کانی کۆمپانیای نیشتمانی گازی ئێرانی په‌سه‌ند کرد.
به‌ڵام تورکیا سه‌باره‌ت به پرسی دابه‌زینی نرخی گاز درێژه‌ی به سکاڵاکه‌ی دا و ئێرانی به‌وه تۆمه‌تبار کرد که سه‌ره‌ڕای دابه‌زینی نرخی جیهانی گاز، هێشتا گران فرۆشی ده‌کات و نرخه‌که‌ی بۆ تورکیا که‌م نه‌کردووه‌ته‌وه. له ڕاستیدا داواکاری ئه‌م وڵاته به پشت به‌ستن به پێداچوونه‌وه‌ی نرخه‌کان له گرێبه‌سته‌که‌دا بووه که باس له پرسی به‌راورد کردنی نرخی گاز له گه‌ڵ سووته‌مه‌نییه‌کانی دیکه و به پێی نرخی جیهانی ده‌کات.
ئه‌گه‌رچی بێژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه پاش کۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ وه‌زیری وزه‌ی تورکیا پێی وابوو که سکاڵاکه‌ی تورکیا له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران کۆتایی دێت، به‌ڵام به پێی دوایین لێدوانی وه‌زیری وزه‌ی تورکیا و کارگێڕی گشتی کۆمپانیای نیشتمانی گازی ئێران، ئێران له دووه‌م دادگای گازی شکستی هێناوه و به پێدانی غه‌رامه سزا دراوه.
بڕی غه‌رامه‌ی گازی ئێران هێشتا دیار نییه به‌ڵام به وته‌ی عێراقی ڕه‌نگه یه‌ک ملیار دۆلار بێت.
وه‌زیری نه‌وت به پشتڕاست کردنه‌وه‌ی بڕیاری دادگای نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به سکاڵای تورکیا دژ به ئێران وتی: ئه‌م بڕیاره جیاوازه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که تورکیا داوای کردووه.
زه‌نگه‌نه به ئاماژه به‌وه‌ی که تورکیا له سکاڵای دژ به ئێران به‌ده‌ر له دابه‌زینی له سه‌دا 25ی نرخی گاز له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه داوای دابه‌زینی له سه‌دا زیاتر له 37ی کردووه، وه‌بیری هێنایه‌وه: له دانوستانه‌کان له گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، ئه‌مه‌ی به داواکاری سه‌ره‌کی خۆیان زانیوه و ئاماده‌ش نه‌بوو که سه‌باره‌ت به‌م پرسه وتووێژ بکات.
وه‌زیری نه‌وتی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که سکاڵای یه‌که‌می تورکیا سه‌باره‌ت به به‌رده‌وام نه‌بوونی هه‌نارده‌ی گازی ئێران کۆتایی هاتووه و سکاڵاکه‌یان بۆ داشکاندنی له سه‌دا 25ی نرخی گاز شکستی هێناوه، ڕایگه‌یاند: غه‌رامه‌که‌ی ئێران له سه‌دا 13 تا 15 ده‌بێت و ئه‌وه‌نده‌ش زۆر نییه.
به‌ڵام تورکیا هاورده‌کاری گازه و زیاترین ڕێژه‌ی گازی پێویستیشی له ئێران و ڕووسیا دابین ده‌کات و ئه‌ڵبه‌ت ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا هه‌وڵی ئه‌وه‌شی دا ئه‌م ڕێژه‌یه تا دوو هێنده‌ی گرێبه‌ستی ئێستا به‌رزتر بکاته‌وه.
به وته‌ی ڕه‌مه‌زانی، به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری نێوده‌وڵه‌تی کۆمپانیای نیشتمانی گازی ئێران، ئێران ئه‌گه‌رچی به پێی گرێبه‌ستی ئێستا ڕێژه‌یه‌کی گازی زیاتر ڕاده‌ستی تورکیا ناکات، به‌ڵام ئاماده‌یی ئه‌وه‌شی هه‌یه گرێبه‌ستێکی نوێ له بواری هه‌نارده‌کردنی گاز له گه‌ڵ ئه‌نکه‌ره واژۆ بکات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، پێش له ئاشکرابوونی ده‌ره‌نجامی دوایین دادگای نێوان ئێران و تورکیا، کامیلی کارگێڕی گشتی کۆمپانیای نیشتمانی هه‌نارده‌کاری گاز سه‌باره‌ت به به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌ی گاز بۆ تورکیا، ڕوونیکردووه‌ته‌وه که تا ئه‌و کاته‌ی که بڕیاری دادگا سه‌باره‌ت به سکاڵای دووه‌م یه‌کلایی نه‌کرێته‌وه، هیچ دانوستانێکی دیکه سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌کاری له ئارادا نابێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ڕوونه له ئێستادا ده‌فرایه‌تی و توانای هێڵی بۆری گواستنه‌وه‌ی گازی نێوان دوو وڵات زۆرتر له ڕێژه‌ی هه‌نارده‌کارییه.
به‌ڵام فرۆشیاری دیکه‌ی گاز بۆ تورکیا، وڵاتی ڕووسیایه، ئه‌و وڵاته‌ی که له چه‌ند مانگی ڕابردوو، ئاڵۆزییه‌کی زۆری له په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ئه‌نکه‌ره بینیوه و ئه‌ڵبه‌ت له پاش ئه‌م ئاڵۆزییه‌ش، پرسی پچڕانی هه‌نارده‌کاری گاز بۆ تورکیا له ئارادا بووه.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه‌ی گازی ڕووسیا، تورکیا به‌ره‌و دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه‌یه‌کی شیاو بۆ هاورده‌کردنی گاز ده‌بات. ڕه‌نگه کڕینی گاز له عه‌ره‌بستان و قه‌ته‌ر بژارده‌ی دیکه بێت، به‌ڵام به هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کانی سوریا و عێراق، هێڵی بۆری، ڕێگایه‌کی دڵنیاکه‌ره‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی گاز نییه و ئه‌ڵبه‌ت کڕینی گازی lng تێچووی زۆری ده‌وێت.
هه‌ر بۆیه ئێران ده‌توانێت جێگره‌وه‌یه‌کی باش بۆ تورکیا بێت که له ڕێگای ئه‌م وڵاته‌وه قه‌ره‌بووی به‌سراوه‌یی خۆی به گازی ڕووسیا بکاته‌وه. ئێران دووه‌م سه‌رچاوه‌ی گازی جیهانی هه‌یه، دراوسێی تورکیایه و ئه‌ڵبه‌ت هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانیش به‌ستێنی زیاتربوونی هه‌نارده‌کاری گاز و په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێزتری له گه‌ڵ ئه‌ورووپا دابین کردووه و ڕه‌نگه تورکیا ده‌رفه‌تێکی گونجاوی له به‌رده‌مدا بێت که ببێته پردی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و یه‌کێتی ئه‌ورووپا بۆ هه‌نارده‌کردنی گاز.
به‌ڵام هێشتا چاره‌نووسی زیاتربوونی هه‌نارده‌کاری گاز بۆ تورکیا ڕوون نییه و پێویسته بزانین به ده‌ره‌نجامی ئه‌و دادگایه، گرێبه‌ستی نوێی گازی نێوان تاران – ئه‌نکه‌ره و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌کاری گاز بۆ ئه‌م وڵاته چۆن ده‌بێت.