جام کوردی:
پێشینه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و چین و جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی وای کردووه که له ئێستادا داهاتووی ئه‌م په‌یوه‌ندییه به تایبه‌ت له بواری ئابوری‌دا جێی پرسیاری شاره‌زایان بێت. پێنج ساڵ پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، هاوکارییه‌کانی نێوان تاران و په‌کین به‌رزبوونه‌وه‌ی به خۆوه بینی، به شێوازێک که له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا چین به‌شداری به‌رچاوی له سه‌رجه‌م به‌شه جیاجیاکانی ئابوری ئێران هه‌بوو و وه‌ک هاوبه‌شی سه‌ره‌کی تاران پێگه‌ی خۆیی به‌هێز کرد.
له سه‌رده‌می گه‌مارۆکان چین له‌و وڵاته زلهێزانه بوو که هاوکاری ئێرانی ده‌کرد، له کاتێکدا که ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌ورووپا په‌یوه‌ندی سیاسی، ئابوری و بازرگانی خۆیان له گه‌ڵ ئێران به خاڵی سفر گه‌یاندبوو، چینییه‌کان به‌رده‌وامییان به په‌یوه‌ندییه‌کان دا، به جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته پاش 14 ساڵ سه‌ردانی تارانی کرد تا سه‌باره‌ت به هاوکاری ستراتژیک و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له گه‌ڵ ئێران دانوستان بکات.
هاوشێوه‌ی خواستی چینییه‌کان، حکومه‌تی ئێرانیش ویستی به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌یه، وه‌ک چۆن حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵا خامنه‌یی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به‌م پرسه ڕایانگه‌یاندووه: ئێران هیچ کات هاوکاری وڵاتی چین له سه‌رده‌می گه‌مارۆکان له بیر ناکات و ئێمه به‌رده‌وام هه‌وڵی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له گه‌ڵ وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ و متمانه‌پێکراوی وه‌ک چین ده‌ده‌ین و به‌م پێیه‌ش، ڕێکه‌وتنی نێوان سه‌رۆک کۆمارانی چین و ئێران سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کی ستراتژیکی 25 ساڵه، به ته‌واوی درووست و قبووڵکراوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه به‌رپرسانی ئێران به تایبه‌ت سه‌رۆک کۆمار، وڵاتی چین به ته‌نیا وه‌ک هاوبه‌شێکی بازرگانی نابینن، له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ئه‌م وڵاته له سه‌رده‌مه دژواره‌کاندا یاوه‌ری ئێران بووه و ئه‌م په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌یه، ده‌رفه‌تێکی زۆر گرنگه که پێویسته بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان که‌ڵکی لێ وه‌ربگیردرێت.
ئێران له قۆناغی پاش گه‌مارۆکان چینیتر ده‌بێت:
شاره‌زایان بۆچوونی جیاوازیان سه‌باره‌ت به داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و چین هه‌یه. هه‌ندێک پێیان وایه به هاتنی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ئێران، پێگه‌ی چین لاوازتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که واژۆکردنی 17 گرێبه‌ستی نێوان دوو وڵات و وته‌کانی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به گه‌یاندنی ئاستی بازرگانی نێوان دوو وڵات به 600 ملیار دۆلار له 10 ساڵی داهاتوو، پیشان ده‌دات که به‌رده‌وام کاڵا و به‌رهه‌مه‌کانی چین میوانی بازاڕه‌کانی ئێران ده‌بن.
پێویسته بوترێت که به پێی ئاماره بڵاوکراوه‌کان، چه‌ندین به‌ش له بازرگانی ده‌ره‌کی وڵاتی ئێران له ماوه‌ی ده‌یه‌کانی ڕابردوو به شێوازێکی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه. ئه‌م ڕه‌وته پیشان ده‌دات که کابینه‌ی یانزه‌یه‌م له به‌شی هاورده‌کردن له وڵاتی چین به‌راورد به کابینه‌کانی پێشوو، زیاترین ڕێژه‌ی هاورده‌کردنی هه‌بووه. به پێی ڕاپۆرتی گومرۆک، مامناوه‌ندی هاورده‌کاری کابینه‌ی نۆیه‌م و ده‌یه‌م له چین له ماوه‌ی 8 ساڵ چالاکیدا، 2 ملیۆن و 732 هه‌زار ته‌ن کاڵا بووه، به‌ڵام له ماوه‌ی دوو ساڵ ته‌مه‌نی کابینه‌ی یانزه‌یه‌م، 4 ملیۆن و 947 هه‌زار ته‌ن کاڵا هاورده‌ی ئێران کراوه.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که حه‌سه‌ن ڕۆحانی له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی کێبه‌ڕکێی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕه‌خنه‌ی له‌وه گرتبوو که ئابوری ئێران بووه‌ته چینی و حکومه‌ت به ته‌نیا هه‌لی کار بۆ چینییه‌کان دابین ده‌کات و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی به خه‌ڵک دا که کۆنتڕۆڵی هه‌ل و مه‌رجه‌که بکات، به‌ڵام ده‌بینین که ناوبراو وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌م کابینه‌یه به‌راورد به کابینه‌کانی پێشوو، په‌یوه‌ندییه‌کی نزیکتری له گه‌ڵ چین هه‌یه.
به‌ده‌ر له‌مه‌ش، هه‌ندێک له شاره‌زایان سه‌باره‌ت به به‌شداری چین له که‌رتی ئابوری ئێران‌دا ڕه‌خنه‌یان گرتووه که به‌م دۆخه‌وه و هاورده‌کردنی به‌لێشاوی کاڵای چینی نابێت هیوامان به گۆڕینی سیاسه‌ته ئابورییه‌کانی ئێران بێت.
بڕگه‌کانی ڕێکه‌وتننامه‌ی نێوان ئێران و چین له قۆناغی پاش گه‌مارۆکان:
به پێی ڕێکه‌وتننامه‌کانی نێوانیان، په‌یوه‌ندییه‌کانی تاران – په‌کین به ته‌نیا له بواری ئابوری‌دا نابێت و بڕیاره دوو وڵات له بواری فه‌رهه‌نگی، سیاسی، ئه‌منی، سه‌ربازی و … پێکه‌وه هاوکارییان هه‌بێت.
گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی ڕێگا و بانی ئێران به یارمه‌تی چینییه‌کان، په‌ره‌پێدانی ناوچه ئازاده‌کان و شارۆچکه پیشه‌ییه‌کان، هاوکاری بانکی و دابین کردنی مه‌وادی سه‌ره‌تایی پێویست بۆ کۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان له‌و خاڵانه‌ن که چالاکانی ئابوری مسۆگه‌ربوونیان له ژێر کاریگه‌ری ئه‌م گرێبه‌ستانه‌دا ده‌زانن.
هاورده‌کردنی کاڵای بێ کوالیتی و به‌شداری له گه‌ڵ هه‌ندێک کۆمپانیای چینی سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک له ساڵانی گه‌مارۆکان، پیشانده‌ری نه‌بوونی پشتیوانییه له که‌رتی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی، ره‌وتێک که هه‌لی کاری بۆ چینییه‌کان دابین کردووه. به جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و کرانه‌وه‌ی وه‌رزێکی نوێی په‌یوه‌ندییه‌کان به ڕووی ئێران، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت حکومه‌ت به چاکسازی سیاسه‌ته‌کانی هاورده‌کاری، ڕێگری له‌وه بکات که کاڵای بێ کوالیتی هاورده‌ی وڵات بکرێت. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر وه‌به‌رهێنانی نیشتمانی، هاورده‌کردنی کاڵای پیشه‌سازی و ته‌کنۆلۆژیایی ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی داڕشتنی پلان و سیاسه‌ته‌کان بێت، هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌کان نابێت و بازرگانی دوو لایه‌نه، قازانجی دوو لایه‌نه‌شی ده‌بێت و به‌مه‌ش متمانه‌ی خه‌ڵک به حکومه‌ت پارێزراو ده‌بێت.