جام کوردی:
ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووه‌ته‌وه که پیشان ده‌دات بارودۆخێکی ناله‌باری ئابوری به سه‌ر عێراقدا زاڵ بووه، به شێوازێک که دانیشتووانی ئه‌م وڵاته پاره‌کانیان له بانکه‌کان ده‌کشێننه‌وه، ئه‌وان هه‌واڵی وه‌هایان بیستووه که چیدی پاره‌یه‌ک له بانکه‌کاندا نه‌ماوه. دۆخی ناله‌باری ئابوری گه‌یشتووه‌ته ئاستێک که هه‌ل و مه‌رجی نه‌خۆشخانه‌کان له ده‌یه‌کانی شه‌ستی زایینی ده‌چێت، هۆکاره‌که‌شی بۆ گه‌مارۆکانی ده‌یه‌ی نه‌وه‌د و سنورداربوونی چالاکییه ئابورییه‌کان و هه‌روه‌ها قه‌یرانه ئه‌منی و سیاسییه‌کان له ماوه‌ی پاش ڕووخانی سه‌دام ده‌گه‌ڕێته‌وه.
نیۆیۆرک تایمز له ڕاپۆرته‌که‌یدا هه‌روه‌ها ده‌نووسێت که دۆخی ئابوری هه‌رێمی کوردستان له به‌غداش خه‌راپتره، به شێوازێک که فه‌رمانبه‌رانی حکومه‌ت و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که سه‌رقاڵی شه‌ڕی دژ به داعشن، چه‌ندین مانگه مووچه‌کانیان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که مانگرتنێکی سه‌رتاسه‌ری ڕووی له کوردستان کردووه و ته‌نانه‌ت مه‌ترسی توندتووتیژی و کێشه‌ی ناوخۆیی زیاتریشی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که وڵات له شه‌ڕی دژ به تیرۆری داعشه و هه‌ر ئه‌مه‌ش تێچووی زۆری به سه‌ر هه‌ر دوو حکومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند سه‌پاندووه. دابه‌زینی نرخی نه‌وت که بوو به هۆی ئه‌وه‌ی نرخه‌که‌ی بگاته نزمترین ئاست له ماوه‌ی 12 ساڵی ڕابردوو، بووه‌ته هۆکارێکی دیکه و کێشه ئابورییه‌کانی چڕتر کردووه‌ته‌وه. عێراق به گشتی به‌نده به داهاتی نه‌وت و له سه‌دا 90ی بودجه‌ی ئه‌م وڵاته له ژێر کاریگه‌ری نه‌وت و داهاتهکهیدایه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، زۆربه‌ی شرۆڤه‌کاران و به‌رپرسانی حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێن شه‌ڕی دژ به داعش هۆکاری سه‌ره‌کی کێشه ئابورییه‌کانی عێراق نییه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که وڵاتانی دیکه له‌م پرۆسه‌یه‌دا هاوکاری به‌غدا ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش تێچووی شه‌ڕه‌که‌ی له سه‌ر عێراق که‌متر کردووه‌ته‌وه.
ئه‌م ڕۆژنامه ئه‌مریکییه پاشان ده‌نووسێت: نزیک له 8 ملیۆن که‌س له عێراق به مووچه و داهاتی حکومه‌تییه‌وه ده‌ژین و به کورتهێنانی بودجه و نه‌بوونی داهاتی پێویست، دۆخی ژیان و گوزه‌رانی ئه‌م که‌سانه خه‌ساری زۆری به‌رکه‌وتووه، هه‌روه‌ها ئه‌م نیگه‌رانییه له ئارادایه که قه‌یرانه ئابورییه‌کان هاوکات له گه‌ڵ شه‌ڕ و ئاڵۆزییه تائیفییه‌کان ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تی به‌ربڵاوی کۆمه‌ڵایه‌تی.
موه‌فه‌ق ئهلڕۆبهیعی نوێنه‌ری پارله‌مان و ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ده‌ڵێت: له 18 مانگی ڕابردوو تا ئێستا، داعش هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌کی له سه‌ر عێراق بووه. ئه‌ڵبه‌ت من پێم وایه که پاشه‌کشه‌مان به‌م تیرۆریستانه کردووه. له ئێستادا مایه‌پووچبوونی ئابوری هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیدییه له سه‌ر وڵاتی ئێمه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به هاوینی داهاتوو به نیگه‌رانییه‌وه لێدوان ده‌دات و به ئاماژه به وه‌رزی گه‌رما و که‌مبوونی وزه‌ی کاره‌با ده‌ڵێت: له دۆخێکی وه‌هادا ڕه‌نگه خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری له سه‌ر ئاستی گشتی وڵات ڕوو بدات. له ئێستادا ته‌نانه‌ت جوتیاره‌کانیش پاره‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان وه‌رنه‌گرتووه. ئێمه به نیگه‌رانییه‌وه له‌م قه‌یرانه ئابورییه ده‌ڕوانین و مه‌ترسی ئه‌وه‌مان له سه‌ره که حکومه‌ت نه‌توانێت مووچه‌ی ملیۆنان فه‌رمانبه‌ری خۆی دابه‌ش بکات. ئه‌م کێشه‌یه وڵات به‌ره‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بات که ده‌ره‌نجامی مه‌ترسیداری به‌دواوه ده‌بێت.
نیۆیۆرک تایمز له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌یدا ده‌نووسێت که دابه‌زینی نرخی نه‌وت بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که عێراق هه‌ندێک ڕێ و شوێنی تایبه‌ت بگرێته به‌ر، ئه‌و ڕێ و شوێنانه‌ش ده‌توانن وڵات به‌ره‌و دۆخێکی جیاوازتردا ببه‌ن، دۆخێک که له گه‌ڵ چه‌ند ساڵی ڕابردوو که نرخی نه‌وت 90 تا 100 دۆلار بووه، به ته‌واوی جیاوازی هه‌یه.
سه‌لمان نه‌جم، 37 ساڵه و یه‌کێک له به‌ڕێوه‌به‌رانی زانکۆی که‌رکوک سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ده‌ڵێت: پێنه‌دانی مووچه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که دۆخی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی عێراق به ته‌واوی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. ئێمه ناتوانین قبووڵ بکه‌ین که مووچه‌کانمان ببڕن، له به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌م مووچه‌وه ژیان ده‌به‌ینه سه‌ر، ئه‌گه‌ر مووچه نه‌بێت جێگره‌وه‌یه‌کمان بۆی نییه.
ناوبراو جه‌خت ده‌کاته‌وه که پێنه‌دانی مووچه‌کان گه‌وره‌ترین زیانی بۆ وڵات و یه‌کپارچه‌یی ده‌بێت، ده‌توانێت وڵات به ته‌واوی له ناو ببات.
هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م پرسه لۆی خه‌تیب، ڕاوێژکاری حکومه‌تی عێراق و دامه‌زرێنه‌ری ناوه‌ندی وزه ده‌ڵێت: وڵات پێویستی به چاکسازی ڕیشه‌یی هه‌یه که سه‌رجه‌م به‌شه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بگرێته‌وه. ئه‌م چاکسازییانه پێویسته له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه به‌ڕێوه ببرێت و سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی وه‌ک سیسته‌می باج، سووته‌مه‌نی، خۆراکی مانگانه و … له خۆ بگرێت. ئه‌گه‌ر پلانی وه‌ها جێبه‌جێ بکرێت کۆمه‌ڵگای عێراق ده‌توانێت سه‌ر له نوێ بنیات بنرێته‌وه. له کاتێکدا ئێستا سه‌رجه‌م داهاتی خه‌ڵک به‌نده به حکومه‌ته‌وه.
نیۆیۆرک تایمز ده‌نووسێت، حکومه‌ت به نیازه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوو فرۆشتنی کاغه‌زه داراییه‌کان به بڕی 4 ملیار دۆلار ده‌ست پێ بکات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که به باشی ده‌زانێت به هۆی نه‌بوونی متمانه‌ی خه‌ڵک به حکومه‌ت ئه‌گه‌ری فرۆشتنی ئه‌م بڕه، زۆر لاوازه و خه‌ڵک له ئێستادا پاره‌کانیان له بانکه‌کان ده‌کشێننه‌وه. سندۆقی نێوده‌وڵه‌تی دراو ڕایگه‌یاندووه که حکومه‌تی عێراق هه‌وڵ ده‌دات چاکسازی بنه‌ڕه‌تی له بودجه‌دا بکات و بۆ قه‌ره‌بووی کورتهێنانی بودجه، ملیۆنان دۆلار قه‌رز وه‌ربگرێت.
ئیدریس سلێمانی