جام کوردی:
گه‌نجه‌کان سنوره‌کان ده‌بڕن تا ده‌ستیان به فێربوون و پرۆسه‌ی خوێندن بگات. زیاتر له 2 هه‌زار ساڵی ڕابردوو هووراس شاعیری دانیشتووی ڕۆما سه‌ردانی ئه‌سینای کرد تا په‌یوه‌ندی به ئه‌کادیمیای پلاتۆوه بکات. زانکۆی ئاکسفۆرد له ساڵی 1190 یه‌که‌م خوێندکاری نێوده‌وڵه‌تیی به ناوی ئیمۆ فرایزلهند وه‌رگرت.
له‌مڕۆدا زیاتر له 4 ملیۆن و 500 هه‌زار خوێندکار له زانکۆ و کۆلیژه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌کانی خۆیان سه‌رقاڵی خوێندنن. زۆربه‌ی ئه‌م خوێندکارانه به بیره‌وه‌ری شیرین و په‌یوه‌ندی به‌هێز و بایه‌خ بۆ وڵاتانی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و وایان لێده‌کات تا له گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ی که تێیدا درێژه‌یان به خوێندن داوه، په‌یوه‌ندی کارییان هه‌بێت. ئه‌و که‌سانه‌ش که له‌و وڵاتانه‌دا ده‌مێننه‌وه، له‌وه‌ی که وه‌ریانگرتووه که‌ڵک وه‌رده‌گرن تا وڵاتی میوانداری پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن له ڕێگای ده‌سخستنی هه‌ندێک پیشه‌ی وه‌ک پزیشکی، ئه‌ندازیاری و ته‌نانه‌ت پیشه و کاره جیاوازه‌کانی دیکه‌ش.
سیاسه‌تی کۆچ کردن زۆر دژواره. ئه‌ورووپا خۆی به پابه‌ند ده‌زانێت که به چه ڕێژه‌یه‌ک په‌نابه‌ری سوری وه‌ربگرێت. به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته‌ی که ئایا پێویسته له خوێندکارانی بیانی پێشوازی بکرێت، زۆر ساکارتر له‌مه‌یه. خوێندکارانی بیانی هۆکارێکی به‌هێزبوونی وڵاتانی میواندارن و به ئاسانی وه‌رده‌گیرێن. له ڕاستیدا، بۆ ئه‌و وڵاته ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی که حه‌شیمه‌ته‌که‌یان ڕووی له پیری کردووه زۆر شیاون تا ئه‌و که‌لێنه پڕ بکه‌نه‌وه و سیسته‌می خانه‌نشینی به زیندوویی بهێڵنه‌وه. خوێندکارێکی بیانی له زانکۆیه‌کی ناوخۆیی ڕه‌نگه زیاتر مه‌رجه‌کانی تێدا ببینرێت و پێویسته وڵاتان بۆ وه‌رگرتنیان له کێبهڕکێدابن.
ئه‌و وڵاتانه‌ی که به زمانی ئینلیزی قسه ده‌که‌ن، ده‌توانن سه‌رکه‌وتنی زۆرتریان هه‌بێت. ئۆسترالیا له‌م بواره‌دا له پێشه‌وه‌یه. یه‌ک له سه‌ر چواری خوێندکارانی ئه‌م وڵاته له وڵاتانی ده‌ره‌وه دێن، پشکێک زیاتر له هه‌ر وڵاتێکی دیکه. په‌روه‌رده و فێرکاری له ئێستادا به گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌کاری ئۆسترالیا داده‌نرێت پاش سه‌رچاوه سرووشتییه‌کان. بۆ ماوه‌یه‌ک هاتنی بیانییه‌کانی خاوه‌ن بیر و هزر بۆ ئه‌م وڵاته به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دراو ڕووی له دابه‌زین کردبوو. دابه‌زینی پێگه‌ی هه‌ندێک کۆلیژی ئه‌هلی کاریگه‌ری له سه‌ر دۆخه‌که هه‌بووه، به‌ڵام به‌م دواییه بایه‌خی دۆلاری ئۆسترالیایی به‌رزتر بووه‌ته‌وه و بڕوانامه ته‌زویره‌کان پێشیان لێ گیراوه، یاسای ڤێزه ئاسانتر و خوێندکاره بیانییه‌کان گه‌ڕاونه‌ته‌وه. ساڵی ڕابردوو ژماره‌یان له سه‌دا 10 زیادی کردووه.
له ساڵی 2014 که‌نه‌داش ئامانجی زیاتربوونی ژماره‌ی خوێندکارانی بیانیی تا دوو هێنده‌ی ئێستا بۆ ئاسۆی ساڵی 2022 دیاری کردووه. که‌نه‌دا یاسای ده‌رکردنی ڤێزه‌ی ئاسانتر کردووه و ئه‌و ده‌رفه‌ته به خوێندکارانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌دات که بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ پاش ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی خوێندنیان له‌م وڵاته بمێننه‌وه. ئه‌و که‌سانه‌ی که بیانه‌وێت له که‌نه‌دا بمێننه‌وه شانسی زیاتریان بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری هه‌تا هه‌تایی هه‌یه.
به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مریکا ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر بارودۆخی خۆی هه‌یه. ئه‌مریکا به هۆی زیاتربوون و پێگه‌ی زانکۆکانی، زۆرترین ژماره و خوێندکاری زیاتری ڕاکێشاوه، به‌ڵام به هۆی پێگه‌ی واشنتن له سه‌ر ئاستی جیهانی له بواری فێرکاری و په‌روه‌رده له ئاستی چاوه‌ڕوانیدا نه‌بووه. ته‌نیا له سه‌دا 5ی خوێندکارانی زانکۆکانی ئه‌مریکا له بیانییه‌کان پێک دێن. یاسای پێدانی ڤێزه له ئه‌مریکا سنوردار و ئه‌سته‌مه. خوێندکاران بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار له ئه‌مریکا ڕووبه‌ڕووی کێشه و گرفتی زۆر ده‌بنه‌وه، ته‌نانه‌ت بۆ ئیش و کاری نیو کاتیش یان مانه‌وه له ئه‌مریکا بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه توێژینه‌وه‌ییه‌کان. حکومه‌ت ده‌یه‌وێت به‌و که‌سانه‌ی که پاش خوێندن ویستی مانه‌وه‌یان له ئه‌مریکا هه‌یه، 29 مانگ ده‌رفه‌تی مانه‌وه بدات، به‌ڵام سه‌ندیکاکان دژ به‌م بڕیاره ده‌وه‌ستنه‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که به بۆچوونی ئه‌وان مانه‌وه‌ی خوێندکارانی بیانی ده‌بێته هۆی دابه‌زینی مووچه‌ی ئه‌ندامه‌کانیان.
دۆخی به‌ریتانیا به‌م وڵاتانه‌وه به‌راورد ناکرێت. زانکۆ به‌ناوبانگ و ناسراوه‌کان و زمانی ئینلیزی له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ن، به‌ڵام حکومه‌تی له‌نده‌ن به‌ڵێنی داوه که ڕێژه‌ی کۆچبه‌ران بۆ 100 هه‌زار که‌س له ساڵدا که‌م بکاته‌وه. داواکاری ڤێزه‌ی خوێندکاری کێشه و گرفتی زۆری هه‌یه و پرۆسه‌که به خاوی به‌ڕێوه ده‌چێت. پێدانی مووچه بۆ ئیش و کاری نیو کات زۆر دژوار بووه. خوێندکارێکی بیانی چیدی مافی ئه‌وه‌ی نییه دوو ساڵ پاش ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی خوێندن له به‌ریتانیا بمێنێته‌وه. زانکۆکانی به‌ریتانیا پشکی خۆیان له‌م بازاڕه‌دا له ده‌ست داوه. ساجد جاوید وه‌زیری کسم و کاری به‌ریتانیا ده‌ڵێت: ئامانج شکاندنی په‌یوه‌ندی نێوان کۆچ کردن و خوێندنه.
ئه‌مه تێڕوانینێکی هه‌ڵه‌یه. بۆ وڵاتێک که ده‌یه‌وێت که‌سانی به‌توانا و لێهاتوو دابمه‌رزێنێت، ساکارترین ڕێگا، ڕاکێشانی کۆچبه‌رانی وه‌به‌رهێنه‌ره له ڕێگای پرۆسه‌ی فێرکاری له زانکۆکان. پێشوازی له خوێندکارانی بیانی سیاسه‌تێکه که تێچووی که‌م و به‌رژه‌وه‌ندی زۆری بۆ داهاتوو ده‌بێت.
سه‌رچاوه: ئیکۆنۆمیست
وه‌رگێڕان: جام کوردی – ئیدریس سلێمانی