جام کوردی:
به پێی توێژینه‌وه‌ی ناوه‌ندێکی ئه‌مریکی، هاورده‌کاری کۆمپانیای مارکێته زنجێره‌ییه‌کانی واڵ مارت له نێوان ساڵه‌کانی 2001 تا 2013 له چین بووه‌ته هۆی له ده‌ستچوونی 400 هه‌زار هه‌لی کار له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا. به پێی ڕاپۆرتی دامه‌زراوه‌ی سیاسه‌ته ئابورییه‌کان، گه‌وره‌ترین ورده‌فرۆشی جیهان ڕه‌نگه له‌م ماوه‌دا له سه‌دا زیاتر له 15ی ته‌رازی بازرگانی کاڵای ئه‌مریکا له گه‌ڵ چین له خۆ بگرێت. کورتهێنانی ته‌رازی بازرگانی کاڵای ئه‌مریکا له گه‌ڵ چین له ماوه‌ی ئه‌م 12 ساڵه‌دا گه‌یشتووه‌ته 324 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار. هاورده‌کاری کۆمپانیای واڵ مارت پشکی له‌م کورتهێنانه‌دا 48 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار بووه. دامه‌زراوه‌ی سیاسه‌ته ئابورییه‌کان له ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که واڵ مارت یارمه‌تیده‌ری پێشێل کردنی مافی کرێکاران له چین بووه و نه‌ختێنه‌یی ئه‌م کۆمپانیایه که گه‌یشتووه‌ته وڵاتی چین، بووه‌ته هۆی هاورده‌کاری کاڵا و شمه‌کی هه‌رزان و بێ کوالیتی و ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماکانی بازرگانی ئازاده له نێوان وڵاتانی جیهان. هه‌روه‌ها گرووپی ڕاوێژکارانی بوستۆن له ڕاپۆرتێکی دیکه‌دا ڕایگه‌یاندووه که ئه‌م کۆمپانیایه به‌نیازه تا ساڵی 2023 له که‌رتی وه‌به‌رهێنانی ئه‌مریکا یه‌ک ملیۆن هه‌لی کار دابین بکات که له‌م ڕێژه‌یه 250 هه‌زار هه‌لی کار به شێوازێکی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ئاماری گه‌شه‌ی نرخی داهێنانی هه‌لی کاره‌وه هه‌یه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، دامه‌زراوه‌ی سیاسه‌ته ئابورییه‌کان ڕایگه‌یاندووه که به‌رزبوونه‌وه‌ی کورتهێنانی بازرگانی ئه‌مریکا و هاورده‌کردنی واڵ مارت له چین، نه‌ک ته‌نیا هه‌لی کار دابین ناکات، به پێچه‌وانه‌وه ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو هه‌لی کار له که‌رتی وه‌به‌رهێنان له ناو ده‌بات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌وته به‌رده‌وامی هه‌بێت، گومان له‌وه‌دا نییه که چین به‌هێزتر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌سه‌ڵاتی خۆی به شێوازێکی پلان بۆ داڕێژراو به کار بێنێت، چین وه‌ک هێزێکی گه‌وره پێویستی به ململانێ له گه‌ڵ ئه‌مریکا نابێت. به پێی ئه‌زموونێکی مێژوویی، به‌هێزبوون ده‌بێته هۆی پته‌وبوونی سه‌رچاوه سه‌ره‌تاییه‌کانی هێزی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا. ئه‌م وڵاته به دابین کردنی هه‌ژموونه ناوچه‌ییه‌کان به ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌وه‌ی که دوژمنان ناتوانن کێشه‌ی له‌و ناوچانه‌دا بۆ بخوڵقێنن، به‌ڵکوو ڕۆڵی هاوپه‌یمانه‌کانی له به‌رگری هاوبه‌شدا زیاتر کردووه، ئه‌و بنکانه‌ی پاراستووه که ده‌بنه هۆی به‌ره‌وپێشچوونی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی و له ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش ئازادی زیاتری بۆ چالاکییه‌کانی له بواری نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌بێت، ئه‌م ئازادییه له ڕه‌زامه‌ندی وڵاتانی دیکه سه‌رچاوه ده‌گرێت. ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بتوانێت هه‌ژموونه‌کانی له ناوچه‌کانی ڕۆژئاوا، ئه‌ورووپا و باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بپارێزێت یان به‌هێزتریان بکات و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له ناوچه‌کانی دیکه په‌ره پێ بدات، ئه‌و کاته ده‌توانێت به شێوازێکی کاریگه‌رتر له گه‌ڵ چینێکی به‌هێزتر له بواری داراییدا کێبه‌ڕکێ بکات. له ئه‌گه‌رێکی وه‌هادا ئه‌مریکا گرووپێکی به‌هێز له‌و وڵاتانه‌دا پێک دێنێت که شوێنکه‌وتووی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بن. له ئه‌گه‌رێکی دیکه‌دا، ڕه‌نگه ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بتوانێت به‌شێک له ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له چین په‌ره پێ بدات. به جێگیرکردنی چین له سیسته‌مێکی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا و له ڕێگای ده‌سته‌به‌ربوونی یاساکانی خاوه‌نیه‌تی، سه‌قامگیری دارایی و شه‌فافیه‌تی بازرگانی، به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌ندامبوون و به‌شداری له‌م سیسته‌مه ده‌توانێت قازانجی بۆ وڵاتی چین له‌وه زیاتر بێت که خۆی سه‌رکردایه‌تی سیسته‌مێکی دیکه بکات، له به‌ر ئه‌وه‌ی که سیسته‌می ژێر سه‌رکردایه‌تی چین له ڕێگای کێشه‌یه‌کی گه‌وره له گه‌ڵ ئه‌مریکا مسۆگه‌ر ده‌بێت که تێچووی زۆری بۆ ئه‌م وڵاته ده‌بێت، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی یه‌کگری له گه‌ڵ ئه‌مریکا ده‌توانێت زیاتر له ئاسۆیه‌کی ململانێی پڕتێچوو له گه‌ڵ واشنتن بێت. له‌م سیناریۆیه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و چین، ڕه‌نگه له داهاتوودا هاوشێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێستای ئه‌مریکا له گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌ورووپا بێت. کۆی گشتی سه‌رچاوه‌کانی هێزی یه‌کێتی ئه‌ورووپا سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی سیاسه‌تێکی ئه‌منی و ده‌ره‌وه‌ی هاوبه‌ش، له ئێستادا زیاتر له کۆی گشتی سه‌رچاوه‌کانی هێزی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه. له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا که یه‌کێتی ئه‌ورووپا شوێن که‌وتووی ئه‌مریکا ماوه‌ته‌وه و ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر مانه‌وه له سیسته‌مێکی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکادا هه‌یه، که‌سانێکی زۆر که‌م له واشنتن نیگه‌رانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ن له گه‌ڵ ئه‌ورووپا. چین وه‌ک وڵاتێکی یه‌کگرتوو ڕه‌نگه به‌راورد به ئه‌مریکا دوژمنێکی به‌هێزتر و مه‌ترسیدارتر بێت و ڕه‌نگه پێداگری له ئازادییه‌کانی خۆی بکات، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌منی و ئابورییه‌کانی دابین‌کراو له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و هێزی ئه‌مریکاوه، ئاست و توندی کێبه‌ڕکێ له گه‌ڵ هێزێکی ئاسیایی به‌ره‌و دابه‌زین ده‌بات. وڵاتی چین له ساڵی 2008 وه‌ک وڵاتێک که زیاترین ڕێژه‌ی به‌کارهێنه‌ری ئینته‌رنێتی هه‌یه، شوێنی ئه‌مریکای له‌م بواره‌دا گرتووه‌ته‌وه. له کۆتایی مانگی دسمبێری 2011، چین به ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو به‌کارهێنه‌ری ئینته‌رنێتی به‌راورد به ئه‌مریکا هه‌بووه. وڵاتی چین له ساڵی 2011 یه‌کێک له گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی هاورده‌کردنی کاڵای ئه‌مریکی بووه، به‌ڵام له ساڵی 2011 که ڕێژه‌ی ئه‌م هاورده‌کارییه گه‌یشته ئاستێکی زۆر به‌رز، له کۆتایی ساڵدا به شێوازێکی به‌رچاو ڕووی له دابه‌زین کرد. گرنگی وڵاتی چین وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی هاورده‌کردنی ئه‌مریکا به‌رده‌وام زیاتر ده‌بێت. 5 کاڵای یه‌که‌م که له ساڵی 2011 له چین بۆ ئه‌مریکا هه‌نارده ده‌کرا بریتی بوون له، پێداویستی کۆمپیۆته‌ر، که‌ره‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان، وه‌به‌رهێنانی جیاواز وه‌ک که‌ره‌سته‌ی یاری، جل و به‌رگ و کاڵای ئه‌لکترۆنی. له ژانۆیه تا مارسی 2012، هاورده‌کاری ئه‌مریکا له چین به‌راورد به هه‌مان ماوه له ساڵی 2011 له سه‌دا 9 به‌رزتر بووه. له سه‌رتاسه‌ری نێوان ساڵه‌کانی 1980 تا 1990، کاڵا هه‌نارده‌کراوه‌کانی چین بۆ ئه‌مریکا ئه‌وه‌نده جێی گرنگی و بایه‌خ نه‌بوون، به‌ڵام له چه‌ند ساڵی ڕابردوو به‌شێکی زۆری هاورده‌کاری ئه‌مریکا له چین، که‌ره‌سته و کاڵای پێشکه‌وتووی ته‌کنۆلۆژیایی بووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ری ڕۆیته‌رز
وه‌رگێڕان: جام کوردی