جام کوردی:
ڕه‌نگه وا بیر بکرێته‌وه که هێشتا له نێوان شۆڕشی پیشه‌سازی چواره‌م به پێی ته‌کنۆلۆژیا له گه‌ڵ دۆخی ژیان و گوزه‌رانی دانیشتووانی هه‌ندێک وڵاتی وه‌ک گینه مه‌ودایه‌کی زۆر هه‌یه. به دڵنیاییه‌وه له‌م وڵاته‌دا کێشه‌ی سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تی هه‌یه، وه‌ک هه‌ژاری، که‌مبوونی وزه یان ژێرخانه پێویسته‌کان. وڵاتێک وه‌ک گینه‌ی نوێ، نه‌خۆشی ئه‌بۆلای وه‌ک یه‌کێک له کێشه گرنگه‌کانی جیهان تێپه‌ڕ کردووه.
له ڕاستیدا ئه‌م جیهانه پڕ سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه، به زۆرینه ده‌رفه‌تی هه‌ره گرنگ ده‌خاته به‌رده‌م وڵاتانێک وه‌ک وڵاتی ئێمه. خێرایی گۆڕانکاری له نوێبوونه‌وه و داهێنانه‌کان ئاسۆی زاڵبوون به سه‌ر کێشه و گرفته‌کان له ئاستێکی گه‌وره‌تردا به‌راورد به‌وه‌ی که پێشتر کردوومانه ده‌خاته به‌رده‌م ئێمه.
هه‌ندێک له‌و بابه‌تانه‌ی که وڵاتانی ڕۆژئاوا چیدی نیگه‌رانی دابین کردنیان نین، وه‌ک ڕووناکی ڕێگا و بانه‌کان یان دابین کردنی کاره‌بای پێویست بۆ هاووڵاتیان بۆ به‌کارهێنانی لاپ تۆپ یان ئه‌و مۆبایله زیره‌که‌ی که ڕه‌نگه له‌و ڕێگایه‌وه نووسینه‌که‌ی من بخوێننه‌وه، له هه‌ندێک وڵاتانی به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندوویی ئه‌وه‌نده‌ش پێویستی سه‌ره‌کی نییه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ئه‌مه ته‌کنۆلۆژیایه که ده‌رفه‌تی گۆڕانکاری به ئێمه ده‌دات و بارودۆخه‌که خێراتر له‌وه‌ی که ئێمه چاوه‌ڕوانمان ده‌کرد، بگۆڕێت.
پێویست نییه هه‌ڵه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوایی دووپات بکه‌ینه‌وه
ته‌کنۆلۆژیاکان به خێرایی به‌ره‌و گۆڕانکاری ده‌ڕۆن، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه ده‌بێت که وڵاتانێکی وه‌ک گینه ڕه‌نگه هه‌ڵبژاردنی باشتریان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ڕه‌وتی گه‌شه‌سه‌ندوویی هه‌بێت. پێویست نییه ئێمه‌ش هه‌مان هه‌ڵه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا له سه‌رده‌می شۆڕشه پیشه‌سازییه‌کانی ڕابردوو دووپات بکه‌ینه‌وه. له جێی ئه‌وه‌ی که چه‌شنه سووته‌مه‌نییه‌کانی ئێستا به کار بێنین و ژینگه‌ی پێ پیس بکه‌ین ده‌توانین ڕێگایه‌کی جیاواز هه‌ڵبژێرین و به‌مه‌ش دۆخێکی له‌باری ژینگه‌ییمان ده‌بێت و به تێپه‌ڕاندنی ته‌کنۆلۆژیای پێشوو، گۆڕانکاری ڕاسته‌قینه بۆ وڵاتمان ده‌خوڵقێنین. به وانه وه‌رگرتن له ڕابردوو و به‌کارهێنانی هه‌ندێک له باشترین ڕێکار و کرده‌وه‌کانی جیهان، ده‌توانین به‌شێکی زۆری کێشه‌کان وه‌ک ده‌رفه‌تێک سه‌یر بکه‌ین. گینه وڵاتێکه به سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌فرایه‌تی زۆر، به‌ڵام ده‌یان ساڵه که‌مته‌رخه‌می، بێ جموجوڵی و ئه‌ڵبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی لاواز به‌رۆکی گرتووه که وای له خه‌ڵک کردووه له هه‌ژاریدا بژین. ئه‌مڕۆ، ئێمه ده‌رفه‌تی وه‌هامان هه‌یه تا داهاتی سه‌رچاوه کانزاییه‌کان و کشتووکاڵی خۆمان که که‌ڵکیان لێ وه‌رنه‌گیراوه له پێناو گه‌یشتن به گه‌شه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی به‌رده‌وام به‌کار بێنین.
وزه‌ی خاوێن چۆن ده‌توانێت ژیان به‌ره‌و گۆڕانکاری ببات
دانیشتووانی شاری کۆناکری پایته‌ختی گینه 5 ساڵ ده‌بێت هه‌وڵ ده‌ده‌ن کاره‌با به خانووه‌کانیان بگات و پیشه و کاره خۆجێییه‌کان کاره‌بای پێویستیان بۆ به‌رده‌وامی چالاکییه‌کانیان بۆ دابین نه‌کراوه. به‌ڵام له ئێستادا، به هۆی به‌نداوی ئاوی نوێی kaleta ئێمه دابین کردنی گۆڕانکاریمان ده‌ستپێکردووه و وزه‌ی خاوێن بۆ شار و ناوچه گرنگه‌کانی وڵات دابین ده‌که‌ین. ئێمه سه‌رکه‌وتووانه و له ڕێگای به‌کارهێنای چاره‌سه‌ری داهێنه‌رانه و دڵنیاکه‌ره‌وه‌ی وزه‌ی خۆر، ڕووناکی بۆ شه‌قامه‌کان، خانووه‌کان، قوتابخانه‌کان و بنکه ته‌ندرووستییه‌کانی گینه وه‌ک خه‌ڵاتێک پێشکه‌ش ده‌که‌ین. ئه‌م بابه‌تانه بۆ ڕۆژئاوا زۆر ساکاره، به‌ڵام له وڵاتێکی وه‌ک گینه، گۆڕانکارییه‌کی هه‌ره گرنگه.
ئه‌مه پێشکه‌وتنێکی گرنگه، به‌ڵام وڵاتی ئێمه پێویستی به هه‌وڵ و کرده‌وه‌ی زۆر له‌م بواره‌دا هه‌یه، پلانی زۆرتر.
به‌م هۆیه‌وه به درووست‌کردنی دووه‌م به‌نداوی ئاوی پێشکه‌وتووی souapiti نه‌ک ته‌نیا هیوادارین که وزه‌ی کاره‌با بۆ خانووه‌کان و خاوه‌ن پیشه‌کانی وڵات دابین بکه‌ین، به‌ڵکوو له ماوه‌یه‌کی نزیکدا ئه‌م کاره‌بایه بۆ وڵاتانی دراوسێش هه‌نارده ده‌که‌ین و به‌مه‌ش یه‌کگرتوویی ناوچه‌ی ئه‌فریقا پته‌و و به‌هێز ده‌که‌ین.
هه‌ر بۆیه، جیهانێکی وه‌ها سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به ته‌کنۆلۆژیای نوێ، ده‌رفه‌تی گۆڕانکاری زیاتر ده‌خاته به‌رده‌م ئێمه. به‌ڵام هه‌رگیز نابێت ئه‌وه‌ش له بیر بکه‌ین که ئه‌م ده‌رفه‌تانه، چاوه‌ڕوانی زۆرتریشی له گه‌ڵ ده‌بێت، به تایبه‌ت له لایه‌ن گه‌نجانه‌وه. ئه‌رکی ئێمه‌یه که وه‌ک سه‌رکرده‌کانی سیاسی و ئابوری، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هیوایانه بین که به هۆی تهکنۆلۆژیاکانهوه به‌دی ده‌کرێن و ئاسووده‌یی بۆ دانیشتووانی وڵات دابین بکه‌ین نه‌ک ته‌نیا بۆ به‌شێکی تایبه‌تی کۆمه‌ڵگا.
نووسه‌ر: ئاڵفا کنده، سه‌رۆک کۆماری گینه
سه‌رچاوه: کۆڕی جیهانی ئابوری
وه‌رگێڕان: جام کوردی – ئیدریس سلێمانی