جام کوردی: وتارخوێنی هه‌ینی شاری پاوه به ئاماژه به هێرشی فه‌رهه‌نگی دوژمنان وتی: گرنگترین ئامانجی ئه‌وان گۆڕینی بیر و هزر، بڕوا و کلتوری ئیسلامییه. به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مامۆستا قادری له ڕێ و ڕه‌سمێکی تایبه‌ت له قوتابخانه‌ی هه‌ورامانی شاری پاوه، ڕایگه‌یاند: هێرشی فه‌رهه‌نگی به مانای گۆڕین و جێگیرکردنی کلتورێکی دیکه‌یه له کۆمه‌ڵگا و له ناوبردنی کلتوری زۆرینه‌یه. ناوبراو وتی: ئه‌مڕۆ دوژمنانی ئیسلام به پیلان و سه‌رمایه‌گوزاری گه‌وره و به‌ڕێخستنی میدیا جۆربه‌جۆره‌کان و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، هێرشێکی به‌ربڵاویان دژ به کلتوری ئیسلامی ده‌ستپێکردووه. وتارخوێنی هه‌ینی شاری پاوه سووکایه‌تی به پیرۆزییه‌کان، سڕینه‌وه‌ی کلتوری خۆماڵی و خۆجێیی، سه‌قامگیرکردنی کلتوری بێگانه و به‌ره‌پێدانی له کۆمه‌ڵگا، شکاندنی پێگه‌ی بنه‌ماڵه، دابه‌شکردنی ماده هۆشبه‌ره‌کان، په‌ره‌پێدانی کلتوری توندووتیژی، ئاسانتربوونی په‌یوه‌ندی نێوان کچ و کوڕی به نموونه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه ناوبرد که دوژمنانی ئیسلام له پیلان و نه‌خشه‌کانیان په‌یره‌وی ده‌که‌ن. مامۆستا قادری دوورکه‌وتنه‌وه له مزگه‌وت و شوێنه ئایینییه‌کان، هه‌ژاری و بێ‌کاری، لاوازبوونی به‌رنامه فه‌رهه‌نگییه‌کان، زێده‌ڕۆیی له به‌کارهێنانی نێعمه‌ته‌کان و نه‌بوونی ناوه‌نده فه‌رهه‌نگییه‌کانی بۆ بنه‌ماڵه‌کان به گرنگترینی ئه‌و هۆکارانه ناو برد که گه‌نجان و ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌کان پێی ده‌که‌ونه گێژاوی هێرشه کلتورییه‌کان. ناوبراو له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیکرده‌وه: چاکسازی له ده‌روون به پته‌وبوونی ئیمان و بڕوا به خودای گه‌وره، دوورکه‌وتنه‌وه له‌و ئامرازانه‌ی که ده‌بنه هۆی ناکۆکی و جیابوونه‌وه‌ی ژن و مێرد و داڕشتنی پلانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی فه‌رهه‌نگی به ستراتیژی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشه‌کانی دوژمنان له‌م بواره‌دا داده‌نرێت.