جام کوردی:
ئێران له پێناو هه‌نگاوه‌کانی بۆ کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی پشکی له ده‌ستچووی خۆی له بازاڕی نه‌وت به هۆی گه‌مارۆکانه‌وه، هه‌ندێک دابه‌شکاری نوێی بۆ کڕیاران له به‌رچاو گرتووه تا ئه‌و کڕیارانه‌ی له ڕوویان له عه‌ره‌بستان کردبوو، سه‌ر له نوێ بۆ تاران بگه‌ڕێنه‌وه. ئێران له کاتێکدا ده‌ستی داوه‌ته ئه‌م کاره که هیوای ئه‌وتۆی سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له چوارچێوه‌ی ڕێکخراوی ئۆپێک و هاوکاری له گه‌ڵ عه‌ره‌بستان نه‌ماوه. ئێران به نیازه نه‌وتی خاوی خۆی له بازاڕه‌کانی ئاسیا بۆ مانگی مارس به زیاترین داشکان به‌راورد به نه‌وتی خاوی عه‌ره‌بستان له ساڵی 2008 به‌دواوه بفرۆشێت، هه‌نگاوێک که پیشان ده‌دات ئێرانییه‌کان چه نه‌خشه‌یه‌کیان بۆ گرتنه‌وه‌ی پشکی خۆیان له بازاڕ پێیه و له ڕاستیدا پلانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت مسۆگه‌ر بکه‌ن.
به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی العرب چاپی له‌نده‌ن، ئێران بۆ فرۆشتنی نه‌وتی قورسی خۆی له بازاڕه‌کانی ئاسیا 20 سنت هه‌رزانتری به‌راورد به نه‌وتی عه‌ره‌بستان پێشنیار کردووه. ئه‌م نرخه به‌راورد به نه‌وتی عۆمان و دۆبه‌ی 2 دۆلار و 60 سنت هه‌رزانتره. عه‌ره‌بستان حه‌وته‌ی ڕابردوو نه‌وتی خۆیی 10 سنت بۆ هه‌ر به‌رمیلێک به‌رزتر کرده‌وه که 2 دۆلار و 40 سنت له نه‌وتی عۆمان و دۆبه‌ی هه‌رزانتره.
چاودێرانی بازاڕی نه‌وت ده‌ڵێن که ستراتیژی ئێران، به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنانی نه‌وته به پێدانی پێشنیاری به‌رچاو به کڕیارانی خۆی له بازاڕه‌کانی ئاسیا.
ئێران له ساڵی ڕابردووی زائینی به پشتیوانی له هه‌وڵه‌کانی ڤه‌نزولیا نیازی ئه‌وه‌ی هه‌بوو که ئه‌ندامانی ئۆپێک هان بدات که ئاستی وه‌به‌رهێنانی خۆیان دابه‌زێنن و به‌م پێیه‌ش نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌کان به‌رزتر ببێته‌وه، به‌ڵام عه‌ره‌بستان ڕێگر بوو له‌وه‌ی که سه‌رجه‌م ئه‌م هه‌وڵانه بگاته ده‌ره‌نجامی پێویست.
حه‌وته‌ی ڕابردوو ئیلۆخیۆ دیل بینۆ وه‌زیری نه‌وتی ڤه‌نزولیا پێشنیاری کرد که ئه‌ندامانی ئۆپێک و وه‌به‌رهێنه‌رانی دیکه چاو به ئاستی وه‌به‌رهێنانی خۆیاندا بخشێننه‌وه. عه‌ره‌بستان پێشوازیی له پێشنیاره‌که‌ی ڤه‌نزولیا کرد، به‌ڵام به‌شداریی خۆیی به نه‌هاتنی ئێران له‌م چوارچێوه‌دا سنوردار کرد. سه‌رچاوه‌کانی ئاگادار ڕه‌زامه‌ندی تارانیان له‌م بارودۆخه‌دا بۆ دابه‌زینی ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که تاران پێی وایه که له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌کاندا ئه‌گه‌رێکی دووره. ئێران هه‌وڵ ده‌دات ده‌فرایه‌تی وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی خۆی له ماوه‌ی 6 مانگی داهاتوو لانیکه‌م بۆ 500 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێکدا به‌رزتر بکاته‌وه.
ده‌یڤید پاتر، لێکۆڵه‌ری ئابوری له سه‌نته‌ری چاتم هاوس سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ده‌ڵێت: ” پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان، ئێران له ئه‌ندامێکی چاودێری بازاڕ بۆ دابه‌زینی وه‌به‌رهێنان و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، بووه‌ته هێزێکی کاریگه‌ری بازاڕه‌که که ده‌توانێت تواناکانی بۆ بوژانه‌وه‌ی که‌رتی ئابوری خۆی به کار بێنێت. پێ ناچێت که عه‌ره‌بستان بتوانێت له به‌رامبه‌ر نمایشی نه‌وتی ئێران خۆڕاگر بێت و له هه‌مان کاتدا سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌ی لایه‌نگرانی دابه‌زینی وه‌به‌رهێنان له ناوخۆی ئۆپێک له ئه‌ستۆ بگرێت “.
له ئێستادا عه‌ره‌بستان له به‌رامبه‌ر نمایشه نه‌وتییه‌کانی ئێران بۆ زیاتربوونی کڕیارانی ناتوانێت ههنگاوێکی کرداریی هه‌بێت و ته‌نانه‌ت ناچاره که له ئاستی وه‌به‌رهێنانی خۆی که‌م بکاته‌وه. ئه‌گه‌ر تاران پێداگری له‌وه بکات که هه‌ر ڕێکه‌وتنێک پێویسته به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌م وڵاته بێت و نابێت زیان به ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئێستای بگه‌ێندرێت، ڕه‌نگه عه‌ره‌بستان وای لێ بێت که سه‌باره‌ت به وه‌به‌رهێنانی نه‌وت له گه‌ڵ ئێران، مێزی دانوستان هه‌ڵبژێرێت.
پاتر سه‌باره‌ت به تێڕوانینی ئێران له داشکانی نه‌وتی خۆی به ڕێژه‌ی که‌متر له نه‌وتی عه‌ره‌بستان، ده‌ڵێت: ” ئه‌مه دوو ڕووی تێدا به‌دی ده‌کرێت، له لایه‌که‌وه ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ری ئێران بێت بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنان و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ده‌توانێت ببێته هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌کان “.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له ئێران به هه‌واڵده‌ری ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندووه که ” له ئێستادا پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان ده‌مانه‌وێت نرخه‌کان به‌ره‌و ئاستێک به‌رین که کڕیارانی زۆرترمان ده‌ست که‌وێت “.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که عه‌ره‌بستان شه‌ڕێکی دژواری له گه‌ڵ وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی ئه‌مریکا ده‌ستپێکردووه و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت به 70 دۆلار له هه‌ر مهرمیلێک بگات، وه‌به‌رهینانی نه‌وتی ئه‌مریکا به‌هێزتر ده‌بن و وه‌به‌رهێنانی له‌مێژینه‌ی بازاڕ به‌ناچاری پشکی زۆری بازاڕ له ده‌ست ده‌ده‌ن.
متئۆ بای، شاره‌زای ئابوری به‌شی ئه‌منی له دامه‌زراوه‌ی ئیستنفۆر ده‌ڵێت: ” بڕیاری دیاری کردنی نرخی نه‌وت، تێچووی وه‌به‌رهێنه‌رانی وه‌ک ڤه‌نزولیا، ئێران، نایجڕیا و عێراق به‌رزتر ده‌کاته‌وه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م وڵاتانه ڕووبه‌ڕووی دابه‌زینی زیاتری نرخی نه‌وت و دۆخێکی دژواتر ببنه‌وه “.