جام کوردی:
ئه‌وانه‌ی که نیازی له‌ناوبردنی داعشیان هه‌یه، باشتر وایه به دوای دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا بن که پاره‌کانی داعش له کوێ دابین ده‌کرێن، هه‌روه‌ها ئه‌م پرسیاره له خۆیان بکه‌ن که پاش ئه‌م ماوه‌یه له شه‌ڕ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه، که‌سێک زه‌حمه‌تی ئه‌وه به خۆی نادات که سه‌رچاوه‌ی پاره‌ی داعش بدۆزێته‌وه و ڕێگرییان لێ بکات.
تێچووی شه‌ڕه‌کان زۆره. دامه‌زراندن و به‌رده‌وامی ئاماده‌بوونی سه‌ربازان و چه‌کداران له گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌کان، تێچووه هه‌میشه‌ییه‌کانی وه‌ک کڕینی چه‌ک و پێداویستی سه‌ربازی و تێچووی پلانه‌کانی دیکه‌ی هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌بردنی شه‌ڕه‌که، بودجه‌یه‌کی زۆری پێویست ده‌بێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش بۆچی ئه‌مریکا به‌دواداچوون بۆ سه‌رچاوه‌ی دابین کردنی دارایی پێویستی گرووپی تیرۆریستی داعش ناکات و هه‌نگاوی پێویست بۆ که‌مبوونه‌وه یان له‌ناوبردنی هێزی سه‌ربازی ئه‌وان ناگرێته به‌ر؟ سه‌رچاوه داراییه‌کان بدۆزنه‌وه و له‌ناویان به‌رن و پاشان له ڕێگای هێرشه ئاسمانییه‌کانه‌وه گورزێکی کاریگه‌ر له داعش بده‌ن، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مه ڕووی نه‌داوه. به چه هۆکارێک؟
ماوه‌یه‌کی زۆره که شاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان که وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌ی که‌نداوی فارس وه‌ک عه‌ره‌بستان که له هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکان، دابین کردنی دارایی پێویستی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی دوێنێ وه‌ک قاعیده و ئه‌مڕۆی وه‌ک داعشیان له ئه‌ستۆیه. سه‌لماندنی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی نێوانیان کارێکی ئه‌سته‌مه، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌وه ڕێگری بکات که بابه‌تی وه‌ها ڕوون ببێته‌وه. ئه‌م لێدوانانه که پاره و داراییه‌کان له لایه‌ن به‌خشێنه‌رانی یارمه‌تییه داراییه‌کان دابین ده‌کرێت و نه ڕاسته‌وخۆ له ڕێگای پاشه‌که‌وته نیشتمانییه‌کانی ئه‌م وڵاتانه و ئه‌وه‌ی که ڕه‌نگه ڕێکخراوه خێرخوازی یان کۆمپانیاکان بوونیان هه‌یه که ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنی پاره‌کانیان به‌ره‌و گرووپه تیرۆریستییه‌کان له ئه‌ستۆ گرتووه. له ڕاستیدا یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی که سه‌باره‌ت به یارمه‌تی دارایی عه‌ره‌بستان بۆ ئه‌م گرووپانه نیگه‌رانی خۆیی ده‌ربڕی، هیلاری کلینتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مریکایه که ویکیلیکس له ساڵی 2009 بڵاوی کردووه‌ته‌وه. کلینتۆن هۆشداری ئه‌وه‌ی دابوو که به‌خشێنه‌رانی یارمه‌تییه داراییه‌کان له عه‌ره‌بستان، گرنگترین دابینکه‌رانی سه‌رچاوه داراییه‌کانی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی سوننه‌ن له سه‌ر ئاستی جیهان.
له گرووپی 20 ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا بابه‌تێکی خسته‌ڕوو که چه‌ندان لێکدانه‌وه‌ی له سه‌ر نه‌کرا. ناوبراو ڕایگه‌یاند که هه‌ندێک زانیاریی له گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ندام له گرووپی 20 باس کردووه که ئاشکرا ده‌کات 40 وڵات سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی دابین کردنی دارایی گرووپه تیرۆریستییه‌کانن، ناوی ئه‌ندامێکی گرووپی 20 له ڕیزی ئه‌و وڵاتانه‌دا بووه.
ڕیزی به‌خشێنه‌رانی یارمه‌تییه داراییه‌کان که پوتین ئاماژه‌ی پێدا، هیچ کات ئاشکرا نه‌کرا. گرووپی 20 وڵاتانی ئه‌رژه‌نتین، برازیل، که‌نه‌دا، چین، فه‌رانسه، ئه‌ڵمانیا، هیندستان، ئه‌ندونیزیا، ئیتالیا، ژاپۆن، مه‌کزیک، ڕووسیا، عه‌ره‌بستان، ئه‌فریقای باشوور، کۆریای باشوور، تورکیا، به‌ریتانیا، ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌ورووپا له خۆ ده‌گرێت.
یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کانی داهاتی داعش، فرۆشتنی نه‌وت به ڕێژه‌یه‌کی زۆر بووه و ئه‌مه‌ش به‌رده‌وامه. له سه‌ره‌تای ده‌سپێکی هێرشه ئاسمانییه‌کانی ئه‌مریکا دژ به‌م گرووپه، به‌رپرسانی ئه‌مریکا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که دامه‌زراوه نه‌وتییه‌کانی داعش له ڕیزی ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م هێرشانه‌دایه، به‌ڵام به ته‌نیا چه‌ند بنکه و دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی کرانه ئامانج. وته‌بێژێکی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا له شرۆڤه‌ی ئه‌مه‌دا وتی که ئیئتلاف هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه به‌شێک له گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه نه‌وتییه‌کانی داعش خه‌ساریان به‌رنه‌که‌وێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌و دامه‌زراوانه پێویسته وه‌ک داهات و ژێرخانی سوریا بمێننه‌وه. به‌ده‌ر له‌مه‌ش که‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی کوژراوانی سڤیل که له نزیک ئه‌و دامه‌زراوانه‌دا نیشته‌جێن، هۆکاری گرتنه‌به‌ری ئه‌م سیاسه‌ته ڕاگه‌ێندراوه.
هه‌ندێک خه‌مڵاندنی سه‌ره‌تایی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که گرووپی تیرۆریستی داعش ڕۆژانه یه‌ک تا دوو ملیۆن دۆلار داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌یه، ئه‌م ڕێژه‌یه به ڕای هه‌ندێک شاره‌زای دیکه تا چوار ملیۆن دۆلار له ڕۆژدا به‌رزتر ده‌بێته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که چیدی وه‌ک جاران فرۆشتنی نه‌وت سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی داهاتی داعش نییه و یارمه‌تییه‌کانی سه‌رچاوه نادیاره‌کان و داهاتی قاچاخ به سه‌ره‌کیترین سه‌رچاوه‌ی دارایی داعش داده‌نرێن.
یه‌کێک له بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانی فرۆشتنی نه‌وت بۆ هه‌ر لایه‌نێک به تایبه‌ت داعش، دابین کردن و دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی ئه‌م به‌رهه‌مه‌یه. نه‌وت پێویسته به که‌ڵک وه‌رگرتن له که‌ره‌سته‌ی قورس له ژێر زه‌وی ده‌ربهێندرێت، ڕه‌نگه پاڵاوته و عه‌مبار بکرێت، به ته‌نکه‌ری بارهه‌ڵگر و له ڕێگای بۆری نه‌وته‌وه بگوازرێته‌وه و پاشان له بازاڕه جیهانییه‌کان بفرۆشرێت. له‌م ڕه‌وته‌دا ڕێژه‌یه‌کی زۆر پاره ئاڵ و گۆڕی پێوه ده‌کرێت و یه‌ک تا چوار ملیۆن دۆلار له ڕۆژێکدا گه‌وره‌تر له‌وه‌یه که به شێوازی نه‌ختێنه‌یی ده‌ستاوده‌ست بکرێت.
سرنجڕاکێشتر ئه‌وه‌ی که به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی گاردییه‌ن، له میانه‌ی هێرشی سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونی به‌رپرسی دارایی داعش به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا، هه‌ندێک به‌ڵگه ڕوون بووه‌ته‌وه که پیشان ده‌ده‌ن به‌رپرسانی تورکیا ڕاسته‌وخۆ له گه‌ڵ ئه‌ندامانی باڵای داعش به تایبه‌ت که‌سی یه‌که‌می په‌یوه‌ندیدار به دۆسیه‌ی نه‌وت و گازی ئه‌م سوپای تیرۆره له سوریا په‌یوه‌ندییان هه‌بووه.
ده‌وترێت که سیاسه‌تی درگای ئاوه‌ڵای تورکیا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی دابین کردووه تا سنوره‌کانی باشوری ئه‌م وڵاته وه‌ک ڕێگایه‌کی ترانزێتی نافه‌رمی بۆ هاتووچۆی سوریا به کار بگیردرێت، هه‌روه‌ها ڕێگایه‌کی گرنگی بۆ گه‌یاندنی نه‌وتی داعش به بازاڕه‌کان داوه‌ته ئه‌م گرووپه. به‌رپرسێکی تورکیا له ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌دا ڕایگه‌یاندووه که نه‌وتی داعش ته‌نیا له ڕێگای بۆری ئاوی پلاستیکی ده‌گوازرێته‌وه و به‌م هۆیه‌وه دۆزینه‌وه‌یان ئه‌سته‌مه.
هه‌ندێکی دیکه پێیان وایه که کڕیارانی نه‌وت له تورکیا و عێراق به ته‌نکه‌ری خۆیان سه‌ردانی سوریا ده‌که‌ن و نه‌وتی داعش له پاڵاوگه‌کان ده‌کڕن و له سوریا به‌ره‌و ناوچه‌کانی دیکه‌ی ده‌به‌ن. ناسینه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی ته‌نکه‌ره‌کان له ئاسمانه‌وه و له‌ناوبردنیان کارێکی ساکاره، هه‌رچه‌نده پێناچێت تا ئێستا ئه‌مریکا کاری وه‌های کردبێت.
هه‌ر بۆیه پێویسته بوترێت که هه‌رچی کات تێپه‌ڕ ده‌بێت دۆخی سه‌رچاوه داراییه‌کان و داهاتی داعش وای به‌سه‌ردا دێت که به‌م ئاسانییه تاوتوێ ناکرێت. ئه‌وانه‌ی که نیازی له‌ناوبردنی داعشیان هه‌یه، باشتر وایه که له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا بن که ئه‌م پارانه له کوێ هاتوون، هه‌روه‌ها له خۆیان پرسیار بکه‌ن له به‌رچی پاش ئه‌م ماوه‌یه له شه‌ڕ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه، که‌س زه‌حمه‌تی ئه‌وه‌ی به خۆی نه‌داوه که سه‌رچاوه‌ی پاره‌کان بدۆزێته‌وه و به کرده‌وه بنبڕیان بکات.