جام کوردی:
بنکه‌ی ئاسمانی ڕووسیا له لازقیه یه‌کێک له گه‌وره‌ترین بنکه ئاسمانییه‌کانی سوریا هه‌ژمار ده‌کرێت که له ئێستادا فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕووسیا به مه‌به‌ستی لێدانی بنکه و مۆڵگه‌کانی داعش که‌ڵکی لێده‌گرن.
فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕووسیا له بنکه‌ی ئاسمانی له پارێزگای لازقیه له ڕۆژئاوای سوریا جێگیر کراون، لێره‌دا 50 فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر و کۆپته‌ر به ئامانجی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان ئاماده‌ی چالاکی سه‌ربازین.
ده‌وترێت له ئێستادا ئه‌م ناوچه‌یه به توندی ئه‌رکی پاراستنی به‌ڕێوه ده‌ڕوات له به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌که‌وێته 40 کیلۆمه‌تری ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش. چاودێری له‌م بنکه‌یه به شێوازێکی به‌رده‌وام به‌ڕێوه ده‌چێت. له‌م بنکه‌یه هه‌روه‌ها هێزه‌کانی ڕووسیا به که‌ڵک وه‌رگرتن له فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کان، زانیارییه‌کانی پێویست له پێناو پاراستنی ناوچه‌که و ئه‌و بنکه‌یه کۆ ده‌که‌نه‌وه.
به‌ده‌ر له‌مه‌ش، ڕووسیا به که‌ڵک وه‌رگرتن له که‌ره‌سته‌ی ئه‌لکترۆنی، دزه‌ی کردووه‌ته تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌کانی تیرۆریستان و شوێنی مانه‌وه‌ی تیرۆریستان ده‌ناسێته‌وه. ئه‌م وێنانه نوێترین وێنه‌کانی بنکه‌ی ئاسمانی لازقیه‌یه که هه‌واڵده‌ری ئیتارتاس بڵاوی کردووه‌ته‌وه.