جام کوردی:
شه‌ڕی سوریا بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که شه‌یتانی زۆر له خه‌و هه‌ستنه‌وه. مه‌ترسیدارترینی ئه‌وان، تیرۆریزم بووه. بوارێکی نوێی به‌م پرسیاره کۆنه‌دا که پێناسه‌ی تیرۆر چییه؟ تیرۆریسته‌کان کێن؟ ئه‌م پرسیاره له کۆتایی ساڵی پێنجه‌می شه‌ڕی سوریا بووه‌ته هۆی کێشه‌ی زۆر له نێوان دوو وڵاتی زلهێزی وه‌ک ئه‌مریکا و ڕووسیا که ئه‌م ناکۆکییه‌ش بووه‌ته جێی سرنج و بایه‌خی میدیا جیهانییه‌کان. سه‌باره‌ت به ورده‌کارییه‌کانی ده‌توانین بڵێین که ئه‌م بابه‌ته بۆ زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی چاره‌نووس سازه.
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 70ی زایینی له نزیکه‌وه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ تیرۆر هه‌بووه. پێکهاته‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان به ناو و ڕێکخراوه‌ی جۆربه‌جۆر گۆڕانکاری به سه‌ردا هاتووه. به‌ده‌ر له‌وه‌ی که چالاکییه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سنوردارتر بووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری گرنگی له ساڵی 1999 تا ئێستا به بڕیارنامه‌ی 1267 سه‌باره‌ت به تیرۆر ده‌رکردووه. هه‌وڵی زۆر سه‌باره‌ت به پێناسه‌یه‌کی ڕوون له تیرۆر بوونی هه‌بووه که سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه شکستیان هێناوه. ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ناتوانێت به‌ستێنی پێویست دابین بکات تا ماف و ڕه‌وایه‌تی له پێناو ئازادی له چه‌وساوه‌بوون و خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر داگیرکاری له تیرۆر و تاوانه ڕێکخراوه‌ییه‌کان جیا بکاته‌وه.
ئیسرائیل سه‌رجه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی تیرۆری ئه‌نجام داوه و هه‌وڵی دا که وڵاتی فه‌ڵه‌ستین به تیرۆری ڕێکخراوه‌یی خۆی له هه‌ر چه‌شنه مرۆڤێکی عه‌ره‌ب پاکتاو بکات. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش فه‌ڵه‌ستینییه‌کان له‌وه‌دا سه‌رنه‌که‌وتن که ئه‌وه به جیهانیان بسه‌لمێنن هه‌وڵه‌کانی ئه‌وان له خۆڕاگری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاوانی ئیسرائیلییه‌کان تیرۆر نییه.
ڕواڵه‌ت و چه‌شنه‌کانی تیرۆر له وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌ستیپێکردووه. قاعیده له سه‌رتای سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌م، زوڵملێکراوی موسڵمانان و عه‌ره‌به‌کانی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا به کار هێنا و هه‌وڵی دا به بڵاوکردنه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی توندڕۆوانه‌ی خۆی، پێکهاته، ڕێکخراوه‌یی بوون و پێگه‌ی له جیهانی عه‌ره‌بیدا به‌هێزتر بکات. ئه‌مه‌ش سه‌رده‌مێکی نوێی تیرۆر بوو. هێرشه‌کانی 11ی سپتمبێر بۆ سه‌ر ویلاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌سپێکی مێژوویه‌کی نوێیه. ئه‌مه‌ش سه‌رده‌مێکی نوێ له تیرۆر بوو. جیهان به‌رده‌وام به مه‌ترسییه‌کان و شێوازه جۆربه‌جۆره‌کانی ڕووبه‌ڕوویه. کێشه‌که ته‌نیا دامه‌زرێنه‌رانی قاعیده، واته ئۆسامه بن لادن و ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری و جیهادییه‌کانی دیکه که سوپای سوریان شکست داوه، نییه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌رده‌وام هه‌وڵه‌کانی له پیناو ده‌رکردنی بڕیاره‌کانی دژ به تیرۆر درێژه پێده‌دات. کۆمیته‌یه‌کی تایبه‌تی به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاعیده و ئه‌وانه‌ی که په‌یوه‌ندییان به‌م گرووپه‌وه هه‌یه پێکهێناوه. له کاتێکدا که گرووپه بچووکه تیرۆریستییه‌کانی دیکه له جیهان له خۆ ناگرێت.
داعش مه‌ترسیدارترین و به‌ربڵاوترین گرووپی تیرۆریستییه که زۆرترین ئامراز و که‌ره‌سته‌ی به کار هێناوه. سوریا و عێراق مه‌ڵبه‌ندێکی گونجاوه بۆ گه‌شه‌کردنی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه. ناوچه‌یه‌ک که نه سه‌قامگیری هه‌یه و نه سنورێکی پارێزراو. کاربه‌ده‌ستان ده‌زانن که پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و به‌ره‌ی نوسره له عێراق و سوریا به‌م زووانه کۆتایی ناێت.
حکومه‌تی ئه‌سه‌د هه‌وڵی زۆری دا که سه‌رجه‌م گرووپه نه‌یاره‌کانی وه‌ک تیرۆریست پێناسه بکات. له نه‌بوونی ڕێکه‌وتنێکی نێوده‌وڵه‌تی به مه‌به‌ستی پێناسه‌ی تیرۆر و دیاری کردنی گرووپه تیرۆریستییه‌کان، هه‌ر که‌س و لایه‌نێک پێناسه‌یه‌کی تایبه‌تی له تیرۆر هه‌یه.
له‌م ڕۆژانه‌دا ده‌بینین که ڕووسیا – میراتگێڕی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت – له نه‌بوونی ئیراده‌ی جیدی ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا سه‌رقاڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و گرووپه تیرۆریستییه‌کانه. هه‌روه‌ها ده‌بینین که وڵاتانی ناوچه‌که‌ش به بێ گرنگیدان به ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا سه‌ربه‌خۆیانه به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بنه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ناکۆکییه‌کان سه‌باره‌ت به ورده‌کارییه‌کانی هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ تیرۆر زۆره.
سه‌رچاوه: النهار
وه‌رگێڕان: جام کوردی