جام کوردی:
ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌مریکی له بابه‌تێکدا به تاوتوێ کردنی سیاسه‌تی به‌رپرسانی تورکیا له دوو به‌ره‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی، ئه‌م سیاسه‌تانه‌ی به هه‌ڵه ناو بردووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له ڕووسیا الیوم، ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌مریکی به بڵاوکردنه‌وه‌ی دۆخی ئێستای تورکیا، سیاسه‌تی ئه‌نکه‌ره‌ی خستووه‌ته به‌ر ڕه‌خنه‌ی زۆر و لێکدانه‌وه‌ی تایبه‌تی له سه‌ر کردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، تورکیا له گێژاوی سوریادا نوقم بووه که خۆی ڕۆڵی زۆری له سه‌رهه‌ڵدان و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م گێژاوه‌دا هه‌بووه و ناتوانێت کێشه‌کانی به‌رده‌م سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بکات.
هه‌روه‌ها له‌م ڕاپۆرته‌دا وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که ئه‌نکه‌ره سه‌رجه‌م ده‌سکه‌وته‌کانی له گۆڕه‌پانی جیهانیدا له ده‌ست داوه و دۆخی هه‌نووکه‌یی سوریا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م وڵاته‌دا نییه، ڕوونیکرده‌وه: سیاسه‌ته‌کانی تورکیا به‌رامبه‌ر به سوریا شکستی هێناوه و پلانه پێشووه‌کانی ئه‌م وڵاته به هیچ شێوازێک یارمه‌تیده‌ری ئه‌نکه‌ره نابێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه له‌م ڕاپۆرته‌دا به ئاماژه به شکستی نه‌خشه و ئامانجه‌کانی تورکیا سه‌باره‌ت به ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د و هاتنه سه‌ر کاری گرووپه نه‌یاره‌کانی حکومه‌تی دیمه‌شق، هاتووه که گرووپه‌کانی سه‌ر به ئه‌نکه‌ره له پرۆسه سه‌ربازییه‌کانی سوپای سوریا به‌رده‌وام پێگه‌کانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵیان ئازاد ده‌کرێته‌وه.
هه‌روه‌ها له ئێستادا بژارده‌ی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی تورکیا له سوریا و دژایه‌تی کردنی له لایه‌ن ڕووسیا و ته‌نانه‌ت له‌م دۆخه‌دا له لایه‌ن ئه‌مریکاشه‌وه، بووه‌ته هۆی کێشه‌یه‌کی جیدی له به‌رده‌م به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته به تایبه‌ت ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک کۆمار و ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆی سه‌رۆک وه‌زیران.
له به‌شی کۆتایی بابه‌ته‌که به ئاماژه به‌وه‌ی که به‌رپرسانی ئه‌نکه‌ره سیاسه‌تی تۆڵهسێنانهوهیان به یه‌که‌مایه‌تی ئیش و کاره‌کانیان داناوه، هاتووه که تورکیا له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی، پێی وایه که هه‌ر کێ له گه‌ڵ ئه‌وان نییه، به دڵنیاییه‌وه دژ به‌وانه و له‌م ڕێڕه‌وه‌دا هه‌نگاو ده‌نێت.