جام کوردی:
خه‌ڵک وه‌ک چۆن به ده‌نگی خۆیان به‌رپرسانی وڵات هه‌ڵده‌بژێرن، به‌دواداچوون بۆ داواکارییه‌کان و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ڵێنه‌کانی پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ن. له ئاکامدا ئه‌مه خه‌ڵکن که به‌و ده‌نگانه‌ی که داویانه وه‌ک دادوه‌رێک وته و کرداری به‌رپرسان و نوێنه‌ران تاقیده‌که‌نه‌وه.
چوار ساڵ ده‌رفه‌تێکه که ده‌ستوور به نوێنه‌رانی پارله‌مانی داوه تا وێڕای پابه‌ندبوونیان به ئه‌رک و ڕاسپارده‌ی یاسادانان له پارله‌مان، چاودێری کارکۆی به‌رپرسانی جێبه‌جێکار و ئه‌رک و ڕاسپارده‌کانی دیکه‌ی نوێنه‌رایه‌تی و به‌ڵێنه‌کانیان به‌رامبه‌ر به ده‌نگده‌رانیان جێبه‌جێ بکه‌ن.
به‌ده‌ر له کارکۆی نوێنه‌رانی پارله‌مان له ئه‌نجامدانی ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تی نوێنه‌رایه‌تی و جێبه‌جێ کردنی به‌ڵێنه‌کانی سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان، وته و کرداری ئه‌وان بنه‌مایه‌که که ده‌نگده‌ران هه‌ڵسه‌نگاندنی پێویستی بۆ ئه‌وان ده‌که‌ن. له ماوه‌ی خوله‌کانی پێشووی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی یان هه‌مان پارله‌مانی ئێران به‌داخه‌وه هه‌ندێک کرده‌وه‌ی نوێنه‌ران کاریگه‌ری زۆری له سه‌ر ئیش و کاری نوێنه‌رایه‌تی دانابوو. هه‌روه‌ها، هه‌ندێک له‌وان به‌رژه‌وه‌ندی که‌سێتی و تایبه‌تیان به سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتماندا زاڵ کردبوو و له پێداویستییه‌کانی تایبه‌ت به پاراستنی پێگه و ئاستی نوێنه‌رایه‌تی گه‌ڵ دوور که‌وتبوونه‌وه.
له خولی پێشوو هه‌ندیک جار دیمه‌نی ململانێی نوێنه‌ران بوو به مانشێتی هه‌واڵ و ڕاپۆرتی میدیاکان و له ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش، بانگهێشت کردنی وه‌زیره‌کان بۆ پارله‌مان و خاوبوونی پرۆسه‌ی په‌سه‌ندکردنی پرۆژه یاساکان به چاو ده‌بینرا له کاتێکدا به هاوکاری گشتی و یه‌کگری لایه‌نه‌کان به‌ستێنی ئه‌وه دابین ده‌کرا که کێشه و گرفته‌کانی وڵات به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ببرێن، به واتایه‌کی دیکه کێشه و ململانێی هه‌ندێک له نوێنه‌ران ئاست و پێگه‌ی پارله‌مان و نوێنه‌رایه‌تی پارله‌مانی دابه‌زاندبوو.
ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7ی ڕه‌شه‌ممه وانه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی که به ده‌نگی گه‌ل پاڵ به کورسییه سه‌وزه‌که‌ی پارله‌مانی ده‌یه‌مه‌وه ده‌ده‌ن، وانه‌یه‌ک که ده‌ڵێت نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئێمه بن، چه له بواری سیاسی و یان ئاکاری سیاسی. سه‌باره‌ت به پێداویستییه‌کانی له به‌رچاو گرتنی بنه‌ماکان و ئاکاری نوێنه‌رایه‌تی چه‌ندین خاڵ وه‌بیر ده‌هێنینه‌وه.
1)له نێو کارکۆی یاسادانان و چاودێری نوێنه‌رانی پارله‌مان، نابێت کارکۆی فه‌رهه‌نگیش له بیر بکرێت. نوێنه‌رانی پارله‌مان پێویسته نموونه‌ی کلتوری ئیسلامی و ئاکاری مرۆڤی بن و به کرده‌وه و ئاکاری به‌رزیان، چۆنیه‌تی کرده‌وه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی هاووڵاتیان به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ببه‌ن. خه‌ڵک چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان له نوێنه‌رانی خۆیان هه‌یه به هاودڵی، هاوکاری و ئاڵ و گۆڕی بیر و ڕاکان له گه‌ڵ به‌رپرسان و خۆ به دوور گرتن له کێشه و ململانێ سه‌باره‌ت به هه‌ستیارترین کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگا، بڕیارێکی گرنگ ده‌ربکه‌ن. به‌کارهێنانی وته‌یه‌کی گونجاو و کرده‌وه‌یه‌کی شیاو که له ئاستی پێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی بێت که‌مترین داواکاری هاووڵاتیانه که له ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوودا له نوێنه‌رانی خۆیان چاوه‌ڕوانی ده‌که‌ن، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕواڵه‌تی به‌رپرسانی وڵات له لایه‌که‌وه پیشانده‌ری تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی گه‌ل و له لایه‌کی دیکه‌وه پیشانده‌ری تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی حکومه‌تی ئیسلامییه.
2)دابه‌زاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌ل و نیشتمان به‌ره‌و ئاستی به‌رژه‌وه‌ندی و داواکاری کوتله و ته‌نانه‌ت که‌سێتی، یه‌کێک له‌و بابه‌تانه‌ی بوو که له ماوه‌ی ساڵانی پێشوو بوو به هۆکاری به‌شێکی زۆری ناکۆکی و ئاڵۆزییه سیاسییه‌کان. ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی نوێنه‌رانی پارله‌مان تێڕوانین و لایه‌نگری سیاسی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، به‌ڵام کاتێک که ده‌گه‌نه کورسی پارله‌مان، پێویسته به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی بکه‌ن به بنه‌مای بڕیار و کرده‌وه‌ی خۆیان. ئه‌گه‌ر وه‌فاداری و پابه‌ندبوون به به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌کان وه‌ک خاڵێکی هاوبه‌شی بیر کردنه‌وه و ئه‌دا و کارکردنی نوێنه‌ران، یه‌کگری ئه‌م ڕه‌وته ده‌توانێت ڕێگای به‌رده‌م چاره‌سه‌ربوونی کێشه و گرفته‌کانی وڵات ئاسانتر بکات.
3)خه‌ڵکێک که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری دوو ساڵی ڕابردوو ده‌نگیان به سیاسه‌تی چاره‌سه‌ر و هیوا دا، کاردانه‌وه و ده‌ره‌نجامه‌که‌یان له گۆڕه‌پانی سیاسی وڵات‌دا به‌دی کرد و له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7ی ڕه‌شه‌ممه به تێڕوانینێکی هاوبه‌ش به‌ره‌و سندۆقه‌کانی ده‌نگدان ڕۆیشتن و ده‌ره‌نجامه‌که‌شی ئه‌وه بوو که نێنه‌رانی گه‌ل پێویسته هاوشانی پێگه و که‌رامه‌تی ئێران و ئێرانییه‌کان بن.
4)ئێستا سه‌رده‌می پاش گه‌مارۆکانه و که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌سکه‌وته‌کانی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی، هاوشێوه‌ی گه‌یشتن به‌م ڕێکه‌وتنه گرنگی و بایه‌خی هه‌یه. له‌م نێوه‌نده‌دا درووشمی هاودڵی و یه‌ک گووتاری گه‌ل و حکومه‌ت پێویستی به که‌ڵک وه‌رگرتنه له‌م ده‌رفه‌ته‌ی که هاتووه‌ته پێشه‌وه، هاودڵی و یه‌ک گووتاری له ده‌ره‌نجامی ڕێزی به‌رامبه‌ری نوێنه‌رانی گه‌ل و به‌رپرسانی حکومه‌ت مسۆگه‌ر ده‌بێت. ناتوانین به بێ ڕه‌چاوکردنی ئاکار و ڕه‌وشت به‌رزی، ڕێز و هاوکاری داهێنه‌رانه‌ی نێوان گرووپه سیاسییه‌کان و که‌سایه‌تی و نوێنه‌رانی گه‌ڵ، ده‌ره‌نجامی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی به چاو ببینین. به‌ده‌ر له‌مه‌ش، پلانی تایبه‌تی به‌رپرسانی حکومه‌ت له به‌دواداچوون بۆ ئامانجه گشتییه‌کانی وڵات له پرۆژه‌ی 20 ساڵه و سیاسه‌ته گشتییه‌کانی خۆڕاگری ئابوری، ژینگه، ته‌ندرووستی و …. پێویست بوونی ئه‌م ڕه‌وته ده‌سه‌لمێنێت.
له ئاکامدا ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک، چاودێری به‌رپرسانی وڵات و هه‌ڵبژێردراوه‌کانیان ده‌که‌ن. ده‌ره‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه پیشانی دا که پێویسته له ڕابردوو وانه بگیرێت و بکرێته مه‌شخه‌ڵی ڕێگای داهاتوو.