جام کوردی:
به ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی خولی ده‌یه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی، 14 ژن گه‌یشتنه کورسییه سه‌وزه‌کانی پارله‌مانی ئێران که به‌راورد به خوله‌کانی پێشوو تا ڕاده‌یه‌ک به‌رزتر بووه‌ته‌وه و ئه‌ڵبه‌ت پێویسته ئه‌وه‌ش بوترێت که به‌ده‌ر له‌م 14 که‌سه، 8 ژنی دیکه له قۆناغی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاماده‌ی کێبه‌ڕکێ ده‌بن. له‌م ڕاپۆرته‌دا نوێنه‌رانی ژنی پارله‌مانی ده‌یه‌می ئێران و کورته‌یه‌ک له ژیاننامه‌یان بڵاو ده‌که‌ینه‌وه.
1)فه‌ریده ئه‌ولاد قۆباد:
نوێنه‌ره ڕیفۆرمخوازه‌که‌ی پارێزگای تاران، ته‌مه‌ن 45 ساڵه و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی کارناسی باڵایه له زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. سه‌باره‌ت به ئه‌زموون و چالاکییه‌کانی ناوبراو ده‌توانین به‌م خاڵانه ئاماژه بده‌ین:
کارناسی کاروباری ژنان و گه‌نجان، ڕاوێژکاری به‌رپرسی په‌روه‌رده‌ی ناوچه‌ی 10ی تاران، به‌ڕێوه‌به‌ر، جێگر و ڕاوێژکاری قوتابخانه‌کانی دوا ناوه‌ندی، مامۆستای کۆلیژه‌کانی تایبه‌ت به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی کلتوری و کۆمه‌ڵایه‌تی په‌روه‌رده‌ی تاران، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ته‌ندرووستی ئیداری په‌روه‌رده، ئه‌ندام له کۆمیته‌ی ده‌ستنیشان کردنی به‌رپرسانی په‌روه‌رده، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی وه‌رزشی ژنان، ئه‌ندامی سه‌ره‌کی ناوه‌ندی تۆمارکردنی قوتابخانه‌کان، ژنه نموونه‌ی ساڵی ئێران، مامۆستای نموونه له ئاستی ناوچه‌یی تاران، به ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌که‌می گرووپه فێرکارییه‌کانی کۆمه‌ڵناسی و ده‌روون ناسی، پله‌ی به‌رزی زانستی له نێو به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای تاران، وه‌رگرتنی له‌وحی ڕێزلێنان له لایه‌ن سه‌رۆک کۆمار، بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ندین بابه‌تی لیکۆڵینه‌وه‌یی سه‌باره‌ت به بواره‌کانی کۆمه‌ڵناسی و ده‌روون ناسی، مامۆستا و وانه‌بێژی چه‌ندین کۆلیژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
2)سۆهه‌یلا جڵهودارزاده:
نوێنه‌ری پارێزگای تاران و له دایکبووی ساڵی 1337ی کۆچی هه‌تاوییه و له ئیئتلافی ڕیفۆرمخوازه‌کان گه‌یشتووه‌ته پارله‌مانی ئێران. بڕوانامه‌ی کارناسیی له زانکۆی ئه‌میر که‌بیری تاران هه‌یه و هه‌ندێک له ئه‌زموونه‌کانی پێشووی بریتین له: نوێنه‌ری سێ خولی پارله‌مانی ئێران، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی خانووی کرێکار، ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی و به‌رپرسی ڕێکخراوه‌کانی حیزبی ئیسلامی کار، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌رپرسی داڕشتنی سیاسه‌ته گشتییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له کۆمیته‌ی ژنانی کۆڕی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وڵات، ڕاوێژکاری ژنانی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی، کانگا و بازرگانی، سه‌رۆکی یه‌کێتی ژنانی کرێکار، ڕاوێژکاری وه‌زیری په‌روه‌رده و ڕاوێژکاری کاروباری کرێکاری سه‌رۆک کۆمار.
3)فاتیمه زولقه‌در:
نوێنه‌ری ڕیفۆرمخوازه‌کانی تارانه که 45 ساڵ ته‌مه‌نی هه‌یه. به چه‌ندین زمانی بیانی قسه ده‌کات و له زانکۆکانی حه‌زره‌تی زه‌هرا و ئیمام سادق وه‌ک مامۆستا چالاکی کردووه.
4)سه‌یده فاتیمه حوسێنی:
گه‌نجترین نوێنه‌ری پارله‌مانه له پارێزگا یان بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تاران و ته‌نیا 30 ساڵ ته‌مه‌نی هه‌یه که له ئیئتلافی ڕیفۆرمخوازه‌کان گه‌یشتووه‌ته پارله‌مان. کارناسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جێبه‌جێکارییه و له به‌شی دوکتۆرای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارایی درێژه به خوێندن ده‌دات. ئه‌ندامبوون له ڕێکخراوی ئه‌ندازیاران و ئه‌نجومه‌نی دۆستایه‌تی ئێران و ئسپانیا، ڕاوێژکاری دارایی کۆمپانیای پیشه‌سازی چیمه‌نتۆ، ڕاوێژکاری دارایی نوێنه‌رایه‌تی بیمه‌ی میله‌ت و ڕاوێژکاری دارایی کۆمپانیای پترۆ دژی پارس له ئه‌زموونه‌کانی ڕابردووی ناوبراوه.
5)په‌روانه سه‌له‌حشووری:
نوێنه‌ری ڕیفۆرمخواز و ته‌مه‌ن 51 ساڵه‌ی پارێزگای تاران که خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دوکتۆرای کۆمه‌ڵناسییه. له ئه‌زموونه‌کانی ڕابردووی ناوبراو ده‌توانین ئاماژه به ئه‌ندامبوون له کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی ئێرانی ئیسلامی، ئه‌ندامبوون له یه‌کێتی ئه‌نجومه‌نه ئیسلامییه‌کانی خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران و هیندستان و هه‌روه‌ها وانه‌بێژی له قوتابخانه و زانکۆکان بده‌ین.
6)فاتیمه سه‌عیدی:
نوێنه‌ری ڕیفۆرمخوازی تاران و 52 ساڵ ته‌مه‌نی هه‌یه که هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فێرکارییه و له قوتابخانه‌کانی ناوچه‌ی 6ی په‌روه‌رده‌ی تاران چالاکی وانه‌وتنه‌وه‌ی هه‌بووه، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای تارانی حیزبی “کارگوزارانی سازندگی” بووه، 15 ساڵ ئه‌زموونی به‌ڕێوه‌بردنی قوتابخانه‌کانی هه‌بووه و 20 ساڵ چالاکی سیاسی له پارێزگای کرمان له کارنامه‌ی ناوبراو ده‌بینرێت.
7)په‌روانه مافی:
نوێنه‌رێکی دیکه‌ی ڕیفۆرمخوازه‌کانه له پارێزگای تاران، 58 ساڵ ته‌مه‌نی هه‌یه و له بواری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی کارناسی باڵایه. له ئه‌زموونه‌کانی ناوبراو ده‌توانین ئاماژه به‌م خاڵانه بده‌ین: خانه‌نشین کراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی حیزبی ” کارگوزارانی سازندگی”، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌کانی چشمه مهر و بان‌و مهر، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری ندا، ڕاوێژکاری پێشووی وه‌زیری په‌روه‌رده، قایمقامی پێشووی شه‌میرانات، پسپۆڕی ئه‌ندام له کۆمیسیۆنی ئابوری کۆڕی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
8)سه‌یده حه‌میده زه‌ڕئابادی:
ناوبراو له سه‌ر ئیئتلافی ڕیفۆرمخوازانی شاری قه‌زوێن هه‌ڵبژێردراوه، له دایکبووی ساڵی 1359ی کۆچی هه‌تاوی و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی کارناسی باڵایه له بواری ئه‌ندازیاری کاره‌با.
سه‌باره‌ت به ئه‌زموون و چالاکییه‌کانی ده‌توانین ئاماژه به‌م خاڵانه بده‌ین: جێبه‌جێکاری چه‌ندین پرۆژه‌ی توێژینه‌وه‌یی ڕێکخراوی توێژینه‌وه زانستی و پیشه‌سازییه‌کانی ئێران، ئه‌ندام له چه‌ندین ئه‌نجومه‌نی زانستی وه‌ک ڕێکخراوی ئه‌ندازیاران، ئه‌نجومه‌نی ئه‌ندازیارانی کاره‌بای ئێران، چه‌ندین بابه‌تی زانستی له کۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ..
9)هاجه‌ر چنارانی:
نوێنه‌ری سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان له بازنه‌ی نه‌یشابوور و ته‌خت جلگه که له دایکبووی ساڵی 1357ی کۆچی هه‌تاوییه. بڕوانامه‌ی کارناسی باڵای له بواری کۆمه‌ڵناسی هه‌یه و سه‌باره‌ت به ئه‌زموونه‌کانی ڕابردووی ده‌توانین به‌م خاڵانه ئاماژه بده‌ین: کارناسی ناوه‌ندی سه‌ردانه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، ڕاوێژکاری کاروباری ژنان، مامۆستای زانکۆ.
10)ناهید تاج دین:
ناوبراو که له دایکبووی ساڵی 1355ی کۆچی هه‌تاوییه له ئیئتلافی ڕیفۆرمخوازه‌کانی ئه‌سفه‌هان گه‌یشتووه‌ته پارله‌مان. کارناسی باڵای ژینگه ناسییه و خوێندکاری به‌شی دوکتۆرا. له زانکۆی فلاورجان مامۆستا بووه، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی زانستی زانکۆی ئازادی ئیسلامی و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ڕاوێژکارانی پارێزگاری ئه‌سفه‌هان بووه.
11)ته‌یبه سیاوه‌شی شا عه‌نایه‌تی:
له دایکبووی ساڵی 1345ی کۆچی هه‌تاوی و نوێنه‌ری ڕیفۆرمخوازه‌کانه له شاری تاران. کارناسی زانسته سیاسییه‌کان و کارناسی باڵای په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه. ماوه‌یه‌ک له نووسینگه‌ی توێژینه‌وه سیاسییه‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران کاری کردووه. هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری پایته‌ختی کۆن بووه.
12) مین‌و خاله‌قی:
نوێنه‌ری ڕیفۆرمخوازه‌کان له شاری ئه‌سفه‌هان و له دایکبووی ساڵی 1364ی کۆچی هه‌تاوییه. بڕوانامه‌ی کارناسی باڵای له بواری مافه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و له به‌شی دوکتۆرای مافه گشتییه‌کان درێژه به خوێندن ده‌دات. په‌یامنێر و نووسه‌ری ڕۆژنامه‌کانی ئێران بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ بووه.
13) زه‌هرا سه‌عیدی موباره‌که:
نوێنه‌ری سه‌ربه‌خۆی قه‌زای موباره‌که‌یه له پارێزگای ئه‌سفه‌هان و ته‌مه‌نی 32 ساڵه که له بواری ئه‌ندازیاری پیشه‌سازییه‌کان بڕوانامه‌ی کارناسی باڵای هه‌یه. مامۆستای زانکۆ، کارگێڕی گشتی کۆمپانیای ” شیفتگان خدمت شمیم “، فه‌رمانبه‌ری مانگی سووری ئێران، به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای ته‌کنیکی ئه‌ندازیاری سه‌مین و … له چالاکییه‌کانی ئه‌م نوێنه‌ره هه‌ڵبژێردراوه بووه.
14)سه‌کینه ئه‌ڵماسی:
نوێنه‌ری ته‌مه‌ن 37 ساڵه‌ی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی باشوری پارێزگای بوشه‌هره که قه‌زاکانی جه‌م، عه‌سه‌لوویه، که‌نگان و ده‌یر له خۆ ده‌گرێت. له به‌شی دوکتۆرای کۆمه‌ڵناسی درێژه به خوێندن ده‌دات. له ساڵی 1391 تا 1394ی کۆچی هه‌تاوی نوێنه‌ری ڕێکخراوی بێهزیستی له سه‌رۆکایه‌تی کۆمار بووه.
ئه‌ڵبه‌ت جێی ئاماژه‌یه که شه‌هلا میرگهلوو به‌یات له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساوه و زه‌ره‌ندییه له پارێزگای مه‌رکه‌زی، خه‌دیجه ڕه‌بیعی فهرادنبه له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی بروجن، سارا فه‌لاحی له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئیلام، شیروان، چه‌رداوڵ، ئه‌یوان و مێهران، سومه‌یه مه‌حمودی له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی شاری زا، ئه‌عزه‌م محه‌ممه‌دنیا له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی خوڕه‌م ئاوا، فاتیمه مه‌قسودی له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی بروجرد، مه‌عسومه ئاقاپوور له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی شه‌بسته‌ر و زارا ساعی له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ته‌ورێز له‌و که‌سانه‌ن که گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان.
ئیدریس سلێمانی